هێرشی چەکداری لە ئەفریقای باشوور: ژمارەی کوژراوان بۆ ١٢ کەس بەرزبووەوە
ژمارەی کوژراوانی هێرشە چەکدارەکەی ئەفریقای باشوور بۆ ٢٣ کەس بەرزبووەوە.
سیریل ڕامافۆسا، سەرۆکی ئەفریقای باشوور لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ناوچەکە ڕایگەیاند، کەسێکی دیکە کە لە هێرشەکەدا بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. بەمەش ژمارەی کوژراوانی ئەو هێرشە گەیشتە ١٢ کەس.
ڕامافۆسا کە هێرشەکەی بە "کۆمەڵکوژی" وەسف کرد، وتی "ئەم جۆرە تاوانانە، کە کۆمەڵکوژی تێدا ڕوودەدات، جێگەی نیگەرانییەکی زۆرە، لەکاتێکدا لە هەندێک بواردا کەمبوونەوەی هەبووە، بەڵام ڕووبەڕووی زیادبوونی ڕێژەی تاوانەکان دەبینەوە لە وڵاتەکەدا، چالاکیی تاوانکاریش لە زۆرێک لە ناوچەکان بەردەوامە".
ڕامافۆسا ڕایگەیاند کە پۆلیس هەوڵی چڕ دەدات بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی تاوان و جەختی لەسەر پێویستی بەهێزکردنی هاوکاری نێوان جێبەجێکردنی یاسا و کۆمەڵگا کردەوە.
دەزگای پۆلیسی ئەفریقای باشوور (SAPS) لە ٢٣ی ئەیلول ڕایگەیاند، ٣ چەکدار تەقەیان لە ١٣ پیاو و ژنێک کردووە کە پێدەچێت دووگیان بێت کە لە ماڵێکدا لە ناوچەی کوا ماخوتا لە شاری دوربان کۆبوونەتەوە.
لە شوێنی هێرشەکەدا ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و دواتر یەکێک لە چوار بریندارەکە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
پۆلیس ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە لە ئەگەری ئەوە دەکەن کە ڕووداوەکە لە کێشەی نێوان گروپە ڕکابەرەکانەوە سەرچاوەی گرتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە نیویۆرکی ئەمریکا کۆبوونەوە.
سەرەڕای ئاگربەست و ڕێککەوتنی چوارچێوە، رژێمی سەهیۆنی هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی بۆ سەر چەند شارۆچکەیەکی باشووری لوبنان دەستپێکرد.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی لە باشووری کەرتی غەززە ئافرەتێکی فەلەستینی شەهید بوو.