لە سەر گۆڕی براکەی شەهید بوو: ٥ برای غەززەیی لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران شەهید بوون
ئیبراهیم فەوزی موحسین کاتێک سەردانی گۆڕی براکەی کردبوو لە ئەنجامی هێرشی درۆنی رژێمی داگیرکەر شەهید بوو.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست لە غەززە و هێرشە وەحشییەکانی بۆ سەر ناوچەکە.
ئیبراهیم فەوزی موحسین تەمەن ٣٦ ساڵ کاتێک سەردانی گۆڕی براکەی خەلیل کردبوو تووشی هێرشی درۆنی رژێمی داگیرکەر بوو.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوەکانی تەندروستی، ئیبراهیم فەوزی لە کاتی هێرشەکەدا لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە و شەهید بووە.
پێش لە ئیبراهیم لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەران ٤ براکەی شەهید بوبوون.
ئیسماعیل تەمەن ٤٠ ساڵە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، محەمەد تەمەن ٣٢ ساڵە لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، خەلیل تەمەن ٣٧ ساڵە لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٤ و یوسف تەمەن ٢٨ ساڵە لە ٦ی تەمووزی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی هێڕشەکاندای داگیرکەران شەهید بوبوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزەکانی چەکداری یەمەن ڕایگەیاند کە هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١٤ هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر یەمەن ئەنجام داوە.
لە وڵاتی مەغریب هەزاران کەس بۆ پشتیوانی لە غەززە و فەلەستین و ئیدانەکردنی هەنگاوەکانی ئاساییبوون لەگەڵ رژێمی داگیرکەر خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٦ پلە لە کەناری دوورگەکانی لۆیالتی لە کالیدۆنیای نوێ ڕووی دا.