لە ئەنجامی هێرشەکانی ئۆکراینا بۆ سەر بێلگۆرۆد ٣ کەس کوژران
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە ئەنجامی هێرشەکانی ئۆکراینا بۆ سەر ناوچەی بێلگۆرۆدی ڕووسیا ٣ کەس کوژران و ٦ کەسیش بریندار بوون.
ئەلێکساندەر شوڤایێڤ، پارێزگاری ناوچەی بێلگۆرۆد بە وەکالەت سەبارەت بە هێرشەکانی ناوچەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
شوڤایێڤ ڕایگەیاند، هێزەکانی ئۆکرانیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١٩ هێرشیان بۆ سەر ناوچەی بێلگۆرۆد ئەنجام داوە.
ڕاگەیەندرا کە چەندین مووشەک هەڵگر و سیستەمی تۆپخانە و هەروەها فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە هێرشەکاندا بەکارهێنراون.
شوڤایێڤ ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی هێرشەکانەوە شاری بێلگۆرۆد و ١٢ قەزای ناوچەکە زیانیان بەرکەوتووە ، هەروەها ڕایگەیاندووە، ٢ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ٦ کەسیش برینداربوون و یەکێک لە بریندارەکان باری تەندروستی ناجێگیرە.
شوڤایێڤ هەروەها ڕایگەیاندووە، کەسێک کە لە ١٩ی ئەیلولدا لە ناوچەی ڤالویکی بە سەختی بریندار بووە، لە نەخۆشخانەکەدا گیانی لەدەستداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پارێزگای مەرکەزی ئێران بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر، ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٤ کەسیش بریندار بوون.
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی هاوپشتی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی، وێڕای ڕێزلێنان لە ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی میدیایی فەلەستینی، داوای پاراستنی ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی و دادگاییکردنی ئەنجامدەرانی تاوانەکانی دژیان دەکات.
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزەکانی چەکداری یەمەن ڕایگەیاند کە هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١٤ هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر یەمەن ئەنجام داوە.