ڕووداوێکی هاتوچۆ لە عەنتاب: ٧ کوژراو و ١٣ بریندار
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆی توند لە شارۆچکەی نوورداغیی پارێزگای عەنتاب ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسیش بریندار بوون.
ڕووداوەکە لە شارۆچکەی نوورداغی لە سەر ڕێگای عەنتاب-عوسمانییە لە ئەنجامی پێکدادانی مینیپاسێک و ئۆتۆمبێلێکدا ڕووی دا.
لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسیش بریندار بوون.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، پۆلیس، جەندرمە، ئافاد، تەندروستی و فڕیاگوزای ڕەوانەی ناوچەکە کران.
لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی نەناسراو بۆ سەر کانێک لە ویلایەتی پلاتۆ لە ناوەڕاستی نێجیریا لانیکەم شەش کانگەر کوژران و دووی دیکەش بریندار بوون.
لە تایلەند لافاوێکی توند کە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٨ کەس و زیاتر لە ٥٤٥ هەزار کەس لە سەرانسەری ٢٥ پارێزگادا کاریگەرییان لەسەر دروستکردووە.
وەزارەتی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، "سەعات ١٢ی ئەمشەو ماوەى پێشکەشکردن بۆ زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە ڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) کۆتایی دێت و چیتر ماوەکە درێژ ناکرێتەوە."