لە ئەنجامی هێرشێکدا لە نێجیریا لانیکەم ٦ کانگەر کوژران
لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی نەناسراو بۆ سەر کانێک لە ویلایەتی پلاتۆ لە ناوەڕاستی نێجیریا لانیکەم شەش کانگەر کوژران و دووی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی چەندین سەرچاوە، لەنێویاندا میدیای ناوخۆیی، دەیان کانگەر هەڵاتوون دوای ئەوەی چەکدارانی ماتۆڕسکیلسوار تەقەیان لە شوێنێکی کانگا لە گوندی لاجەم مەریت لە ناوچەی ئیدارەی خۆجێیی بەرکین لادی کردووە.
ڕوانگ تێنگونگ، وتەبێژی نیشتمانی کۆمەڵەی گەنجانی بێرۆم کە گروپێکی کۆمەڵایەتی-فەرهەنگییە، بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، چەکدارەکان دوای هێرشەکە بەرەو دارستان هەڵاتوون.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا تا ئێستا شەش کانگەر کوژراون، بەڵام بەشێک لە کانگەرەکان لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵهاتن.
ئەم ڕووداوە ترسی لەسەر دانیشتوانی گوندی لاجەم مەریت و کۆمەڵگەی دۆرۆوا و بابوجەی دراوسێی زیاتر کردووە.
تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
ویلایەتی پلاتۆ دەکەوێتە ناوچەی پشتێنەی خوارەوەی ناوەڕاستی نێجیریا، باکووری زۆرینە موسڵمان بە باشووری زۆرینەی مەسیحی دەبەستێتەوە. لەم ساڵانەی دواییدا ناوچەکە گۆڕەپانی توندوتیژی بووە، زۆرجار لە ناکۆکی لەسەر زەوی و سامان لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا سەرچاوەی گرتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیتامار بن گڤیر، بەناو وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی رژێمی سەهیۆنی، چووە ناو ژووری حەسەن سەلامە زیندانی فەلەستینی کە نزیکەی ٣٠ ساڵە بە دیل گیراوە و هەڕەشەی لێکرد و وتی، "دەمەوێت بتکوژم، دەمەوێت لە سێدارە بدەم."
لە تایلەند لافاوێکی توند کە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٨ کەس و زیاتر لە ٥٤٥ هەزار کەس لە سەرانسەری ٢٥ پارێزگادا کاریگەرییان لەسەر دروستکردووە.
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆی توند لە شارۆچکەی نوورداغیی پارێزگای عەنتاب ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسیش بریندار بوون.