میدیاکانی ئێران: لە ماوەی ٢ ڕۆژدا ئەرتەش ١٩ کەشتی لە گەرووی هورمز کردە ئامانج
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ماوەی ٢ شەوی ڕابردوودا هێرشیان کردووەتە سەر ١٩ کەشتی بازرگانی کە هەوڵی تێپەڕاندنی نایاسایی لە گەرووی هورمزیان دەدا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێران، "لە ماوەی ٢ شەوی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر ئەو کەشتیانەی کە هەوڵی تێپەڕاندنی نایاسایی بە گەرووی هورمز دەدەن. بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ئاژانسەکە شەوی ڕابردوو ٧ کەشتی و شەوی پێشتریش ١٢ کەشتی بەرکەوتووە".
لە ڕاپۆرتەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە "لێدوانەکانی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە هێزەکانی کۆنترۆڵی تەواوی هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا هەیە، ڕەنگدانەوەی ڕاستییەکان نییە."
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو کە "تاران لە ڕێگەی نێوەندگیرانەوە پلانێکی حەوت ڕۆژەی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز گەیاندووەتە واشنتۆن." بەڵام دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "پێشنیارەکەی ئێرانی ڕەتکردۆتەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیتامار بن گڤیر، بەناو وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی رژێمی سەهیۆنی، چووە ناو ژووری حەسەن سەلامە زیندانی فەلەستینی کە نزیکەی ٣٠ ساڵە بە دیل گیراوە و هەڕەشەی لێکرد و وتی، "دەمەوێت بتکوژم، دەمەوێت لە سێدارە بدەم."
لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی نەناسراو بۆ سەر کانێک لە ویلایەتی پلاتۆ لە ناوەڕاستی نێجیریا لانیکەم شەش کانگەر کوژران و دووی دیکەش بریندار بوون.
لە تایلەند لافاوێکی توند کە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٨ کەس و زیاتر لە ٥٤٥ هەزار کەس لە سەرانسەری ٢٥ پارێزگادا کاریگەرییان لەسەر دروستکردووە.