ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٢٢ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ٩٨ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٤ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ١٩ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ٩٨ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەهیۆنییەکان کە بە بیانووی جەژنی جوولەکەکان درێژە بە هێرشەکانیان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا دەدەن، ئەمڕۆ لە ژێر پاراستنی هێزە داگیرکەرەکان بە کۆمەڵ چوونەتە ناو مزگەوتی ئەقسا.
بارانبارینی بەخوڕ و لافاو کە ویلایەتی ئۆتار پرادێشی هیندستانی گرتەوە بووە هۆی مردنی ٨١ کەس.
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ماوەی ٢ شەوی ڕابردوودا هێرشیان کردووەتە سەر ١٩ کەشتی بازرگانی کە هەوڵی تێپەڕاندنی نایاسایی لە گەرووی هورمزیان دەدا.