هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا بە بیانووی جەژنی جولەکەکان بەردەوامە
سەهیۆنییەکان کە بە بیانووی جەژنی جوولەکەکان درێژە بە هێرشەکانیان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا دەدەن، ئەمڕۆ لە ژێر پاراستنی هێزە داگیرکەرەکان بە کۆمەڵ چوونەتە ناو مزگەوتی ئەقسا.
لە قودسی داگیرکراودا، دەیان سەهیۆنی لە سەعاتەکانی سەرەتای بەرەبەیانی بە گرووپێک لە دەروازەی مەغریبەوە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا. لە کاتی هێرشەکاندا هێزەکانی داگیرکەر ڕێوشوێنی سەربازییان لە دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا و شاری کۆن زیاد کرد.
سەهیۆنییەکان لە کاتی هەڵمەتەکانیاندا ڕێوڕەسمی تەلمودییان لە حەوشەی مزگەوتی ئەقسا ئەنجام دا. ئاماژە بەوە کراوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە جەژنی جولەکەکاندا هەڵکوتانە سەر و ئەم ڕێوڕەسمانانە زیادیان کردووە.
دوێنێ نزیکەی هەزار و ٥٠٠ دانیشتووی داگیرکەر، لەژێر ئاسایشێکی قورسدا، هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا. لە کاتی هێرشەکاندا ڕێوڕەسمی تەلمودی لە نزیک باب ئەلقەتانین بەڕێوە دەچوو و سەما و ڕێوڕەسمی بەکۆمەڵ ڕێکدەخرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەربازانی رژێمی سەهیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو، کە ئەم هێرشانە لەگەڵ دەستبەسەرکردنی فەلەستینییەکان، هەڵکوتانە سەر و پشکنینی ماڵەکان، تەقەکردن و داخستنی خاڵەکانی پشکنین هاوڕێ بوون.
بارانبارینی بەخوڕ و لافاو کە ویلایەتی ئۆتار پرادێشی هیندستانی گرتەوە بووە هۆی مردنی ٨١ کەس.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ٩٨ کەس.