هێرشی بەرفراوانی سەربازانی سەهیۆنی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا
سەربازانی رژێمی سەهیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو، کە ئەم هێرشانە لەگەڵ دەستبەسەرکردنی فەلەستینییەکان، هەڵکوتانە سەر و پشکنینی ماڵەکان، تەقەکردن و داخستنی خاڵەکانی پشکنین هاوڕێ بوون.
بە پێی بەیاننامەیەکی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، لە ڕامەڵڵا، سەربازانی رژێمی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر گوندی مەزرەعەی شەرقییە لە ڕۆژهەڵاتی ئەم شارە. هەروەها هێزە داگیرکەرەکان هێرشیان کردە سەر گەڕەکی ئوم شەرایت لە شاری ئەلبیرە و هەڵیانکوتایە سەر یەکێک لە ماڵەکان و پشکنینیان بۆ کرد.
سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند کە سەربازانی سەهیۆنی لە درێژەی هێرشکردنە سەر گەڕەکی ئوم شەرایت، هەستان بە تەقاندنی بۆمبی دەنگی.
هەروەها سەربازانی رژێمی سەهیۆنی خاڵەکانی پشکنینی عەتارە و عەین سینیا و دەروازەی ڕەوابییان لە باکووری ڕامەڵڵا بە ڕووی ئۆتۆمبێلی فەلەستینییەکاندا داخست.
لە قودسی داگیرکراو، سەربازانی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی بیدوو لە باکووری ڕۆژئاوای قودس و هەڵیانکوتایە سەر ماڵی باوکی قەدری سەممارە، دیلی برینداری فەلەستینی و پشکنینیان بۆ کرد.
هەروەها سەربازانی رژێمی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر کەفر عەقەب و کەمپی قەلەندیا لە باکووری قودسی داگیرکراو و لە کەمپی قەلەندیادا پشکنینیان بۆ ماڵێک کرد.
لە میانەی ئەم هێرشەدا، سەربازانی سەهیۆنی محەممەد ئەبوغوەیلەیان دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لە کەمپی قەلەندیا دەستبەسەر کرد.
لە جەنینیش سەربازانی رژێمی داگیرکەر لە دەوروبەری شارۆچکەی جەبَع لە باشووری ئەم شارە، بە فیشەکی جەنگی تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی فەلەستینییەکان کرد.
هەروەها هێزە داگیرکەرەکان هێرشیان کردە سەر گوندی عانین لە ڕۆژئاوای جەنین و پشکنینیان بۆ ژمارەیەک لە ماڵەکانی فەلەستینییەکان کرد.
لە نابلوس، هێزێکی پیادەی سوپای رژێمی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی عەورەتا لە باشووری ئەم شارە. هەروەها سەربازانی سەهیۆنی چوونە ناوچەی مێژوویی شارۆچکەی سەبەستییە لە باکووری ڕۆژئاوای نابلوس.
لە بەیت لەحمیش هێزە داگیرکەرەکان هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی تەقووع لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم شارە و لە میانەی ئەم هێرشەدا هەستان بە تەقاندنی فیشەکی ڕووناککەرەوە.
لە خەلیل، سەربازانی رژێمی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر شاری خەلیل و هەروەها شارۆچکەی خاراس لە باکووری ئەم شارە.
لە میانەی هێرشکردنە سەر ناوچەی زاحیەت زەیتوون لە شاری خەلیل، سەربازانی سەهیۆنی گەنجێکی فەلەستینییان بە ناوی بیلال جەمال دەندیس دەستبەسەر کرد.
لە پارێزگای تووباسیش سەربازانی رژێمی سەهیۆنی دوای دزەکردنی یەکەیەکی تایبەت بۆ ناو یەکێک لە ماڵەکانی شارۆچکەی تەمموون لە باشووری تووباس، هێرشیان کردە سەر ئەم ناوچەیە.
هێزە داگیرکەرەکان لە درێژەی هێرشکردنە سەر تەمموون، هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک لە ماڵەکانی فەلەستینییەکان و پشکنینیان بۆ کردن، و ئامادەبوونی سەربازانی سەهیۆنیش لەم شارۆچکەیەدا بۆ ماوەیەک بەردەوام بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێک لە کەناراوەکانی باکووری فەرەنسا، ٣ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.
سەهیۆنییەکان کە بە بیانووی جەژنی جوولەکەکان درێژە بە هێرشەکانیان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا دەدەن، ئەمڕۆ لە ژێر پاراستنی هێزە داگیرکەرەکان بە کۆمەڵ چوونەتە ناو مزگەوتی ئەقسا.
بارانبارینی بەخوڕ و لافاو کە ویلایەتی ئۆتار پرادێشی هیندستانی گرتەوە بووە هۆی مردنی ٨١ کەس.