لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر شوێنێکی کانگا لە نێجیریا ٥ کەس کوژران
چەکدارانی نەناسراو هێرشیان کردە سەر کانگەرەکان لە ویلایەتی پلاتۆ لە نێجیریا. لەو هێرشەدا ٥ کەس کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ڕۆژنامەکانی نێجیریادا بڵاوکراونەتەوە، کەسانی چەکداری نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر کانگەرەکان لە گوندی ماریت لە ویلایەتی پلاتۆ.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ کەس کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
لە شاری پلاتۆ، ئەندامانی باندەکان کە ناوبەناو هێرشی چەکداری ئەنجام دەدەن، بەرپرسیار بوون لە هێرشێک لە ٢١ی ئەیلول کە بووە هۆی کوژرانی ٩ کەس.
لەمێژە نێجیریا لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە تووشی هێرشی باندە چەکدارەکان بووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا ١٢ چالاکی خۆڕاگری لە دژی داگیرکەران و هێرشی چەتەکانی جولەکەکان ئەنجام دراون.
لە شاری غەززە، ئامادەکارییەکان بۆ ناشتنی ئەو ١٠٥ شەهیدە بەردەوامە کە تەرمەکانیان لە داروپەردووی ناوچەی تاج تاوەر لە شەقامی یەرموک دەرهێنراونەتەوە.
داگیرکەرانی سەهیۆنی بە زیاتر لە ١٠ ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە چوونە ناو گوندی مریە لە ناوچە گوندنشینەکانی دەرعا لە باشووری سووریا و هەڵیانکوتایە سەر چەند ماڵێک. دواتر داگیرکەران لە ناوچەکە کشانەوە.
هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەکانی عێراق و ئێران دەستپێدەکاتەوە.