سەرلەشکەرێکی ئێرانی هۆشداری دەداتە ئیمارات: میوانداریکردنی قەسابی غەززە لێکەوتەی باشی نابێت
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، سەرلەشکەر موحسین ڕەزایی، هۆشداریی دا لە سەردانەکەی بەناو سەرۆک وەزیرانی رژیمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ڕایگەیاند کە "ئەنجامی باشی نابێت".
سەرلەشکەر ڕەزای لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەبارەت بە سەردانەکەی نەتانیاهۆ بۆ ئیمارات ڕایگەیاند، "میوانداریکردنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا ئاسایشت بۆ ناهێنێت، هەروەک چۆن میوانداریکردنی 'قەسابی غەززە' ئەنجامێکی باشیشی نابێت."
هەروەها وتی، "لە دوایین جەنگەوە فێربە، دەست لە دەستپێکردنی شەڕەکان بوەستێنە و خۆیان لە بانگەشەی بێ بنەما سەبارەت بە دوورگەکانی ئێران بەدوور بگرن!"(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، " ڕاپەڕینی قودس هێمای یەکێتیی نیشتمانییە لە وەڵامی تاوانەکانی 'ئیسرائیل'دا."
لە ناوچەی زاقاتالای وڵاتی ئازەربایجان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ ڕووی دا.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بە ١٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی دزەیان کردە ناو گوندی سەیدە ئەلجولان لە لادێی قونەیترە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٤٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ١٦٨ کەس.