رژێمی داگیرکەر ناوچەی دەوروبەری بەنداوێکی سوریای بۆردومان کرد
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆردومانی ناوچەی دەوروبەری بەنداوی ئەلمەنتەرەیان لە لادێی قونەیترە کرد.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، هێزەکانی داگیرکەر جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر سوریا و لە کاتەکانی ئێوارەدا دەوروبەری بەنداوی ئەلمەنتەرەیان بە تۆپخانە تۆپباران کرد.
کەناڵی ئەلئیخباریە بڵاویکردەوە، هێزەکانی داگیرکەر بە ٣ تۆپخانە ناوچەی دەوروبەری بەنداوی ئەلمەنتەرە لە ناوەڕاستی لادێی قونەیترەیان تۆپباران کردووە.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٢٨ی ئەیلوولدا گردی ئەلحەمریەیان لە لادێی قونەیترەی باکووری تۆپباران کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی تیڤی، داگیرکەران بەردەوامن لە پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی ساڵی ١٩٧٤ و بەردەوامن لە هێرشەکانیان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، " ڕاپەڕینی قودس هێمای یەکێتیی نیشتمانییە لە وەڵامی تاوانەکانی 'ئیسرائیل'دا."
لە ناوچەی زاقاتالای وڵاتی ئازەربایجان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ ڕووی دا.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بە ١٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی دزەیان کردە ناو گوندی سەیدە ئەلجولان لە لادێی قونەیترە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٤٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ١٦٨ کەس.