رژێمی داگیرکەر لە نزیکەی شاری ئەریها لە کەرتی رۆژئاوا ٣ ماڵی خاپوور کرد و لە ناوچەی ئیبزیک لە باکووری توباس دەستی بە سەر چادر و ئامێرەکانی دروست کردنی ماڵی فەلەستینیەکان داگرت.

دەست نیشان کرا، ئەو ماڵانەی لە لایەن سەهیۆنیەکان خاپوور کران هی فەلەستنیەکان موعەیەد ئەبو عوبەیدە و سائیر الشەریف و یاسر عولیان بوون.

عبدالمجید حودەیرات سەرۆکی دامەزراوی گوندی ئیبزیک سەبارەت بەم بابەتە لە راگەیەندراوێکی میدیایی باسی لەوە کرد، سەهیۆنیەکان هێرشیان کردوە سەر ناوچەکە و ماڵێک بە گەورەیی ٧٠ مەتری چوارگۆشەیان خاپوور کردوە.

باس لەوە دەکرێت، هۆکاری هێرشی سەهیۆنیەکان بۆ سەر ماڵی فەلەستینیەکان لە سەر خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین بێ دەنگی وڵاتانی ئیسلام و نەسەپاندنی سزایەک بە سەریاندایە.(İLKHA)

 

ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

Mobil Uygulamamızı İndirin

هەواڵەکانی گرنگ