پۆلیسی داگیرکەری هیند ٢ مسوڵمانی کەشمیریی شەهید کرد
لە ئەنجامی شەڕێک لەگەڵ پۆلیسەکان لە کەشمیر کە لە ژێر داگیرکەری هیندستانە ٢ خۆڕاگری مسوڵمان شەهید بوون.
لە گوندی واگامای ناوچەی ئانانتناگ لە ٤٨ی کیلۆمەتری باشووری شاری سریناگاری کەشمیر کە لە ژێر داگیرکەریی هیندستانە لە نێوان خۆڕاگرانی مسوڵمان و پۆلیسی هیندستان شەڕ رووی دا.
لە ئەنجامی شەڕی چەکداریدا ٢ خۆڕاگری مسوڵمان شەهید بوون.
دەست نیشان کرا، پۆلیسەکانی هیندستان لە ئەنجامی بە دەست هاتنی هەواڵێک هێرشیان کردوە سەر ناوچەکە.
خۆڕاگرانی مسوڵمانی کەشمیری کە دژایەتی بەڕێوبەرایەتی هیندستانی داگیرکەر دەکەن لە ساڵی ١٩٨٩ تا ئێستا لە دژی یەکێنەکانی هیند لە ناوچەکە شەڕی چەکداری بەڕێوە دەبن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنێکیان واژۆکردووە بۆ دابینکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا.
ئێران ئایر سەرەڕای هەڕەشەکانی واشنتۆن بۆ گەمارۆکان بەردەوامە لە گەشتە نێودەوڵەتییەکانی، تا ئێستاش فەرمانی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی پێنەگەیشتووە.
بەهۆی هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی سعوودیە بۆ سەر شاری بەندەری موخای یەمەن، ٦ کەس کوژران و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە ویلایەتی تێلانگانا لە هیندستان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەک ٣ منداڵی ساوا گیانیان لەدەستدا.