شێری بیابان: عومەر موختار
٨٩ ساڵ بە سەر شەهید بوونی عومەر موختار ناسراو بە شێری بیابان تێپەڕی کە لە بەرامبەر داگیرکەریی ئیتالیا خۆڕاگریێکی گەورە ئەنجام دا.
٨٩ ساڵ بە سەر لە سێدارەدانی عومەر موختار کە وەکو "شێری بیابان" ناودارە تێپەڕیوە کە بەهۆی تێکۆشانەکەی لە دژی داگیرکەرانی ئیتالیان لە وڵاتی لیبیا ناودار بووە.
عومەر موختار کە لە کاتی تێکۆشان لە دژی موستەعمیرەی ئیتالیا شەڕی دەکرد دەست بە سەر کرا و لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا لە سێدارە درا و شەهید بوو.
لە ساڵی ١٩٢٢ لە ئیتالیا فاشیستەکان بوونەتە دەسهەڵاتدار و دەستیان بە سیاسەتی ئیستیعمار کردنی لیبیا کرد.
عومەر موختار لە دژی ئەو رەوشە لە ساڵی ١٩٢٣ لە بەرکە دەستی بە جوڵانەوەیەکی خۆڕاگریی نوێ کرد و تا ساڵی ١٩٣١ بەردەوام بوو.
لە ١١ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٣١ لە ئەنجامی شەڕێکدا لە لایەن ئیتالیانەکان بە دیل گیرا. لە ١٥ی ئەیلوولی ١٩٣١ لە ئەنجامی دانیشتنێکی ساختەی دادگا دادگایی کرا و بڕیاری لە سێدارەدان بۆی دەرکرا.
لە کەمپێکی کۆکردنەوە لە پێش چاوی هەزاران لیبیایی بە ئارامی چووە سەر کورسی و لە سێدارە درا. کاتێک لە سێدارە دەدرا ئەو ئایەتانەی کۆتای سورەتی فەجر دووبارە دەکرد، "يَٓا اَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُۗ ﴿٢٧﴾ اِرْجِع۪ٓي اِلٰى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَرْضِيَّةًۚ ﴿٢٨﴾"(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دوو ساڵ بە سەر شەهادەتی ئیسماعیل هەنیە رابەری بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە ئەنجامی هێرشیکی تیرۆری رژێمی داگیرکەر تێپەڕی.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە ڕۆژنامەکانی ئەمریکادا بڵاوکراونەتەوە، هەواڵگری ئەمریکا هەڵسەنگاندنی بۆ ئەوە کردووە کە پێشبینی ناکرێ هێرشی ئاسمانی زیادە بۆ سەر ئێران رژێمی ئەو وڵاتە بگۆڕێت.
لە ئەنجامی زریانێکی سەخت کە ویلایەتەکانی ڕیۆ دی جانیرۆ و ساوپاولۆی بەڕازیلی گرتەوە، ٥ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە شاری لاهور لە پاکستان بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەکی ٣ نهۆمی، ١١ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.