لە بینگۆل بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" بەڕێوە چوو
لە گوندی بەیازتۆپراقی پارێزگای بینگۆل لە لایەن پلاتفۆرمی نەوەی قورئان بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" بەڕێوە چوو.
لەو شوێنەی بەرنامەکە ئامادە کرا تابلۆکانی لە دەستی منداڵەکان بوون کە دروشمەکانی "زۆر حەزم لە نوێژە"، "نوێژ دەکەم چونکە زۆر حەزم لە پەروەردگارمە"، "بێ نوێژ ناتوانم بژیم"، "نوێژ لە پیسیەکان دوور دەکات" و "نوێژ کلیلەی بەهشتە" نووسرابوو.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی پیرۆز دەستی پێ کرد و دواتر بە وتارەکان بەردەوام بوو.
"نوێژ ستوونی دینە"
موحەمەد دیریل بەڕێوبەری پلاتفۆرمی نەوەی قورئان لە پارێزگای بینگۆل وتارێکی پێشکەش کرد و لە وتارەکەی باسی لەوە کرد: وەکو ئێوەش دەزانن دوای ئیمان گرنگتری ڕاستی نوێژە. ئێمە ئەو ڕاستیە بە ئایەت و حەدیسەکان دەزانین. لە زۆر ئایەتی پیرۆز خودا دەفەرموێ لەو کەسانەی نوێژ دەکەن و ڕکوع دەکەن و سەجدە دەکەن بن. پێغەمبەری خوداش بەم حەدیسە ئاماژەی بە گرنگی نوێژ کردوە "نوێژ ستوونی دینە." هەروەها فەرمویەتی جیاوازی نێوان کەسێک و کوفر نوێژە. عیبادەت باوەڕی مرۆڤەکان بە خودا نیشان دەدات. بەڵام دەبێت ئەوەش بزانن، عیبات کردەوەکانی وەکو نوێژ و ڕۆژوو و زەکات و حەجە. جگە لە نوێژ هەموو عیبادەتەکان کات و شوێن و مەرجەکان خۆی هەیە. عیبادەتی نوێژ هیچ مەعزەرەتی بۆی نییە. لە کام ڕەوشێکدا بین دەبێت نوێژ بکەین. نوێژ نیشانەی کەسێکی مومینە. بۆیە دەبێت عیبادەتی نوێژ هەموو کات ئەنجام بدرێت.
دیریل بەردەوامی وتارەکەی باسی لەوە کرد: ئامانجەکەمان لە دروست کردنی ئەو بەرنامەیە؛ گرنگی نوێژ بە بیری کۆمەڵگا بێنین و کۆمەڵگا لە بێ نوێژی ڕزگار بکەین.
بەرنامەکە دوعا کردن کۆتای هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی ٥٥ی گۆڤاری "کەلها ئامەد" بە سەرناوی "دووبارە خوێندنەوەی مێژووی کوردەکان" بڵاو کرایەوە.
لە پارێزگای سەمسووری کوردستانی باکوور براکانی دووانە بە ناوەکانی ئۆغوز ئەمیر و خەلیل ئونسال و دوو برای دووانەی دیکە بە ناوەکانی محەمەد سالح و حوسێن کالکان قورئانی پیرۆز لەبەر دەکەن و دەبنە تەشویقێک بۆ هاوتەمەنەکانی خۆیان.
سەرۆکایەتی کاروباری پەروەردەیی هودا پار باسی لەوە کرد، دەبێت تەواوی ڕێگریەکان لە بەرامبەر پەروەردە بوون بە زمانی دایک لا بدرێت و شوێنی ئینیستتیۆتەکانی زمانەکانی زیندوو کۆلێژەکانی ئەدەبیات و زمانی کوردی بکرێتەوە.