"زێڕی سەوز"ی دێریک دەگۆڕێت بۆ ڕۆن و سابوون و تامی خۆشی چێشتلێنان
لە شارۆچکەی دێرک لە پارێزگای مێردین، بەرهەمی زەیتون لە ئاستێکی بەرزدایە. بەو پێیەی کە چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ زیاتر لە ٢٥٠٠ تۆن بەرهەمیان هەبێت.
زەیتونەکانی دێرک بە کوالیتی جیاوازی خۆیان قەرزاری کەشوهەوای ناوچەکەن، پێکهاتەی خاک و شێوازە تەقلیدییەکانی چاندنە، کە لەلایەن جووتیارانی ناوچەکەوە بۆ چەندین نەوە پارێزگارییان لێدەکرێت، نەک تەنها وەک زەیتوونی سەر مێز بەڵکو لە بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتون و سابونیشدا بەکاردەهێنرێت.
لە شاری دێرک کە بە تایبەتی بە زەیتونەکانی حەلهاڵی بەناوبانگە، بەرهەمی کۆکراوە لە وەرشەی ناوخۆییدا پرۆسێس دەکرێت و دەگۆڕدرێت بۆ کاڵای جۆراوجۆر. لەناو قوتابخانەیەکی ئامادەیی پیشەییدا خوێندکاران ئەزموونی دەستی بەدەستدێنن لە کاتی وردکردن، خاڵیکردن و پرۆسێسکردنی زەیتوون. لە هەمان کاتدا بەشداری لە پرۆسەی بەرهەمهێناندا دەکەن.
"سوپاس بۆ خوا ساڵێکی بەرهەمدارمان بەسەر دەبەین"
ئەندەر محەمەد گوموش، بەڕێوەبەری کشتوکاڵ و دارستانی پارێزگای مێردین ڕایگەیاند، دێرک لەنێو ئەو ناوچانەدایە کە زۆرترین چاندنی زەیتونیان تێدا چڕبووەتەوە لە پارێزگاکەدا، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ وەرزێکی بەرهەمداریان بەخۆوە بینیوە و وتی، "سوپاس بۆ خوا ساڵێکی بەرهەمدارمان بەسەر دەبەین. ئاستی بارانبارین زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە. دێرک ئەو قەزایەیە کە چڕترین چاندنی زەیتونی تێدایە لە هەموو پارێزگاکەمان. بەهۆی پێکهاتەی خاک و کەشوهەوای ناوازەی دێرک، لەگەڵ هەوڵە دڵسۆزەکانی جووتیارەکانمان، جۆرێکمان هەیە بەناوی زەیتوونی حەلهالی. جگە چەندین جۆری جیاوازی تر، بەڵام حەلهالی بەناوبانگترینە. هەردوو زەیتونی حەلهالی و زەیتی زەیتونەکەی بەهۆی کوالیتییەکەیەوە ناسنامەیەکی جیهانییان بەدەستهێناوە؛ لە ساڵی ٢٠١٩ لە پێشبڕکێیەکدا کە لە لەندەن بەڕێوەچوو، پلەی یەکەم و میدالیای زێڕیان بەدەستهێنا. لە ساڵی ٢٠٢٠ لە ژاپۆن میدالیای زیویان وەرگرت، هەر لەو ساڵەشدا لە پێشبڕکێیەکدا لە لەندەن پلەی سێیەمی بەشی زەیتونی سەر مێزیان بەدەستهێنا. لەم ڕووەوە زەیتونەکانی مێردین و دێرک کوالیتییەکی ناوازەیان هەیە و خاوەنی بەهایەکن کە لە سەرانسەری جیهاندا بەناوبانگە."
رەمەزان ئاتسۆی کە مامۆستای ئامادەیی پیشەیی و تەکنۆلۆژی کشتوکاڵە لە دێرک سەبارەت بە بەرهەمی زەیتونی دێرک وتی، "لێرەدا، ئێمە خوێندکارانی تەکنەلۆژیای کشتوکاڵیمان هەیە کە پرۆسەکانی ئامادەکردنی زەیتوون ئەنجام دەدەن. ئێمە چالاکانە بەرهەمی جۆراوجۆری زەیتون و زەیتی زەیتون بەرهەم دەهێنین، لەوانەش پۆلێنکردنی زەیتی زەیتون بە پشتبەستن بە ئاستی ترشێتی."
"سوپاس بۆ خوا ئەم ساڵ ساڵێکی هات و بەبەرەکەت بوو"
محەمەد ئەجەر کە لەگەڵ خێزانەکەی کاری جوتیاری دەکات، وتی، "یارمەتی دایکم دەدەم لە باخی زەیتونەکەی. ڕنین لە ناوەڕاستی پاییزەوە دەست پێدەکات و لە کۆتایی وەرزدا کۆتایی دێت. سوپاس بۆ خوا ئەمساڵ زەیتوونێکی زۆرمان هەیە. بەڵام ئێمە لە فرۆشتنەکان ڕازی نین؛ ئێمە پێمان خۆشە دەسەڵاتداران هەنگاو بنێن و هەندێک پشتگیری پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی خەڵک لە دۆخێکی سەختدا نەبن. لە کاتێکدا بەرهەمەکەی نایاب و فرۆشی زۆرباش نیە. جۆری 'هەلهالی' باشترین جۆری زەیتونە؛ بۆ هەر کیلۆیەک بە ٢٥٠ لیرە دەیفرۆشین. تەنها یەک جۆر نییە، نزیکەی شەش یان حەوت جۆرمان هەیە، بەپێی جۆرەکەی نرخی کیلۆیەک لە ١٠٠ بۆ ٣٠٠ لیرە دەست پێدەکات. زەیتونی حەلهالی جۆرێکی تۆمارکراوە و تەنانەت پلەی یەکەمی لە ئەوروپا بەدەستهێناوە.
شەریفە ئۆنەملی باخەوانێکی ئافرەتە وتی، "٤٠ ساڵە لەگەڵ زەیتوون خەریکم. مانگێکە دەستمان بە ڕنین کردووە. دوو هەفتەی تر کۆتایی پێدێت، زەیتوونەکەمان باشترین جۆری زەیتوونە لە تورکیا."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نڕخی نەوتی خاوی برێنت بە پێی دوێنێ لە سەدا ٠.٤ دابەزی و بووە ٩٣.٤٠ دۆلار.
نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان بەرزبوویەوە و بەرمیلێک نەوت ١٠٢.٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ڕاگەیەندراوی ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دواخستنی هێرش بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئێران نرخی نەوتی برێت دابەزی و بەرمیلێک نەوت بووە ٩٦.٩٦ دۆلار.