کوژراوە ڕاگەیەندراوەکانی پەکەکە، تەرمە شاردراوەکان و دۆسیە بێوەڵامەکانی لەسێدارەدان
دەستپێکردنی ڕاگەیاندنی ناوی ئەو ئەندامانەی پەکەکە کە لە ساڵانی ڕابردوودا کوژراون دوای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ، مشتومڕی نوێی سەبارەت بە ڕابردووی چەکداریی نیو سەدەی ئەو ڕێکخراوە بەدوای خۆیدا هێنا.
ڕاگەیاندنی ناوی ئەو چەکدارانەی پەکەکە کە لە ساڵانی ڕابردوودا کوژراون بەڵام هۆکاری مردنەکانیان بە ڕوونی نەزانراوە چەندین پرسیاری خستە ڕوو.
لە کاتێکدا پرسیارەکانی وەک "کێ و کەی کوژراوە، بۆچی هەواڵی مردنەکانیان بە خێزانەکانیان نەدراوە، کوژراوەکان لە کوێ شاردراونەتەوە، چەند کوژراو لە ئەشکەوتەکانی ئەو ناوچانەدا هەن کە ڕێکخراوەکەی تێدایە؟" چاوەڕێی وەڵامن، سەبارەت بە ژمارەی ئەو چەکدارانەش کە لە پێکدادانەکاندا بریندار بوون و لە ئەشکەوتەکاندا بە چارەنووسی خۆیان سپێردراون، هێشتا پرسیاری بێوەڵام هەن.
ڕێکخراوەکە لە مانگی ئابی ٢٠٢٦دا ناسنامەی ٢٣٠ کەسی ڕاگەیاندبوو کە لە ڕێکەوتی جیاوازدا کوژراون. موراد قەرەیلان وتبووی کە ٥٢٠ کەسی دیکەش هەن کە لە تورکیاوە پەیوەندییان بە ڕێکخراوەکەوە کردووە و هێشتا ناسنامەکانیان ڕانەگەیەندراوە.
زانیارییەکی دیکەی جێگەی سەرنج کە قەرەیلان ڕایگەیاندبوو، ئاماری کوژراوانی قۆناغی نێوان ١٩٧٦-٢٠٢٦ بوو. بەپێی تۆمارەکانی خودی ڕێکخراوەکە ٢٥ هەزار و ٩٢٢ چەکدار کوژراون، و ئاماژە بەوە کرابوو کە لەگەڵ ئەوانەی نەخراونەتە ناو تۆمارەکانەوە ئەم ژمارەیە دەگاتە نزیکەی ٢٧ هەزار کەس.
بێگومان ئەم ژمارانە داتای دامەزراوە سەربەخۆکان نین، بەڵکو ئەو ژمارانەن کە ڕێکخراوەکە خۆی ڕایگەیاندوون. گرووپە لێکۆڵینەوە جیاوازەکان و ئەو هەواڵانەی لە میدیاکاندا بڵاوبوونەتەوە، ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم ژمارەیە چەندین هێندە زیاترە.
لەگەڵ ڕاگەیاندنی ناوەکاندا، یەکێک لە پرسە هەرە گرنگەکان بریتی بوو لەو لەسێدارەدانانەی کە ڕێکخراوەکە لە ڕابردوودا بەرامبەر ئەندامەکانی خۆی ئەنجامی داون.
لە ڕابردووی پەکەکەدا تەنیا ئەوانە نین کە لە پێکدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا کوژراون. ئەو پاکتاوكردن و لەسێدارەدانانەی کە ڕێکخراوەکە لە ناوخۆی خۆیدا ئەنجامی داون، ساڵانێکە بووەتە بابەتێکی جێگەی مشتومڕ.
بە تایبەتی لە ساڵانی هەشتاکان و نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا، چەندین گەواهیدان و هەواڵ هەن سەبارەت بەوەی کە نەیارانی ناو ڕێکخراوەکە، ئەو کادیرانەی جیاواز بیریان کردووەتەوە و ئەو کەسانەی بانگەشەی ئەوە دەکرێت دژی ڕێنماییەکانی سەرکردایەتیی ڕێکخراوەکە وەستاونەتەوە، لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە، سزا دراون و لەسێدارە دراون.
لە دۆسیەی "کەمپی لۆلان" دا کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە ساڵی ٢٠١٩ بڵاوی کردەوە، گێڕانەوەی ئەندامانی پێشووی ڕێکخراوەکە و لێکۆڵەران، زانیاری دەخەنە ڕوو سەبارەت بە ئەنجامدانی لەسێدارەدانی ناوخۆیی لە دۆڵی بیقاع، قەندیل، کەمپی لۆلان و ناوچە گوندنشینە جیاوازەکان. لەم گێڕانەوانەدا ئاماژە بەوە دەکرێت کە هەزاران کەس بە تۆمەتی جیاواز "سیخوڕ، هاوکاریکەر" کوژراون.
ئەو هەواڵانەش کە پەیوەندییان بە لێکۆڵینەوەی کوشتنە بکەرە نادیارەکانی ساڵی ٢٠١٢ـەوە هەیە، زانیاریی جێگەی سەرنج لەخۆدەگرن. لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەست گەیشتووە بە سەدان خێزان کە منداڵەکانیان لە کاتی بوونیان لە ڕیزەکانی شاخدا کوژراون و هەندێک لە خێزانەکان هەرگیز تەرمی منداڵەکانیان نەبینیوەتەوە.
لە هەمان لێکۆڵینەوەدا هاتووە؛ بە خێزانەکان ڕاگەیەندراوە کە مردنەکان بە هۆکاری جیاوازی وەک خۆکوشتن، تەقینەوەی مین، فیشەکی هەڵە، جەڵتەی دڵ، خنکان یان کوژران لە پێکداداندا بووە؛ بەڵام هەندێک لە خێزانەکان گومانیان هەبووە کە منداڵەکانیان لەلایەن خودی ڕێکخراوەکەوە لەسێدارە درابن.
هەر لەم لێکۆڵینەوەیەدا، ئەو بانگەشانەش خراونەتە بەرباس کە پێنج ئەندامی ژنی ڕێکخراوەکە "لە ئەشکەوتدا لەسێدارە دراون". لەو کاتەدا ڕاگەیەندرابوو کە ناوی ئەو کەسانە بریتین لە: حەزینە شەکەر، لەیلا گوندۆغدو، شیلان ئوغور، میاسەر مارانگۆز و لەیلا ئینجیسۆی.
ئەم نموونانە نیشانی دەدەن کە لەسێدارەدانی ناوخۆیی ڕێکخراوەکە تەنیا لە مشتومڕە سیاسییەکاندا قەتیس نەماوە؛ بەڵکو بووەتە بابەتی سکاڵای خێزانەکان، گەواهیدانەکان و لێکۆڵینەوە دادوەرییەکانیش.

ئەی چەند کوژراو لە ئەشکەوتەکاندا هەن؟
پرسی ئەوەی کە لە ئەشکەوتەکانی ئەو ناوچانەی پەکەکە چالاکییان تێدا ئەنجام دەدات چەند کەس لەسێدارە دراون، چەند تەرم نێژراون یان کام تەرمانە هێشتا نەدۆزراونەتەوە، جێگەی پرسیار و لێکۆڵینەوەیە.
ڕووداوی بەرجەستە و هەواڵی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەشکەوتەکان بۆ لەسێدارەدانی ناوخۆیی لە ڕابردوودا زۆرجار لە میدیاکاندا بڵاوبوونەتەوە.
بۆ نموونە، لە ڕووداوێکدا کە ساڵی ٢٠٢١ لە قەزای لجێی سەر بە دیاربەکر ڕوویدا، زانیاری لە میدیاکاندا بڵاوبووەوە سەبارەت بە لەسێدارەدانی سێ ئەندامی ڕێکخراوەکە لە ناو ئەشکەوتێکدا.
لەو ڕووداوەدا کە محەمەد شیرین دەمیر، ژیان گولتەن و مەسعود یڵدرم تێیدا لەسێدارە دران، وردەکاریی دراماتیکی دەرکەوتن. دەرکەوت کە محەمەد شیرین دەمیر کە لە ئەشکەوتەکەدا لەسێدارە درابوو، یەکێک بوو لەو منداڵانەی کە ٣ ساڵ پێشتر و کاتێک تەمەنی تەنیا ١٦ ساڵ بوو لە باتمان لەلایەن پەکەکەوە بەرەو شاخ برابوو. سوهەیلا دەمیری نەخۆشی شێرپەنجە و دایکی محەمەد شیرین - کە لە کاتی ڕفاندنیدا خوێندکاری پۆلی ١٠ بووە لە ئامادەیی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە باتمان- باسی لەوە کردووە کە کوڕەکەی ماڵەکەی بەجێهێشتووە و دەڵێت "دەچمە شوێنی هاوڕێیەکم بۆ ژەمی ئیفتار" و هەرگیز نەگەڕاوەتەوە.
لێرەدا مردنگەلێک هەن کە پێویستە لێک جیا بکرێنەوە. یەکەمیان، ئەوانەی لە ئەنجامی یەکلاکردنەوەی حیساباتی ناوخۆیی یان سزادان لە ئەشکەوتدا لەسێدارە دراون. دووەمیشیان، بەجێهێشتنی بریندارەکانی پێکدادانەکانە لە ئەشکەوتەکاندا بۆ ئەوەی بمرن.
ئەم قۆناغەی ئێستا پرسیاری گرنگیش دەهێنێتە پێشەوە:
- تەرمی ئەو کەسانەی کە ساڵانێکە کوژرانیان ڕانەگەیەندراوە لە کوێ هەڵگیراون؟
- بۆچی ڕێکخراوەکە شوێن و ناسنامەی تەرمەکانی پێشتر ڕانەگەیاند؟
- بۆچی بۆ ماوەی چەندین ساڵ هیچ زانیارییەک بە خێزانەکان نەدرا؟
- لەو کەسانەی تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە، چەندیان لە پێکدادانەکاندا و چەندیان لە لەسێدارەدانە ناوخۆییەکانی ڕێکخراوەکەدا کوژراون؟
- ئایا هێشتا تەرم لە ئەشکەوت و ناوچەکانی کەمپی ڕێکخراوەکەدا ماون؟
وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە نەک تەنیا لە ڕووی خێزانی ئەو ئەندامانەی ڕێکخراوەکە کە لە ڕابردوودا کوژراون، بەڵکو لە ڕووی ڕوونکردنەوەی هەموو لایەنەکانی قۆناغی ململانێکانیشەوە گرنگیی خۆی هەیە.
ئایا ڕاگەیاندنی چەکدانان حیساباتی ڕابردوو دادەخات؟
دوای ڕاگەیاندنەکانی هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە، ڕوونکردنەوەی ئەوەی لە ڕابردوودا ڕوویداوە گرنگییەکی زیاتری پەیدا کردووە. چونکە ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی پرۆسەی چەکداری، پەردە بەسەر تاوانەکانی ڕابردوو، بێسەروشوێنبوونەکان و لەسێدارەدانە ناوخۆییەکاندا نادات.
لە لایەکەوە ناوی کوژراوەکانی ڕابردوو ڕادەگەیەنرێت، لە لایەکی دیکەوە هێشتا پرۆسەیەکی گشتگیری لێپرسینەوە و وەڵامدانەوە سەبارەت بە بارودۆخی مردنی ئەو مرۆڤانە، چارەنووسی تەرمەکانیان و لەسێدارەدانە ناوخۆییەکان نەخراوەتە ڕوو.
لە پشت هەر مرۆڤێکەوە کە دوای پەیوەندیکردنی بە ڕێکخراوەکەوە هەواڵی لێ نەزانراوە، کوژرانەکەی بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە خێزانەکەی شاردراوەتەوە یان تەرمەکەی ڕادەست نەکراوەتەوە، خێزانێک، دایکێک، باوکێک و کەسوکارێک هەن کە چاوەڕێی وەڵامن.
دایکێک دەیەوێت بزانێت منداڵەکەی لە چ ڕێکەوتێکدا، لە کوێ و چۆن کوژراوە. باوکێک دەیەوێت گۆڕی ئەو ڕۆڵەیەی بدۆزێتەوە کە ساڵانێکە زانیاریی جیاوازی پێ دراوە. لەگەڵ کۆتاییهاتنی پرۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر" بە شێوەیەکی ئەرێنی، چاوەڕوان دەکرێت پشکنینێکی بەرفراوان لە ئەشکەوتەکانی ناوچەکەدا ئەنجام بدرێت.
لەم چوارچێوەیەدا، گوێگرتن لە گەواهیدەرەکان سەبارەت بە قەندیل، بیقاع، لۆلان و کەمپە کۆنەکانی دیکەی ڕێکخراوەکە و پشکنینی ئەرشیفەکان ڕەنگە جارێکی دیکە بێتەوە بەرباس. هەروەها ئەشکەوت و پەناگە کۆنەکانیش دەکرێت بخرێنە ژێر لێکۆڵینەوەی دادوەرییەوە. جگە لەوەش چاوەڕوان دەکرێت بە وەرگرتنی نموونەی DNA لە خێزانی ئەو کەسانەی تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە، کارەکانی ناسینەوەی ناسنامە ئەنجام بدرێن. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پەکەکە کە لە ساڵی ١٩٧٨دا لەسەر هێڵێکی مارکسی-لینینی دامەزرا، لە سەرەتادا ئامانجی کوردستانی سەربەخۆ و کۆمەڵگەی بێچینی خستە ڕوو. بەڵام هەڵوەشانەوەی سۆڤیەت و دەستگیرکردنی ع. ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٩٩دا، ئەو زمانەی کە گۆڕدرا، بە تێپەڕبوونی کات بووە هۆی گۆڕانکاریی گرنگ لە ئاڕاستەی ئایدیۆلۆژیی ڕێکخراوەکەدا. بە تێپەڕبوونی کات، جێگەی گوتاری خەباتی چینایەتی و ڕزگاریی نیشتمانی؛ کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، "ئازادیی ژن"، ئیکۆلۆژی و ئەو مشتومڕانەی کە بەرگری لە هاوڕەگەزبازی دەکەن گرتیانەوە. ئەم گۆڕانکارییە، مەودای نێوان ئامانجەکانی دامەزراندنی پەکەکە و گوتاری ئەمڕۆیشی خستە بەر مشتومڕ.
بەپێی ڕووپێویی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای زانیاری لەلایەن منداڵانەوە کە لەلایەن دەستەی ئاماری تورکیا ئەنجام دراوە، لەسەدا 92.7ی منداڵانی گرووپی تەمەنی 6 بۆ 17 ساڵان ئینتەرنێت و لەسەدا 69.8یشیان سۆشیاڵ میدیا بەکار دەهێنن.
لە دیاربەکر لە ئەنجامی پشکنینی پۆلیس لە ناو بارهەڵگرێکدا ٥٥ کۆچبەری نایاسایی ئەفغانستانی دۆزرانەوە.