شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی (رأس العین) توند بوو
ئۆپڕاسیۆنی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە ڕۆژی ٧مدا بەردەوامە و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی (رأس العین) توند بووە.
ئۆپڕاسیۆنی "کانی ئاشتی" تورکیا لە بەرامبەر پەکەکە-یەپەگە-پەیەدە لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە ڕۆژی ٧مدا بەردەوامە و شەڕەکان بەردەوامن.
شەڕی توند دوێنێ شەو لە سەرێکانی (رأس العین) دەستی پێ کرد تا بەیانی بەردەوام بوو. دەنگی شەڕ لە ناوشاری سەرێکانی (جەیلانپنار) دەبیسترا.
ئەمڕۆ بەیانیش شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی (رأس العین) توند بوو. هەدەفەکانی کە بە فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان دەست نیشان کرابوون بە ئۆبوسەکان لێ دران.
وەزارەتی بەرگری نەتەوەیی تورکیا لە ڕۆژی چوارەمی ئۆپڕاسیۆن ڕایگەیاندبوو کە ناوشاری سەرێکانی (رأس العین) کۆنترۆل کراوە. بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی (رأس العین) و گوندەوارەکان شەڕ بە توندی بەردەوامە. پەکەکە-یەپەگە-پەیەدەییەکانی کە خۆیان لە ناو تونێلەکان حەشار داوە دێنە دەرەوە و لەگەڵ سەربازەکانی تورکیا و سەربازەکانی سوپای میللی سوریا شەڕ دەکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بە بۆنەی ١٠ موحەڕەم ڕۆژی شەهادەتی حەزرەتی حوسێن و هاوڕێکانی لە باتمان بەرنامەی "غەززە: کەربەلای سەردەم" بەڕێوەچوو.
پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدان بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهادەتی شەهیدەکانی گوندی سووسا بە دەستی پەکەکە لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٢ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر، پەیامێکی بەبۆنەی ڕۆژی عاشورا بڵاوکردەوە، سەرنجی بۆ کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی بەردەوامی غەززە ڕاکێشا و ئەو دڕندەییانەی بە کەربەلایەکی سەردەمیانە وەسف کرد.
دەزگای خێرخوازی کاروانی ئومێدی هەتای بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی بۆ دابەشکردنی هاوکاری بە سەر یەتیم و هەژارەکان.