دکتۆر ناڤسه‌ر نووری: ژماره‌یه‌ک روفاتی کۆڕه‌وی ملیۆنی دۆزراونه‌ته‌وه
ژماره‌یه‌ک روفاتی سه‌رده‌می کۆچی ملیۆنی، له پارێزگای دهۆک دۆزراونه‌ته‌وه، بریکاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدانیش وتی، "ڕوفاتهکانی ده‌گوازرێنه‌وه بۆ پزیشکی دادیی دهۆک، دوای ڕێکاره یاساییەکان به‌خاک دهستپێردرێن."
دکتۆر ناڤسه‌ر نووری عه‌بدال، بریکاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان، ڕاگه‌یاند، "له‌کاتی کارکردن له پڕۆژه‌یه‌ک له سنووری نێوان هه‌رێم و باکووری کوردستان روفاتی ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی دۆزراوه‌ته‌وه، دیاره مێژووی ئه‌و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر ده‌می کۆچی ملیۆنی خه‌ڵکی کوردستان، ئه‌مڕۆ له ڕێوڕه‌سمێکدا ڕوفاته‌کان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ پزیشکی دادیی دهۆک، دوای ڕێکاره یاساییه‌کان له قه‌ڵای نزارکێ به ڕێوڕه‌سم به‌خاک دهستپێردرێن، چونکه قه‌ڵای نزارکێ وه‌ک مۆزه‌خانه‌یه‌کی نیشتمانییە."
دەستنیشان کرا، "٨ له‌و ڕوفاتانه‌ی بینراون، ته‌نیا یه‌ک منداڵ ناوی له‌سه‌ر بووه، بەمەبەستی وه‌رگرتنی نموونه‌ی خوێن، ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له‌کاتی کۆڕه و که‌سوکاریان کۆچی دوایی کردووه، ده‌توانن سه‌ردانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بکه‌ن بۆ وه‌رگرتنی نموونه‌ی خوێن بۆ پشکنین."
ناوبراو هەروەها وتی، "ئه‌وه‌ی له‌توانای وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندایه بۆ دۆزینه‌وه و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی ئەو کەس و کۆمەڵانەی به‌هۆی ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی کوردستاندا هاتوون گۆڕبزر و کۆمەڵکوژ و زیندەبەچاڵ کراون، درێغی ناکه‌ین، هه‌ر له جینۆساید و ئه‌نفاله‌وه تا کۆڕه‌وی ملیۆنی، ئێمه پلانمان هه‌یه بۆ نوژه‌نکردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک گۆڕستانی سه‌رده‌می کۆچی ملیۆنی له ناوچه‌کانی چه‌لێ و مێردین و مووش له باکووری کوردستان، ئه‌وه‌یش له‌سه‌ر خواستی که‌سوکاری خاوه‌ن گۆڕه‌کان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستیان به نوژه‌نکردنه‌وه هه‌یه و خه‌ڵکێکی زۆر له سه‌رده‌می کۆڕه‌وی ملیۆن له‌و که‌مپانه کۆچی دوایی کردووه و گۆڕستانی تایبه‌تیان بۆ دروست کراوه."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه م‌و جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆی توند لە شارۆچکەی هەوەنگی پاێزگای ڕحا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بەسەختی بریندار بوون.
١١مین دیداری زانایان کە لە لایەن إتحاد العلما‌ء ڕێکدەخرێت لە ١٠-١١ی ئۆکتۆبەر لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی لە دیاربەکر بەرنامەیەک بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر منداڵ و گەنج ڕێکخست.