قەیووم بۆ شارەوانیەکانی ئێلح و ٣ شارۆچکەی دیاربەکر دیاری کرا
لە سەر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ بەیانی قەیووم بۆ شارەوانی ئێلح و شارۆچکەکانی فارقین و لجێ و ئەرغەنی دیاری کرا.
هێزەکانی ئاسای ئەمڕۆ بەیانی شارەوانیەکانی خستە ژێر گەماڕۆ.
محەمەد دەمیر سەرۆکی شارەوانی ئێلح و شەهریبان ئایدن یاریدەدەری سەرۆکی شارەوانی دەست بە سەر کران.
لە شوێنی سەرۆکی شارەوانی فارقین، محەمەد ئووسلوو قایمقامی فارقین وەکو قەیووم دیاری کرا.
ناشدە تۆپراک هاوسەری شارەوانی فارقین و ئەحمەد کایا هاوسەرۆکی شارەوانی ئەرغەنی دەست بە سەر کران.
گروپێکی هەدەپەیی کە بڕیارەکەیان پرۆتێستۆ کرد لە لایەن پۆلیس دەست بە سەر کران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
چەند ڕۆژ پێشتر لە بازاڕی ئاژەڵانی دیاربەکر لە نێوان دوو گروپ شەڕ ڕووی دابوو. لە ئەنجامی هەوڵەکانی هودا پار لایەنەکان ئاشتییان کرد.
پاسێک کە لە ئیستانبوولەوە بەرەو دیاربەکر دەڕۆیشت، لە گەڕەکی ئیشکلار لە ڕێگای مەڕمەڕەی باکوور، خۆی کێشا بە بەربەستێک و ئاگری گرت. لەئەنجامی ڕووداوەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
مەلا مستەفا دورگون یەکێک لە زانایانی ناوداری دیاربەکر لە ٣یەمن ساڵوەگەڕی کۆچی دواییەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
ژمارهیهک روفاتی سهردهمی کۆچی ملیۆنی، له پارێزگای دهۆک دۆزراونهتهوه، بریکاری وهزارهتی شههیدانیش وتی، "ڕوفاتهکانی دهگوازرێنهوه بۆ پزیشکی دادیی دهۆک، دوای ڕێکاره یاساییەکان بهخاک دهستپێردرێن."