هاودۆزەکانی خوالێخۆشبوو محەمەد یاووز باسیان لە کەسایەتیی محمەد یاووز کرد
ساڵێک بە سەر کۆچی دوایی محەمەد یاووز یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار تێپەڕی. لە ساڵوەگەری کۆچی دوایی محەمەد یاووز هاودۆزەکانی خوالێخۆشبوو باسیان لە کەسایەتیی محمەد یاووز کرد.
خوالێخۆشبوو محەمەد یاووز لە ٤٦ ساڵ تەمەنەکەیدا زۆر شت ئەنجام دا. محەمەد یاووز بە کەسایەتیی سیاسی و رووحی تێکۆشان و وتاری کاریگەری خۆی لە ناو دڵی سەدان هەزار کەس بەجێ بوبوو و لە سیاسەتی تورکیادا کەسێکی کەمیاب بوو.
محەمەد یاووز کە چەندین ساڵ مامۆستایی کردوە لە ساڵی ١٩٧٣ لە شارۆچکەی کۆلکی پارێزگای سەمسوور لە دایک بوو و لە شارۆچکەی کۆلک دەستی بە قوتابخانە کرد و لەوێ تەواو کرد. دواتر لە زانکۆی سەلجوقلوی قۆنیە تەخەروجەکەی لە بەشی پەروەردەیی وەرگرت و لە ساڵی ٢٠١٤ بە هودا پار دەستی بە ژیانی سیاسیی خۆی کرد.
لە ساڵەکانی ٢٠٠٠ لە لایەن بیری کودەتاچیی ٢٨ی شوبات تووشی فێل و پلانەکان بوو و نزیکەی ٢ ساڵ بە شێوەیەکی نایاسایی زیندانی کرا و بەهۆی ئەشکەنجەکانی کە تووشی بوبوو تووشی شێرپەنجەی کورچیلە بوو. لە مانگی ١ی ٢٠١٩ لە دیاربەکر بۆ ماوەی ٦ مانگ دەستی بە دەرمان بوون بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە کرد و ٢ رۆژ پێش جەژنی قوربان شەوی هەینی کاتژمێر ٠١:٠٥ لە نەخۆشخانە رووحەکەی رادەستی خودای رەحمان کرد و کۆچی دوای کرد.
لە ساڵی ٢٠١٤ وەکو یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار دەستی بە ژیانی سیاسی کرد و لەو ماوەیەدا لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات لە ژمارەیەکی زۆر شار و شارۆچکە و گوند گەڕاوە و بێ ماندووبوون و ناڕاحەتی باس لە دۆزەکەی کرد و دەچوو هەر شوێنێک کاریگەریێکی بەردەوامی هەبوو.
هاودۆز و کەسوکارەکانی خوالێخۆشبوو بەم شێوەیە باسیان لە محەمەد یاووز کرد:

زەکەریان یاپجیئۆغلوو جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار:
ئێستا بووە ساڵێک کە مامۆستا محەمەد کۆچی دوای کردوە. خودا بە رەحمەتی خۆی شاد بکات. دڵتەنگی دەبین. فێری ئەو وتانەی جوانی بوبووین. هەروەها فێری گۆتەبێژیەکەی بوبووین. بەڵام زۆر بە خێرایی چوو. بەڵێ، دوترێت تەواوی مردنەکان زووە بەڵام بە راستی مامۆستا محەمەد لە تەمەنی گەنجایەتی لە تەمەنێک کە زۆر سوودی بۆ دەوروبەرەکەی هەبوو کۆچی دوای کرد. لەوی مەحرووم ماین. هەموو کاتێک عەجەلەی هەبوو، وەکو ئەوەی دەبێت بگاتە شوێنێک. وەکو ئەوەی دەیزانی کە ژیانەکەی لەو دونیایە کورتە. دووبارە ئەرکی مامۆستایی خۆی بەجێ هێنا و بەوانەی دوای خۆی گۆت، 'کاتەکەمان زۆر کەمە، عەجەلە بکەن، سەبارەت بە خۆشی و چاکی هەرچی ئەنجام دەدەن بە خێرایی ئەنجام بدەن."

محەمەد حوسێن یڵماز یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار:
لە قۆناغی دامەزراندنی پارتی یەکترمان ناسی. پەیوەندیی لەگەڵ هەموو کەس باش بوو و هەڤالێکی سەرکەوتوو بوو. پێشتر قەد سەرقاڵی سیاسەت نەبوبوو. بەڵام لە ماوەیەکی کورتدا نیشانی هەموو کەس دا کە سیاسەتمەدارێکی چاک، بە ئەخلاق، بە ئامانج کە ئەساسەکانی ئیسلام دەردەخاتە پێش چۆنە و سیاسەتێکی بە نیزام چۆن دەبێت ئەنجام بدرێت. کاتێک وتەبێژی هودا پار بوو ئەو شتەی نیشان دا. پەیامێکی جوان ئاراستەی سیاسەتی تورکیا کرد و بە ژیانی خۆی ئەو شتەی نیشان دا. زۆر جوان نوێنەرایەتی و وتەبێژیی هودا پار ئەنجام دەدا و دەناساند. هاوڕێکانمان زۆر گرنگیان بە ئیستیشارە دەدا. بۆ گەنجەکان لە سیاسەتدا نموونەیەک بوو کە دەبێت گەنجەکان شوێنکەوتووی بن. ئەو سیاسەتمەدارێکی مسوڵمان بوو و خاوەنی هەستیاری ئیسلامی بوو.

شێخمووس تانریکوولوو ئەندامی شاندی بەڕێوبەرایەتی گشتیی هودا پار:
ئەو، شەو و رۆژ کاری دەکرد تاکو حیزبەکەمان لە مەیدانی سیاسی بناسرێت و ببینرێت. بۆ ئەو شتە فیداریێکی گەورەی ئەنجام دا. بە تایبەتی چالاکیێکی جوان ئەنجام دا تاکو لقی ئافرەتەکان و گەنجەکان و ئەندامەکانمان ببنە خاوەنی بیرێکی سیاسی. بۆ سەرکەوتنی حیزبەکەمان و رزگاریی مسوڵمانەکان زۆر هەوڵی دەدا و کاری دەکرد. وەکو ئێوەش دەزانن، براکانی یوسفی نزیکەی ٣٠ ساڵ بوو کە لە لایەن دادگاکانی فەتحولڵاچی و ٢٨ی شوبات بەند کرابوون و دادگایی دەکران و تووشی ستەم دەبوون. دەیویست کە براکانمان ئازاد ببەن و بۆ ئەو شتە لەگەڵ بەرپرسان و دەزگاکان پەیوەندیی ئەنجام دەدا و دەیگۆت، 'ئازاد بوونی براکانی یوسفی بۆ من زۆر قەدر و بەهایە.' دەتوانین بڵێین کۆچی دوایی محەمەد یاووز و ئازادبوونی یوسفیەکان لە کاتێکدا بوو. خودا بە رەحمی خۆی شاد بکات. جارێکی دیکە پرسەوسەرەخۆشیی خۆم ئاراستە خانەوادە و هاڕێکانی دەکەم."

لۆقمان یالچن ئەندامی شاندی بەڕێوبەرایەتی گشتیی هودا پار:
کاتێک لەگەڵ کەسێک قسەی دەکرد کاریگەری بە سەردا هەبوو. گرنگترین تایبەتمەندیەکەی ئەوە بوو. پێم وایە دوو هۆکاری ئەوە هەبوو. یەکەم؛ ئەو دۆزەی شوێنکەوتووی بوو دۆزێکی بە شەرەف و بە عیزەت بوو، دووەم؛ ئەو ئەخلاقەی خۆش و جوان کە خودا پێی دابوو. بۆیە لەگەڵ منداڵەکان منداڵ و لەگەڵ گەورەکان گەورە بوو. بەهۆی ئەو ئەخلاقەی جوان لە ناو وڵات و لە دەرەوەی وڵات لە دڵی ئەو کەسانە بەجێ بوبوو کە ئەوییان دەناسی. ئەو، ژیانەکەی فیدای دۆزەکەی کردبوو."

فارووق پۆلات بەرپرسی هودا پار لە شارۆچکەی پڕاڕەشی پارێزگای رحا
بەیانی لە سەرەتا قورئانی دەیخواند و دواتر دەستی بە ژیانی خۆی دەکرد و بۆیە کارەکان و وتەکانی بە بەرەکەت دەبوو. خودا رەحمی پێ بکات و بە رەحمی خۆی شاد بکات. شوێنەکەی بەهشت بێت.
رەجائی یووردان کاندیدی خۆڵی ٢٧می هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی تورکیا:
رۆژێک پێکەوە چووینە سەردانی پیرەکان و دەستەکانیان ماچ بکەین. کاتێک چووین مانگی رەمەزان بوو و پێکەوە بە ئۆتۆمبێڵێک چووین. کاتێک بەڕێوە کەوتین بە منی گۆت، "کاک رەجائی! دەبێت ئاو بخۆم، دەتوانی تەماشای ئەو لا بکەی." نەخۆشیی گورچیلەی هەبوو. منیش گۆتم، کاک محەمەد من لە ئیستانبوول گەورە بووم، فێری ئەو شتانە بووم. ئەویش بە منی گۆت، ئەگەر وا مەکەی منیش ئاو ناخۆم. لەوێ بوومە شاهێدی ئەخلاق و ئەدەبی جوانی ئەو.

عیسا ئایدن سەرۆکی شورای ناوەندیی هودا پار:
کاتێک لە ناو حیزب دەستی بە ئەرکەکەی کرد، دەستی بە کام ئەرک دەکرد زۆر گرنگی پێی دەدا، هەوڵ دەدا ئەرکەکەی بە شێوەیەکی جوان و باش ئەنجام بدات. کاتێک دەچوو ناو کۆمەڵگایەک هەموو کەس رێزیان لێ دەگرت و زۆر حەزیان لێ بوو. چالاکیەکانی بە زمانی تورکی و عەرەبی و کوردی هەبوو. خودا هەزاران گەنجی وەکو ئەو بخاتە ناو ئەو دۆزە. شوێنەکەی زوو بە زوو پڕ نابێت. خودا رەحمی پێ بکات.

داوود شاهین بەرپرسی هودا پار لە ئێلح:
کاک محەمەد یاووز ئەو قابلیەتەی خودا پێی دابوو بۆ دۆزەکەی بە کار دەهێنا. کۆچی دوایەکەی تەنها بۆ هودا پار نە بەلکو بۆ تەواوی گەل قورس بوو. بۆیە دەبێت محەمەد یاووزەکانی زۆری پەروەردە بکەین. بە تایبەتی دەبێت گەنجەکان شوێنکەوتووی بن و لە رێگاکەیدا بڕۆن. بە ئیزنی خودا دەبێت لە ناو دۆز و حیزبەکەدا محەمەد یاووزەکانی زۆری پەروەردە بن. خودا رەحمی پێ بکات و شوێنەکەی بەهشت بێت.

ئادەم یاووز برای خوالێخۆشبوو محەمەد یاووز:
کاتێک براکەم دەهاتە کۆلک (کەحتا) هەموو جارێک لەگەڵی دەبووم. دوای سەردانەکان هەموو کەس باسیان لە خۆشحالی و خۆشەویستی خۆیان دەکرد. هەموو جارێک ئەو کەسانەی باسیان دەکرد دەست نیشانیان دەکرد کە زۆر کاریگەری لە سەریاندا هەبووە و جارێکی دیکە کەم کات دێتە سەردان؟ خوالێخۆشبوو لە ناو دڵیاندا بەجێ بوبوو و دوای کۆچی دوایەکەی ئەو خۆشویستیە زیاتر بوو. ئێمە براکانی و خانەوادەکەی بووینە شاهێدی ئەوە. خوالێخۆشبوو پێش لەوەی بچێتە عومرە بانگی من کردبوو. ئەو کات نەخۆشیەکەی قورس بوبوو. کاتێک چوومە دیاربەکر سەردانی هەستم کرد کە کۆچی دواییەکەی کەم ماوە. ئەو کات بە منی گۆت، "کاکە، ئێستا تەمەنم ٤٦ـە. سەبارەت بە دونیا غەمگین نیم. بەڵام پرۆژە و چالاکیێکم هەیە و ناتوانم واز لێ بێنم و تەواو نابێت بۆیە غەمگینم.' پرۆژەکەی، پەروەردە کردن و گەورە کردنی کەسانێکی وەکو ئەو بوو. ژیانەکەی تەرخان و فیدای ئیسلام کردبوو.
ئیبراهیم یاووز کوڕی محەمەد یاووز:
لەبەر ئەوەی کارەکانی زۆر بوو زۆر یەکترمان نەدەبینی. بە تایبەتی کاتێک لە ناو حیزب دەستی بە چالاکیەکان کرد زۆر لە دەرەوە بوو و نەیدەتوانی سەرقاڵی ئێمە بێت. بەڵام کاتێک لە ماڵ بوو نوێژەکانمان بە جەماعەت دەکرد و دوای نوێژ وتارێکی پێشکەش دەکرد. پێکەوە دەرسی تەفسیرمان ئەنجام دەدا. رۆژێک کاتێک دوای کار چوومە ماڵ بەهۆی بابەتێک زۆر تۆڕە بوبووم. بە باوکم وتبووم دەمەوێت شەڕ بکەم و باوکم بۆیە غەمگین بوو و دواتر چەند ئایەتێک سەبارەت بە تۆڕەیی خوێندەوە. پێکەوە لەوێ دەرسێکمان ئەنجام دا و دواتر بە من گۆت کە بڕیارەکەت بدە. بە واتایەکی دیکە کاتێک سەبارەت بە بابەتێک پرسیارێکمان دەکرد قورئانی پیرۆز نیشانی ئێمە دەدا.
سالح دەمیر راوێژکاری سەرۆکی گشتی و بەرپرسی هودا پار لە ناوچەی دەریای ناوەڕاستی تورکیا:
هیچ کات براکان و هاوڕێکانی مەحکووم لە بیر نەدەکرد و هەموو کاتێک پرسیاریان دەکرد. بە راستی ئەهلی موحەبەت بوو.
وەیسەل یاووز بەرپرسی هودا پار لە ئەدەنە:
کاتێک لە زیندان بوو دەرسی ریسالەی نووری ئوستاد بەدیع الزمان بۆ هاوڕێکانی دەیوت تاکو سەبڕ و ئارامی هاوڕێکانی زیاد بێت. زۆر جوان باگەوازیی ئیسلام دەکرد.
عارف شاهین کارمەندی تەندروستی:
بە ئەخلاق و کەسایەتی خۆی بۆمان بە نموونە بوو. سەردانی عومرەمان بە خێری ئەو زۆر بە بەرەکەت دەرباز بوو. مامۆستا محەمەد یاووز بۆ ئوممەت نرخێکی گەورە بوو. وەحدەت و فەراسەت و بەسیرەت لەوی دیار دەبوو. لە پێش کەعبە و ماڵی پێغەمبەرەکەمان بۆمان وتار پێشکەش کرد و وتارەکانی و سەمیمیەتەکەی و ئیخلاسەکەی زۆر کاریگەری لە سەر ئێمە هەبوو. خودا زۆر کەسی وەکو ئەو نەسیبی ئوممەتی ئیسلام بکات. خودا شوێنەکەی بکاتە بەهشت و بکاتە دراوسێی حەزرەتی موحەممەد موستەفا.

ئەرکان دۆنمەز کە لە زیندان محەمەد یاووزی ناسی بوو:
لە ساڵەکانی ٢٠٠٠ لە زیندان یەکترمان ناسی. لە رۆژەکانی سەرەتایی ژووری زیندان کردە بە مەسجد و بەشێکی گەورەی کاتەکەی بە قورئان و زیکر تێدەپەڕاند و بۆمان دەبوو بە نموونە. ئەو کات بە خێری ئەو بۆ خۆمان ویرد دروست کردبوو و زیاتر زیکرمان دەکرد و شوکرمان دەکرد. هەموو کاتێک ئامۆژگاریی سەبڕ دەکرد و بۆمان دەبوو بە نموونە. خۆشحالیی ناسین ئەو زۆر گەورە بوو، هەروەها غەمگینیی کۆچی دوایەکەییش زۆر گران بوو.
نهاد یەتکین یاریدەدری بەرپرسی هودا پار لە شاری عەنتاب:
لەگەڵ ئەو شتێک جگە لە سەمیمیەت، تەسلیمیەت و سەداقەت بە دۆزی خودا نەمبینی.

عومەر مەرد ئەندامی دەزگای نێونەتەوەیی زانایانی مسوڵمان:
براکەمان کاک محەمەد بە شێوەیەکی زۆر گەورە باوەڕیی بە دۆزەکەی هێنابوو و گیانەکەی فیدای دۆزەکەی کردبوو. کەسانێک هەن کاتێک مرۆڤ نزیکیان دەبێت لە چاوەکاندا بچووک دەبن، هەروەها کەساێک هەن کاتێک مرۆڤ نزیکیان دەبێت لە چاوەکان گەورە دەبن. محەمەد یاووزیش مرۆڤێکی وا بوو. هەر چەند ئەویمان دەناسی لە چاوەکانماندا ئەوەندە گەورە دەبوو و قەدر و بەهاکەی زیاتر دەبوو. یەکەم جار لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیم ئەوی ناسی. خودا بە رەحمی خۆی ئەوی شاد بکات و بکاتە دراوسێی پێغەمبەر. خودا لەگەڵ سالح و شەهیدەکان حەشر بکات.

ئووسەر ئایخان ئاتکان:
خوالێخۆشبوو محەمەد یاووز مرۆڤێکی بە قەدر و بەها بوو و خاوەنی ئەخلاقێکی جوان بوو. خودا بەرەکەت دەخاتە ناو تەمەن و کاتی هەنێک مرۆڤەکان. کتێبکم نووسی بوو کە مانگێک دوای چاپەکەی خوالێخۆشبوو لە ناو ئەوەندە چالاکی و سەرقاڵبووندا کاتێک لە رێگادا دەچوو هەمووی خوێندبوو.
نەوزاد گوزەل هاوڕێی منداڵیی محەمەد یاووز:
پێکەوە لە گەڕەکێکدا گەورە بووین و پێکەوە دەستمان بە قوتابخانە کرد و پێکەوە زانکۆمان تەواو کرد. بە ئاسانی ناتوانم باسی بکەم."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سبەی یەکشەممە لە هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ئەمساڵی خوێندن دەبێت و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، تەواوی وردەکاریی گۆڕانکاریی پرۆگرامەکان، ژمارەی مامۆستایان، ئامارەکانی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی بڵاو کردەوە.
چەند ڕۆژ پێشتر لە بازاڕی ئاژەڵانی دیاربەکر لە نێوان دوو گروپ شەڕ ڕووی دابوو. لە ئەنجامی هەوڵەکانی هودا پار لایەنەکان ئاشتییان کرد.
پاسێک کە لە ئیستانبوولەوە بەرەو دیاربەکر دەڕۆیشت، لە گەڕەکی ئیشکلار لە ڕێگای مەڕمەڕەی باکوور، خۆی کێشا بە بەربەستێک و ئاگری گرت. لەئەنجامی ڕووداوەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
مەلا مستەفا دورگون یەکێک لە زانایانی ناوداری دیاربەکر لە ٣یەمن ساڵوەگەڕی کۆچی دواییەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.