دوژمنیی ٢٥ ساڵە بە مەراسیمی ئاشتی کۆتایی هات
دوژمنیی نێوان دوو بنەماڵە لە شارۆچکەی دێرکی پارێزگای مێردین بە ناوبژوانی محەمەد بهاءالدین تەمەل راوێژکاری سەرۆکی گشتیی هودا پار و دەزگای مەتینان کۆتایی هات.
لە گوندی خەرابڕەشکی شارۆچکەی دێرک ٢٥ ساڵ پێشتر لە نێوان ئەندامانی بنەماڵەی چەلیک شەڕێک رووی دەدات و لە ئەنجامدا ٥ کەس گیانیان لە دەست دەدات و ٨ کەسیش بریندار دەبن. لە ئەنجامی هەوڵەکانی دەزگای مەتینان کە لە لایەن ئەندامانی عەشیرەتی مەتینان دامەزراوە و هەوڵەکانی محەمەد بهاءالدین تەمەل راوێژکاری سەرۆکی گشتیی هودا پار ئەو دوژمنیی ٢٥ ساڵە بە ئاشتی کۆتایی هات.
حیجابی ئایتەمور قایمقامی دێرک، فەتیح تۆروون فەرماندەی جەندرمەی شارۆچکە، ئالپەر تۆلگا ئەڤجی بەڕێبەری ئاسایشی شارۆچکە، ئیسماعیل چەویک بەرپرسی هودا پار لە پارێزگای مێردین، مەحموود قلنچ بەرپرسی هودا پار لە شارۆچکەی ناوەندیی مێردین، ئەسعەد گونگورور یاریدەدەری سەرۆکی دەزگای مەتینان و بەرپرسانی دەزگاکە و نوێنەرانی پارەتیەکانی سیاسی و ئەندامانی عەشیرەتی مەتینان بەژداری مەراسیمی ئاشتی لە گوندی خەرابڕەشک بوون.
بەرنامەکە بە خوێنی قورئانی پیرۆز دەستی پێ کرد و دواتر قایقام ئایتەمور وتارێکی سوپاسگوزاری پێشکەش کردەوە و وتی، "ئێمە ئوممەتی پێغەمبەرێکین کە ١٤٠٠ ساڵ پێشتر دۆزەکانی خوێن خستوە ژێر پێیەکان."
هەروەها محەمەد بهاءالدین تەمەل، ئەسعەد گونگورور و پێشەوایانی عەشیرەتەکە و نوێنەرایەتی دەزگاکانی مەدەنی وتارێکی کورتیان پێشکەش کرد.
"دەبێت کێشەکانی نەزانی، هەژاری و دووبەرەکی لە نێوان کوردەکان چارەسەر بکرێن"
محەمەد بهاءالدین تەمەل سەبارەت بە بەرنامەکە لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە و وتی، "الحمد لله کە ئەو رۆژانەی نەسیبی ئێمە کرد. وەکو چیرۆکی حەزرەتی یوسف و براکانی، ٢٥ ساڵ پێشتر لە ئەنجامی وەسوەسەی شەیتان لە نێوان ئەو مرۆڤانەدا دوژمنی دروست بوبوو. ئەگەر ٢٥ ساڵ تێپەڕیش بووبێت لە ئەنجامدا بە ئاشتی کۆتایی هات. بەهۆی ئاشتی خۆشحال بووین. إن شاء الله ئێمە و بەرپرسانی دەزگای مەتینان، ئەگەر لە ناوچەکە کێشەکانی بەم شێوەیە هەبێت هەوڵ دەدەین کە بە ئاشتی کۆتایی بهێنین. سەرکەوتمان لە تەقدیری خودادایە. بەڵام بێ گۆمان کاتێک بۆ رزامەندی خودا ئەنجام بدرێت خوداش هاڕیکاری دەکات."
محەمەد بهاءالدین لە بەردەوامی وتی، " ئوستاد بدیع الزمان دەڵێت، '٣ کێشەی کوردەکان هەیە. یەکەێکیان نەزانی و جەهالەت، ئەوەی دیکە هەژاری و فەقر، سێیەمیش ئیختیلاف و دووبەرەکیە. دەبێت ئەو ٣ کێشەیە چارەسەر بکرێن.' ئێمەش بۆ چارەسەر کردنی ئەو ٣ کێشەیە لە نێوان کوردەکان تێدەکۆشین. ئێمە باوەڕ دەکەین، براکانی کە بۆ لە ناوچوونی نەزانی کار دەکەن و دەستی هاڕیکاری بە لای هەژارەکان درێژ دەکەن هەن. لە هەموویان گرنگتر، دەمانەوێت لە ناو کۆمەڵگا کەسانێک هەبن کە بۆ ئاشتی و لە ناوچوونی دوژمی خزمەت دەکەن."
"باوەڕ دەکەین، لە ئەنجامی چالاکیەکانی ئاشتی لە تەواوی جوگرافیای ئیسلام ئاشتی دروست دەبێت"
تەمەل لە کۆتایی وتی، "باوەڕ دەکەین؛ لە سەرەتا لە هەرێمەکەمان لە ناو گەلی کورد، لە تورکیا و لە تەواوی جوگرافیای ئیسلام ئەگەر ئەو جۆرە چالاکیانە هەبن ئاشتی دروست دەبێت. لە خودا داوا دەکەین، مسوڵمانەکان لە ناو یەکێتی و تەواوی مرۆڤەکان لە ناو ئاشتیدا بن."
"ئێمە دەزگای مەتینان سوپاسگوزاری تەواوی گەورەکانمان دەکەین کە زەحمەتیان کێشاوە"
ئەسعەد گونگورور یاریدەدەری سەرۆکی دەزگای مەتینان ئاماژەی بەوە کرد، ٢٥ ساڵە لەگەڵ ئەوەی نزیکەی هەموو مانگێک هەوڵ بۆ ئاشتی دەدرێت بەڵام بێ ئەنجام دەما و باس لە خۆشحالیی خۆی کرد کە بە ئاشتی کۆتایی هاتوە.
ناوبراو وتی، "دەزگاکەمان ٤ ساڵ پێشتر لە دیاربەکر دامەزرا. نزیکەی ٨٠ گوندی عەشیرەتی مەتینان هەیە و لە ناو هەر گوندێکدا ٣ ئەندامی عەشیرەتەکەمان کێشەکانی ناو گوندەکە پێشکەشی دەزگاکەمان دەکات. ئێمەش بە ئەنجام دانی پەیوەندی لەگەڵ گەورەکانی بەڕێزمان لە دەوروبەر دەستوەرداری کێشەکان دەبین. بۆ رووی نەدانی رووداوەکان بە فیداکاری کار دەکرێت."
گونگورور لە کۆتای سوپاسگوزاریی محەمەد بهاءالدین تەمەل و تەواوی ئەو کەسانەی لە ناو شاندی دەزگاکە کرد کە بۆ ئاشتی کاریان کرد.
یەکێک لە ئەندامانی عەشیرەتەکە بە ناوی نجم الدین چەلیک وتی، "ئێمە هەموومان منداڵی باوکێکین. ٢٥ ساڵ پێشتر لێرە ناخۆشیێک رووی دا. لە ئەنجامی چالاکیەکانی قانع کردن کۆتایی هات. خودا لەوان رازی بێت. إن شاء الله ئیتر شتێکی بەم شێوەیە رووی نادات. دەبێت ئەم جۆرە کێشەیانە لە نێوان ئێمە کوردەکان کۆتایی بێت. خودا لە مامۆستا بهاءالدین تەمەل، دەزگای مەتینان، شێخمووس چەلیک و تەواوی ئەو کەسانەی زەحمەتیان کێشاوە رازی بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە لایەن دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەرەوە بۆ ئەو کچە گەنجانەی کە بەنیازن باڵاپۆش بکەن، بەرنامەی "بەنیازم حیجاب لەبەر بکەم، فەرمانی تۆ فەرمانی منە" بە بەشدارییەکی زۆر بەڕێوەچوو.
لە گوندی سووسا مەراسیمێکی یادکردن بۆ شەهیدەکانی گوندی سووسا بەڕێوەچوو کە لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٢ لە ئەنجامی هێرشێکی پەکەکە بۆ سەر مزگەوتی گوندەکە شەهید بوبوون.
لە گوندی خرابێڕپنی شارۆچکەی هەزەخی پارێزگای شرنەخ مەراسیمی یاد کردن بۆ شەهیدەکان بەڕێوەچوو کە لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٢ لە ئەنجامی هێرشێکی پەکەکەدا شەهید بوبوون.
لە بەرنامەیەکدا کە جەمعیەتی موستەزعەفان و پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدان لە دیاربەکر بە بۆنەی مانگی موحەڕەمەوە ڕێکخستبوو، ئەو زوڵم و کۆمەڵکوژییانەی لە قۆناغە جیاوازەکاندا، لە کەربەلاوە تا غەززە، لە شێخ سەعیدەوە تا سووسا، ئەزموون کران، یاد کرایەوە.