جەمیل ئویسال بەڕێوبەری گشتی وەقفی یەتیمەکان باسی لەوە کرد کە بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزان دەبێت هاوکاری بە سەر خانەوادەی یەتیمەکان دابەش بکەن و بەهۆیەوە بانگێشتی خێرخوازەکان کرد.
وەقفی یەتیمەکان کە لە ژمارەیەکی زۆر شوێنی وڵات و جیهان چالاکی خێرخوازی بەڕێوە دەبات دەست نیشانی کرد کە ئامادەکاریان کردووە کە لە دیاربەکر هاڕیکاری بە سەر هەزاران خانەوادە دابەش بکەن.
نوێنەرایەتی وەقفی یەتیمەکان لە دیاربەکر کە بەردەوامە لە پشتگری کردن لە منداڵە یەتیمەکان و وا دەکات هەست بکەن کە تەنیا نین بە پێشکەشکردنی هاوکاری بە شێوەی ماددی و عەینی.
جەمیل ئویسال بەڕێوبەری گشتی وەقفی یەتیمەکان باسی لەوە کرد کە بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزان دەبێت هاوکاری بە سەر خانەوادەی یەتیمەکان دابەش بکەن و بەهۆیەوە بانگێشتی خێرخوازەکان کرد و وتی، "حەمد بۆ خودای مەزنمان کە جارێکی تر ئێمەی گەیاندە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، مانگی ڕەحمەت و لێبوردن و بەرەکەت. پەروەردگارمان شادمان بکات کە بە شێوەیەکی دروست سوود لەم مانگە پڕ خێرە وەربگرین. با پشتیوان و هاوبەشی هیوا و شادی و زەردەخەنەی هەژاران و هەتیوەکان بین لە مانگی ڕەمەزاندا کە مانگی زەکات و فیترە و بەخشین و خێر و سەدەقە و بەرکەت و نیعمەتە."
ئویسال لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە هەر پاکێتی خۆراک ٥٠٠ لیرەی تورکیە و وتی، "وەک وەقفی یەتیمەکان لە ١٢ مانگی ساڵدا هاوکارییەکانمان ڕانەگرت. هاوکارییە ماددی و نەختینەکانمان بەردەوامن لەگەڵ چالاکییە جۆراوجۆرەکان. لە سایەی پاڵپشتی خێرخوازانمان بەردەوامین لە کارکردن بۆ گەیاندنی هاوکاریەکانمان بۆ منداڵانی یەتیم لەم ڕەمەزانەدا. لە چوارچێوەی پڕۆژەکەمان کاردەکەین بۆ دابینکردنی پێداویستییە مرۆییەکانی هەزاران خێزانەکەمان بەتایبەت پارسێلی خۆراکی ڕەمەزان. نرخی پارسێلی خواردنی ڕەمەزانمان ئەمساڵ ٥٠٠ لیرەیە. خوای گەورە هەموو ئەو کارە چاکانە قبوڵ بکات کە ئێستا ئەنجامی دەدەن."
هەروەها وتی، "دوعا دەکەین ئەم مانگە پڕ بەرەکەتەی ڕەمەزان ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت و کۆتایی بەڵا و پاراستنی داهات و قبوڵکردنی تەوبە و چەسپاندنی یەکڕیزی و برایەتی لە نێوان موسڵمانان و ڕزگاربوونی جیهانی ئیسلامی."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند، "کات کاتی جێبەجێ کردنی چالاکییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، بوروکراتیک، دیپلۆماتیک، بازرگانی و ستراتێژییە لە دژی سەهیۆنییەکان."
شێخ عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان پیرۆزبایی شەهادەتی حەسەن ساکلانان شەهیدی قودس کرد.
لە شارۆچکەی سیڤریجەی پارێزگای ئیلازغ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ رووی دا.
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار پیرۆزبایی شەهادەتی حەسەن ساکلانان کرد لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە قودس شەهید بوبوو و پرسە و سەرەخۆشی خۆی راگەیاند.