إتحاد العلماء بە بۆنەی جەژنی رەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی جەژنی تەواوی گەلی مەزلومی غەززە و مسوڵمانەکان کرد.
إتحاد العلماء (یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان) بە بۆنەی جەژنی رەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە:
"ئایینی ئیسلام بەناوی بەهێزکردنی پاڵپشتی کۆمەڵایەتییەوە داوا لەو کەسانە دەکات کە دۆخی دارایی باشیان هەیە لە مانگی رەمەزاندا بۆ هەر کەسێک لە خێزانەکەدا فیتر بدەن بە کەمدەرامەتەکان.
بەم وەسیلەیە جارێکی دیکە دووبارە دەکەین کە بۆ خۆشحال کردنی مسوڵمانەکان، لەگەڵ منداڵەکانیان رۆژێکی جوان تێپەڕێنن، سەرفیترەکانتان پێش نوێژی جەژن بە خاوەنەکانیان بدەن و ئەرکەکەتان بەجێ بهێنن.
ئێمە وەک إتحاد العلماء پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانتان دەکەین و هیوادارین لە پەروەردگارمان کە ئەم جەژنە ببێتە وەسیلەی ئارامی و شادی و سەرکەوتن بۆ گەلی ستەملێکراوی غەززە و هەموو جیهانی ئیسلامی و بۆ ئێوەی گەلەکەمان. جەژنمان پیرۆز بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران پرسەنامەیەکیان بڵاو کردەوە.
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار لە میانەی بەشداری لە گردبوونەوەی پشتگری لە غەززە لە بینگۆل وتی، "پرسی غەززە پرسێکە لە دەرەوەی سیاسەت و نەژادەکان."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە گردبوونەوەی پشتگری لە تۆفانی ئەقسا لە دیاربەکر وتی، "دەبێت ئیتر واز لە ئیدانەکردن بهێنرێت و دەستی بە جێبەجێ کردنی ستراتیژییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، دیپلۆماتیک و بازرگانی بکرێت."
دانیشتنی کۆتایی کەیسی ٦-٨ی تشرینی یەکەم بەڕێوە چوو. بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسەکە درا و سزای ٢٨ ساڵ و ٦ مانگ بە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سزای ٣٠ ساڵ و ٣ مانگ بە فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە درا.