وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بانگێشتی ئەو وڵاتانە کرد کە بەردەوامن لە پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ رژێمی داگیرکەر کە زیاتر لە ٥ مانگە هێرش دەکاتە سەر کەناری غەززە و داوای کرد کە کۆتایی بە پەیوەندی لەگەڵ رژێمی داگیرکەر بهێنن.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە دوای دەستپێکردنی تۆفانی ئەقسا هەموو هەفەتەیەک لە دوای نوێژی هەینی گردبوونەوەیەک لە پێش مزگەوتێک رێکدەخات ئەم هەفتەیەش دوای نوێژی هەینی لە پێش مزگەوتی عبدالرحمان ئەنچ لە گەڕەکی باغجلاری دیاربەکر گردبوونەوەیەک رێکخست.
ئەرجان فیدان لە سەر ناوی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیەندراوی میدیایی خوێندەوە.
"ئەگەر دەتانەوێت کۆتایی بە جینۆساید بهێنن دەبێت کۆتایی بە پەیوەندی سەربازی، دیپلۆماتیک و بازرگانی لەگەڵ رژێمی داگیرکەر بهێنن"
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە زوڵم و ستەمەکەی لە غەززە دەبینرێت لە مێژوودا کەم بینراوە و هۆکاری ئەم رەوشەش دابەشبوون و پارچە پارچە بوونی ئومەتە و دواتر وتی، "رژێمی داگیرکەر کە لە بەرامبەر حەماس بێ چارە ماوە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە زیاتر لە ٣ هەزار کۆمەڵکوژی لە کەناری غەززە ئەنجام داوە. لە ئەنجامی هێرشە وەحشییەکانی رژێمی تیرۆریدا زیاتر لە ٣٠ هەزار خوشک و برامان شەهید بوون کە ١٤ هەزاریان منداڵ و ٩ هەزاریان ئافرەتن. هەروەها ٧٣ هەزار برا مەغدورەکانمان بریندار بوون. هێشتا دەیان هەزار کەس لە ژێر باڵەخانەڕووخاوەکاندا بێ سەروشوێنن و تەرمەکانیانیش نەدۆزرانەوە."
فیدان لە بەردەوامی وتی، "ئیتر پەیامەکانی ئیدانە کردن سوودیان نییە. ئەگەر دەتانەوێت کۆتایی بە جینۆسایدەکە بهێنن دەبێت لە سەرەتا کۆتایی بە پەیوەندی سەربازی، دیپلۆماتیک و بازرگانی لەگەڵ رژیمی داگیرکەر بهێنن. بە ناردنی خۆراک و ئامێرەکان بۆ سەهیۆنییەکان دەستتان بە خوێنی مەزلومەکان ئالودە نەکەن."
"فڕۆشتنی کاڵا بە سەهیۆنییەکان وەحشیەتە، بەربەریەتە و زیللەتە"
فیدان لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە ئیتر ئارد و برنج و خواردنی ئاژەڵیش کە گەلی غەززە ناچاربوون بخۆن تەواو بوونەتەوە و وتی، "ئیتر گەشتینە ئاستێک کە قسەیەک نەماوە. لە غەززە ٢ ملیۆن کەس رووبەڕووی 'سیاسەتی برسی هشتن'ـی سەهیۆنییەکان بۆ مردن بوونەتەوە. لە غەززە هەزاران کەس، ئافرەت، منداڵ، گەنج و پیر بەهۆی برسێتی رووبەڕووی مەرگ بوونەتەوە. لە غەززە منداڵی ١٤ رۆژە تا منداڵی ١٠ ساڵە رووبەڕووی ستەمێکی گەورە بوونەتەوە."
فیدان جەختی لەوە کرد کە رژێمی تیرۆری هەزاران تاوانی لە دژی مسوڵمانەکانی فەلەستینی ئەنجام داوە کە یاساکانی نێودەوڵەتی پێشڵ دەکات و رێگری لە گواستنەوەی خۆراک بۆ ناو غەززە دەکات و ئەو کەسانەی چاوەڕوانی وەرگرتنی خۆراکن بۆ منداڵ و خانەوادەکانیان دەکوژێت.
هەروەها وتی، "بێ دەنگی لە بەرامبەر ستەمێک کە لە پێش چاوی تەواوی دونیا روودەدات شەرمێکی گەورەیە و لە لاپەڕەکانی ڕەشی مێژوو تۆماڕ دەکرێت. فڕۆشتنی تەواوی ئامێرەکانی پێویست بۆ سەهیۆنییەکان بە تایبەت ئامێرەکانی کە بۆ دروستکردنی چەک بە کار دەهێنرێن ئەوەندەی هاوبەشبوون بەو جینۆسایدە وەحشیەتە، بەربەریەتە، زیللەتە. تاکە رێگای رێگری لەو جینۆساید و ستەمەی کە ئیسرائیلی سەهیۆنی وەک رێکخراوێکی تیرۆری ئەنجامی دەدات زمانێکە لێ تێدەگات. ئەو کەسانەی لەگەڵ ئەوەی هێزیان هەیە و دەتوانن رێگری لە قەیرانی مرۆیی بکەن و بێ دەنگن حەوالەی خودا دەکەین."
"بۆ مزگەوتی ئەقسا تەواوی فیداکاری کە پێویستە ئامادەیین ئەنجام بدەین"
فیدان لە بەردەوامی وتی، "رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە کۆبوونەوەکەی رۆژی سێشەممە بڕیاری دا کە بۆ گواستنەوەی هاوکاری مرۆیی و پزیشکی و دابینکردنی ئاو و کارەبا و هاوکاری بەپەلە رێوڕەوی مرۆیی بکاتەوە. دەبێت ئەم بڕیارانە بە کردنەوەش جێبەجێ بکرێن تەنها وەکو راگەیەندراوێک نەمێننەوە. بانگێشت دەکەین لە دژی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی پێکەوە هەنگاو بهاوێژرێت. سوپاسگوزاری وڵاتانی ئەفریقای باشوور، کۆمۆرەکان، جیبوتی، بۆلیڤیا، بەنگالدیش، ڤەنزوێلا، شیلی و مەکسیکا دەکەین بەهۆی هەوڵەکانیان بۆ رادەستکردنی رژێمی داگیرکەر بە دادپەروەری نێودەوڵەتی."
فیدان لە کۆتاییدا وتی، "ئێمە وەک وەفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر جارێکی دیکە بانگ دەکەین؛ ئێمە لەگەڵ تەواوی هەوڵێکی مەشرووعین کە بەرەوی ئازادی فەلەستین و مزگەوتی ئەقسا دەچێت و پشتگری لێ دەکەین. بە گیان، ماڵ، خوێن و منداڵ و خانەوادەکەمان لەگەڵ یەکەم قیبلەکەمان مزگەوتی ئەقسا و تەواوی مسوڵمانەکانین. لەم رێگایەدا هەر فیداکاریێک کە پێویست بێت ئامادەیین ئەنجام بدەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" ئامادە کرابوو بەڕێوەچوو و هاوڵاتیانی بەشداربووی بەرنامەکە باسیان لەوە کرد کە ئەمڕۆ ئەوانەی ئیمانی راستیان بەدەست هێناوە غەززەییەکانن.
بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر ئامادەکرابوو بە بەشداری سەدان هەزار کەس بەڕێوەچوو و ئافرەتانی بەشداربوو باسیان لە هەست و رامانی خۆیان کرد.
مامۆستا محەمەد گۆکتاش سەرۆکی فەخری وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولدی نەبی وتی، "ئوممەتێک کە عیزەتی ئیسلام نەپارێزێت لە ناو خەتەردایە. خودا مەجبوری ئێمە نییە. دەتوانێت دینەکەی بە کەسانێکی دیکە تەمسیل بکات."
پرۆفسیۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان وتی، "پشتگری لە خوشک و برا فەلەستین و غەززەییەکان بە پێی شەرع و عەقل و مرۆڤایەتی واجبە."