وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر وەکو هەمو ساڵێک ئەمساڵیش لە باتمان بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر ئامادە کردەوە و بەرنامەکە بە ژماریەکی زۆر پەیامی گرنگ کۆتایی هات.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو ساڵێک لە ژماریەکەی زۆر شاری وڵات بەرنامەی مەولد ئامادە دەکات ئەمساڵیش لە دەستی بە چالاکییەکانی کرد.
بەرنامەی ئەمساڵ بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" بەرێوەچوو.
بەرنامەکە بە بەشداری ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار، سەرکان رامانلی پەرلامانتاری باتمان، ژمارەیەکی زۆر زانا و کەسایەتی پێشەوا و نوێنەری دەزگاکانی مەدەنی و هەزاران هاوڵاتی بەڕێوەچوو.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی پیرۆز لە لایەن حفظ الله کاڤاک دەستیپێ کرد و دواتر بە خوێندنی مەولدنامە بەردەوام بوو.
دواتر محەمەد بەشیر شیمشەک سەرۆکی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر وتارێکی پێشکەش کرد و دواتر محەمەد ئەمین سوتچو وتەبێژی پلاتفۆرمی نەوەی قورئان وتارێکی پێشکەش کرد.
لە کاتی بەرنامەکە زۆر جار سرودەکان پێشکەش کران و لە کۆتاییدا کەنعان چاپلق یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر پەیامی ئەمساڵی وەقفەکەی پێشکەش کرد.
بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوەی دوعا لە لایەن محەمەد عەلی ئالتون کۆتایی هات.
وتەبێژی پلاتفۆرمی نەوەی قورئان: دوژمنانی خوا زاڵ بوون بەسەر ئەو کەسانەی کە لە جیهاد هەڵگەڕانەوە
محەمەد سوتچو وتەبێژی پلاتفۆرمی نەوەی قورئان لە کاتی وتارەکەی وتی، "هەرکات ئومەتی موحەممەد ملکەچی سەروەت و سامانی دونیای دا و لە جیهاد هەڵگەڕانەوە، هەمیشە پاشەکشەیان دەکرد و دوژمنانی خوا بەسەریاندا زاڵ بوون. کاتێک تەواو پێچەوانەکە روودەدات، ئومەتی موحەممەد بەرز دەبێتەوە بۆ لوتکە.
ئێمە واز لە ناونانی جیهاد ناهێنین تەنها لەبەر ئەوەی جیهاد وەک تۆڵە نیشان دەدەن. بە تێگەیشتنێکی دروست لە جیهاد، لە هەموو لایەنەکانییەوە لە باوەشی دەگرین نەک تەنها یەک لایەن. ئێمە جیهاد نە وەک چالاکیەکی موسوڵمانی زارەکی و نە وەک تەنها شەڕێک دەبینین. ئێمە ئوممەتێکی مامناوەند دەبین. وەک چۆن خۆمان لە هەموو جۆرە توندڕەوییەک بەدوور دەگرین، لە پاسیڤیەت و شلبوونەوەش بەدوور دەگرین.
چونکە پەروەردگارمان دەفەرموێت ئێوەمان کردۆتە میللەتێکی مامناوەند. هەر بۆیە دەبێت هەموو کارێک کە دەیکەین مامناوەند بێت. دەبێت لە هێڵی مامناوەنددا بمێنینەوە بە ئەنجامدانی جیهاد بە شێوەیەکی دروست، دوورکەوتنەوە لە هەموو جۆرە توندڕەوییەک."
مەلا بەشیر شیمشەک: ئەگەر لە کاتێکدا غەززە لە ژێر کۆمەڵکوژیدایە، بازرگانی خۆتان بەڕێوە دەبەن، چاوەڕێی سزای خودا بکن!
دواتر مەلا بەشیر شیمشەک سەرۆکی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر وتارێکی پێشکەش کرد و وتی، "ئەگەر لە کاتێکدا غەززە لە ژێر کۆمەڵکوژیدایە، بازرگانی خۆتان بەڕێوە دەبەن، چاوەڕێی سزای خودا بکن! خوای گەورە چی دەفەرموێت، 'ئەگەر باوکەکانتان، کوڕەکانتان، براکانتان، هاوسەرەکانتان، خێڵەکەتان، ئەو سەروەت و سامانەی کە بەدەستتان هێناوە، ئەو پیشەیەی کە لێی دەترسن شکست دەهێنن و ئەو شوێنە نیشتەجێبوونانەی کە خۆشتان دەوێن، خۆشەویستتر بن بۆتان لە خوای گەورە پێغەمبەرەکەی و جیهاد لە ڕێبازەکەیدا ئێستا چاوەڕوان بن تا فەرمانی خودا دێت! واتە: خوای گەورە مرۆڤە گوناهبارەکان بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنمایی ناکات. ئەگەر لە کاتێکدا کە منداڵانی غەززە کۆمەڵکوژ دەکرێن، گرنگی بە بازرگانی خۆتان دەدەن، ئەگەر لە کاتێکدا ژنانی غەززە کۆمەڵکوژ دەکرێن، گرنگی بە بازرگانی خۆتان دەدەن، چاوەڕێی سزای خودا بن. با ئاگاداری خۆمان بین و چی دەکەین.
بەم ئایەتە جارێکی تر بانگەواز بۆ سەرۆکی دەوڵەتە ئیسلامیەکان دەکەین. سوێند دەخۆم، هەتا شوێن غەززە بکەون و منداڵانی غەززە بە منداڵی خۆتان و ژنانی غەززە بە ژنی خۆتان نەبینن، وڵاتەکانتان هەرگیز لەو ناتەبایی و گەندەڵییە ئازاد نابن. ئای خوایە ڕەحممان پێ بکە و لە هەڵەکانمان و خەوی بێباکی بەئاگامان بێنە. ئێمە بکەرە نێو ئەو کەسانەی کە بەڕاستی شوێن پێغەمبەر دەکەون."
بەرنامەکە بە خوێندنی پەیامی وەقفەکە کۆتایی هات
تەواوی دەقی پەیامەکە:
حەمد تایبەتە بۆ خودای کە پەروەردگاری تەواوی جیهانە. صەلات و سەلام لە سەر بەندە و پێغەمبەرەکەی رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد ئالی بەیت و ئەصحابەکەی بێت
١) رزگاری گەلە مەزلومە ستەملێکراوەکان بە جیهاد مومکینە:
"رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەدە."
تاکە رێگای رزگاری لە بەرامبەر ستەمکار و موستەکبیرەکانی کە جوگرافیای مەزلومیان خوێناوی کردوون؛ دروستبوونەوەی دووبارەی رووحی جیهادە.
"بۆچی ئێوە ناچنە خەزا لەڕای خودا و لە بەر هێز لێ گیراوەکان؟ لە بەر پیاوان و ژنان و منداڵانێ کە دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان! لەم شارە وا خەڵکەکەی ناهەقیکارن، ڕزگارن کەو لە لای خۆتەوە یار و یاوەرێکما بۆ دیاری بکە.!"(نیسا-٧٥)
٢) زیندووبوونەوە و بەئاگاهاتنەوەی گەلانی موسڵمان بە فێربوون و ژیان بە پێی ئیسلام مومکینە:
"رێبەری زانست حەزرەتی موحەممەدە."
دەرمانی تەواوی برینە خوێناویەکانمان بە تایبەت پرسی غەززە: بەئاگاهاتنەوەی گەلانی موسڵمانە. بە شێوەیەکی بە هێز پشتگری دەکەین لە پێویستیی تێکۆشان لە بەرامبەر داگیرکەرانی سەهیۆنی و پشتگرییەکانیان لە تەواوی دونیا، فەتواکانی زانایان کە پشگتری لە تێکۆشانی رزگاری غەززە، قودس و مزگەوتی ئەقسا لە ژێر ئەسارەت و داگیرکەری دەکات، تەواوی خۆپیشاندان و بەرنامەکانی موسڵمانەکانی کە پشتگری بە کردەوە بەم تێکۆشانە دەدەن.
٣) پاراستنی باوەڕی و پیرۆزییەکانمان بە بەهێزبوون مومکینە:
"رێبەری شمشێر حەزرەتی موحەممەدە."
"دۆزی مزگەوتی ئەقسا و قودس" بۆ مسوڵمانەکان پیرۆزیێکە ناتوانن وازی لێ بهێنن. "جیهادی غەززە و تێکۆشانی قودس و مزگەوتی ئەقسا" ئەم پیرۆزیە بە خۆیەتی. هۆکاری هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیش ئەم راستیەیە. جواترین وڵام بە هێرشەکانی بێ ئینسافانە بۆ سەر پیرۆزی و بەهاکانمان؛ دامەزراندنی هێزی سەربازی و سیاسیە.
٤) وەدیهاتنی برایەتی و یەکگرتوویی؛ بە بەزەیی، نزیکبوونەوە و یارمەتیدان مومکینە:
"پێغەمبەری مەرحەمەت حەزرەتی موحەممەدە."
رابەرانی وڵاتانی کە مسوڵمان نین لە پشتگری لە داگیرکەرانی سەهیۆنی هەڵوێستێکی هاوبەشیان هەبوو. ئەم رەوشە جارێکی دیکە راستیی "کوفر یەک میللەتە" دەریخستووە. بەڵام غەززەی کە رووبەڕووی ستەمێکی نەبینراو بووە لە لایەن بەناو بەڕێوبەرانی وڵاتانی مسوڵمان بە تەنها جێ هشتراون. ئەمە لاوازیێکە قابلی قبول نییە.
ئێمە وەک ئوممەتی ئیسلام لە بەرامبەر برا ستەملێکراوەکانمان بەرپرسیارەتیمان هەیە. بەشداری ئەوانەی دەرفەتیان هەیە لە جیهاد، هاوکاری و پشتگری ماددی، دوعا کردن، بایکۆت لە بەرامبەر وڵاتانی ئیمپریالیست، چالاکییەکان بۆ هاوکاری و هاودەنگی، ئیدانە و پرۆتێستۆ کردنی ستەمکاران، ئاگادارکردنی کۆمەڵگا هەنێکە لەوان. رێگای رزگاری لە بارودۆخی پارچە پارچە بوون و لاوازی؛ دامەزراندنی برایەتی و مەرحەمەتێکی بەهێزە لە نێوان مسوڵمانەکان."
٥) دامەزراندنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بە دادپەروەری ئیسلام مومکینە:
"پێغەمبەری دادپەروەری حەزرەتی موحەممەدە."
ئەو جینۆسایدەی کە لە غەززە ئەنجامدرا دەریخست کە هیچ چەمکێکی ماف و یاسا کە لەلایەن بەربەریزمی ڕۆژئاواوە ڕاگەیەندراوە، کە لە لێواری ئیفلاسدایە، واقیعی نییە. یاسای نێودەوڵەتی و بەناو دادگاکانی داد و جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ و ڕێککەوتنە بێماناکانی وەک پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنها قەڵغانێکن کە ستەمکار دەپارێزن. ئاشتییەک کە هەموو مرۆڤایەتی بگرێتەوە؛ تەنها بە دادپەروەری ئیسلام مومکینە.
٦) ئاشتی و خۆشی جیهان بە کەشوهەوای رەحمەتی ئیسلام مومکینە:
"پێغەمبەری رەحمەت حەزرەتی موحەممەدە."
ستەمەکانی لە بەرامبەر مسوڵمانەکان لە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی دونیا ئەنجام دەدرێت بە تایبەت لە غەززە رووی راستیی بەربەریزمی ئەمریکای شەیتانی گەورە و رۆژئاوا نیشان داوە. هەروەها رووی راستی خائینەکانی فڕۆشڕاوی ناوخۆیی کە دەڵێن "حەماس رێکخراوێکی تیرۆریە" نیشان داوە. ئەوانەی کاتێک ستەملێکراو مسوڵمان بێت ویجدانیان لا دەبەن مەحکومی لاپەڕەکانی تاریکی مێژوو دەکرێن.
سەرەڕای بەڕێوبەرانی دەوڵەتە ئیمپریالیستەکان، بوونی کەسانێک کە ئیدانەی ئەو جینۆسایدە نامرۆڤانەیە دەکەن کە لە غەززە ئەنجام دراوە، هیوایەکە بۆ ئاشتی جیهانی. سڵاو لەو گەلە خاوەن ویجدانانە بێت لە بەرامبەر ستەم بێ دەنگ نابن و دین، زمان، نەژادەکەی هەرچی بێت دژایەتی ستەمی وەحشیانە دەکەن و هەڵوێستێکی مرۆڤانە نیشان دەدەن. ئومێدی پێکەوە ژیان تێگەشتنە لە رێککەوتنی مەدینە.
٧) خۆشی کەس، خانەوادە و کۆمەڵگا تەنها بە پابەندبوون بە ئیسلام مومکینە:
"رێبەری رزگاری حەزرەتی موحەممەدە."
بە دەستی پیسی لایەنەکانی ئەهلی ئیفساد کۆمەڵگایەکی بێ رەگەز و عیفەت دەسپێنرێت. بەناو رێککەوتن و پرۆژەکانی کە لە لایەن وڵاتانی رۆژئاوایی پشتگری لێ دەکرێن؛ بۆ تەواوی دونیا تەنها نەوەکانی بەتاڵ و بێ شەرمی بەرهەم دەهێنن. رێگای پاراستنی کەس و کۆمەڵگای مسوڵمان لە بەرامبەر ئەم بێ حەیاییە؛ تێگەشتنە لە عیفەت و نامووس.
ئاوەدانکردنەوەی خێزانە شکاوەکان، ئاشتی شکاو و بەختەوەریی بەدواداچوون؛ پابەندبوون بە پێوەرە ئیلاهییەکانە. دامەزراندنی زمانی یەکتری خۆشەویستی و سۆز لە نێوان هاوسەرەکاندا گەرەنتی بەختەوەریی دوو جیهانە. تەربیەی منداڵەکان مەرحەمەت و خەمخۆرییە. جواترین رێگای پاراستنی ئاشتی و خۆشی کۆمەڵایەتی چاودێری پەیوەندی لەگەڵ کەسوکارەکان و سیلەی رەحمە.
٨) تاکە رێبەری گەنجایەتی موسڵمان حەزرەتی موحەممەدە:
"جوانترین نمونە حەزرەتی موحەممەدە."
زیادبوونی رووداوەکانی توندوتیژی، ناخۆشی و تێکچوونی متمانە گەشتووە ئاستێک کە ئیتر ناتوانرێت تەحەمول بکرێت. گەنجەکانی کە دوور لە بەهاکانی مەعنەوی و تەربیەی ئیسلام پەروەردە دەبن تووشی کێشەکانی دەروونی دەبن. ئەم هۆکارانە لە پشت زیادبوونی حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە نێو گەنجاندایە. ئهم بارودۆخه؛ ئاژاوە و شێتی کۆمەڵایەتی دروست دەکات. بوژانەوەی گەنجێکی موسڵمان کە بەڵێنی ئومێد و داهاتوو دەدات؛ بە واتای وەرگرتنی پەروەردەی ئیسلامی و نموونەی ئەسحابە.
٩) سەرچاوەی ئەخلاقی جوان و بەرخۆدانی مەعنەوی سوننەتی سەنییەیە:
"رێبەری ئەخلاقی جوان حەزرەتی موحەممەدە."
"بێژە ئێوە ئەگەر خوداتان خۆش دەوێ، شوێن من کەون هەتا خوداش خۆشی بوێن و لە گوناهانیشوو ببوورێ. دیارە خودا خەتابەخش و دلۆڤانە."(ئال عیمران-٣١) پێگەیشتن لە عیبادەت و ئەخلاقی باش؛ بە شوێنکەوتنی قورئان و سوننەت مومکینە. دەرمان تەواوی کێشە و دەردەکان؛ بە ناسین و تێگەشتن و ژیانبە پێی سوننەتی حەزرەتی موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) مومکینە. "
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند، "کات کاتی جێبەجێ کردنی چالاکییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، بوروکراتیک، دیپلۆماتیک، بازرگانی و ستراتێژییە لە دژی سەهیۆنییەکان."
شێخ عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان پیرۆزبایی شەهادەتی حەسەن ساکلانان شەهیدی قودس کرد.
لە شارۆچکەی سیڤریجەی پارێزگای ئیلازغ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ رووی دا.
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار پیرۆزبایی شەهادەتی حەسەن ساکلانان کرد لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە قودس شەهید بوبوو و پرسە و سەرەخۆشی خۆی راگەیاند.