"چەک بە دەستی کوڕەکەم دەدەن کە دەبێت پێنووس لە دەستیدا بێت"

ئەو دایکانەی لە دیاربەکر بەژداری چالاکی دانیشتن بوون باسیان لەوە کرد کە دووبارە غەمبار بوون کە لە ساڵی نوێی پەروەردەییدا لە منداڵەکانیان بە دوورن.
ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠ی پەروەردەیی دەستی پێ کرد. بە ملیۆنان منداڵ دەستیان بە قوتابخانە کرد. ئەو دایکانەی بەژداری چالاکی دانیشتن لە پێش بینای هەدەپە بوون باسیان لەوە کرد کە منداڵەکانیان لە پەروەردە بوون بێ بەش کراون.
سلێمان ئایدن باوکی ئۆزکان ئایدنی ڕەفێندراو باسی لەوە کرد، ئەمڕۆ ڕۆژی یەکەمی پەروەردەییە و لەبەر ئەوەی کوڕەکەی لە لایی نییە زۆر غەمگینە.
ئایدن باسی لەوە کرد، ئەگەر کوڕەکەی نەفڕێندرابووایە ئێستا خۆی بۆ تاقیکردنەوەکانی زانکۆ ئامادە دەکرد، وتی: دەیویست کاتێک قوتابخانە تەواو بکات ببێتە پۆلیس. بەڵام فریویان دا و ڕەفاندیان. دایکی کوڕەکەم بەهۆی نەخۆشی چارەسەر پێ دەکرێت و بۆیە نەیتوانی بهێتە ئێرە و بەژداری چالاکی دانیشتن بێت. من تەنها هاتم. ڕەوشی هاوسەرەکەم زۆر خراپە. کوڕەکەم زۆر حەزی لە قوتابخانە بوو. دەچوو قوتابخانە هەروەها لە سەرتاشخانە کار دەرکرد.
"دەمانویست پێداویستەکانی قوتابخانە بۆ کوڕەکەم بکڕین"
باوک ئایدن لە بەردەوامی باسی لەوە کرد: ئەگەر ئێستا کوڕەکەم ئۆزکان لێرە بووایە دەمانویست پێداویستەکانی قوتابخانە بۆ کوڕەکەم بکڕین. هەر چی دەیویست دەمانکڕی. قوتابخانە دەستی پێ کرد بەڵام کوڕەکەم لە لای من نییە. زۆر غەمگین و غەمبارم، دڵم شکاوە. تەنها دەمەوێت کوڕەکەم بگەڕێتەوە.
عایشەگول بیچەر کە بەهۆی ڕەفاندی کوڕەکەی لە لایەن پەکەکە/هەدەپە بەژداری چالاکی دانیشتن بووە باسی لەوە کرد: لە ١٧ی مانگی ١١ی ٢٠١٨ کوڕەکەم بەیانی چووە دەرەوە. ئیتر نەگەڕایەوە. لە ١٩ی مانگی ١١ هەواڵ سەبارەت بە کوڕەکەم بە دەستمان هات، وتیان کوڕەکەت لەگەڵ یەپەگەیەکانە. کوڕەکەم کۆتا جار دێتە ناو ئەو بینایە و ئیتر ون دەبێت، ڤیدیۆکانی هەیە.
"چەک بە دەستی کوڕەکەم دەدەن کە دەبێت پێنووس لە دەستیدا بێت"
عایشەگول لەبەردەوامی باسی لەوە کرد: لەبەر ئەوەی کوڕەکەم لە لای من نییە کچەکانم زۆر ناڕاحەت بوون و نەچوونە قوتابخانە. بەهۆی مستەفا ناتوانین سەرقالی ئەوان بین. خودا ئەو ئێشە بەو کەسانە بدات کە ئێمەیان تووشی ئەو ئێشە کردوە. ئەو کوڕەکەم کە دەبوا ئێستا لە قوتابخانە بێت لە سەر چیا بە چەک و بۆمب یاری دەکات. من دەمویست پێنووس لە دەستی کوڕەکەم بێت. ئیتر تاقەتەکەمان نەماوە. کاتێک ئێمە هاتین ئێرە وتمان یان سەرکەوتن یانیش مردن. بەردەوامین لە قسەکەمان. ئەو تێکۆشانە تا کۆتای بەردەوام دەبێت، ئەو منداڵانە زیندوو یان مردوو دەگەڕنەوە، چاوەڕوانین.
"کوڕەکەم دەیویست ببێتە مامۆستایی ئایینی"
بیچەر لە کۆتای باسی لەوە کرد: کوڕەکەم دەیویست ببێتە مامۆستایی ئایینی. زۆر حەزی لە پێشکەش کردنی وتار هەبوو. کوڕەکەمیان فریو دا و ژیانەکەی ڕەش بوو. ژیانی هەموومان ڕەش بوو. لێرە بانگێشتی تەواوی خانەوادەکان دەکەم؛ هیچ کات لە هەڕەشەی پەکەکە و هەدەپە مەترسن، وەرن ئێرە و بەردەوام بن لە چالاکی دانیشتن. پشتگری لە ئێمە بکەن. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "هیچ ڕێگەیەکی تر نییە! تۆوی دوژمنایەتی لەم خاکانەدا نەڕواوە و ناڕوێت."
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، ٤ سەربازی دیکەی کە بەهۆی گازی میسان لە ئەشکەوتێک لە هەرێمی کوردستان ژەهراوی بوبوون گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی سەربازەکان کە گیانیان لەدەستداوە گەشتە ١٢ کەس.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، ٣ سەربازی دیکەی کە بەهۆی گازی میسان لە ئەشکەوتێک لە هەرێمی کوردستان ژەهراوی بوبوون گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی سەربازەکان کە گیانیان لەدەستداوە گەشتە ٨ کەس.
٣٢ ساڵ پێشتر لە گوندی باشباغلاری شارۆچکەی ئەگینی (کەمالیە) پارێزگای ئەرزینگان ٢٩ کەس بە گوڵە کوژران و ٥ کەسیش بە شێوەیەکی وەحشیانە سووتێنران، بەڵام تا ئێستا بکەرانی ڕووداوەکە نەدۆزراینەوە.