شەوکەت ئالتنداش بەژداری چالاکی دانیشتن بووە: میدیاکانی هەدەپە واتای قسەکانم گۆڕی
شەوکەت ئالتنداش کە بەهۆی ڕەفاندنی کوڕەکەی لە لایەن پەکەکەکان بۆ سەر چیا بەژداری چالاکی دانیشتن بووە باسی لەوە کرد، میدیاکانی هەدەپە واتای قسەکانی گۆڕیوە.
شەوکەت ئالتنداش کە لە ٥ی ئەیلوول بەهۆی ڕەفاندنی کوڕەکەی موسلم ئالتنداش تەمەن ٢٤ ساڵە لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بۆ سەر چیا لە لایەن پەکەکەکان بەژداری چالاکی دانیشتن بووە باسی لەوە کرد، ئەو میدیای هەدەپە کە لەگەڵی ڕێپۆرتاژ ئەنجام داوە واتای قسەکانی گۆڕیوە.
شەوکەت ئالتنداش لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، لەبەر ئەوەی هەوڵیان داوە قسەکانی بگۆڕن سەبارەتیان سکالا تۆمار دەکات.
ئالتنداش وتی: یەکێک لە ئیسباتەکانی کە دڕۆ قسە دەکەن ئەوەیە. وتارێکی ١٠ خولەکیان کردوونە خولەکێک. گوایە من بە دەوڵەت وتوە "دووڕوو." بێ گومان من شتێک بەم شێوەیە نەم وت. هاوڕێکانم هەواڵەکەیان نیشانی من دا. بە گشتی درۆیە. بنەمای ئەوان درۆیە. بە تایبەتی بەوانم وت، 'هەرچی دەڵێم ئەوان بنووسە، واتاکەی نەگۆڕن.' ئەوانە وتیان 'ئایا باوەڕی تۆ بە ئێمە نییە؟' بەڵام کاتێک هەواڵەکە دەرکەوت بینیم کە واتاکەیان گۆڕیوە.
"لە سەر ئازارەکەمان ئایدۆلۆژیای خۆیان دەخەنە ڕوو"
ئالتنتاش وتی: لە سەر ئازارەکەمان ئایدۆلۆژیای خۆیان دەخەنە ڕوو. ئێشەکەمان نابینن. ئەگەر هەواڵ دروست دەکەن بۆ چی ئەو شتانەی پەکەکە دەکات هەواڵەکەی دروست ناکەن. بۆچی واتای قسەکانم دەگۆڕن. هەوڵ دەدەن منیان لە بەرامبەر نیشتیمان و دەوڵەت پیس بکەن. ئێمە لەعنەت لەوان دەکەین. من تەنها بەوانم وت، منداڵەکانمان دەوێ. ٤ ساڵە هەواڵێک سەبارەت بە کوڕەکەم بە دەست نەهاتوە و بۆیە هاتمە ئێرە. بانگێشتم بۆ ئاشتی کرد. 'ئەوە شەڕی چییە؟' باس لە گەنجەکانی فری دراوم کرد. بۆچی ئەوان نانووسن. ئەو هەواڵەی دارێژاوە لە سەرەتا تا کۆتا درۆیە. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە جارێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان و جارێکی دیکە داشکانی بۆ دەکات.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن وەقفی ئەڤینداێن پێغەمبەرەوە ڕێکدەخرێت ٢٧ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە ناوچەی شاری نوێی شاری دیاربەکر ٣ کەس گیانیان لەدەستدا
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە میانەی بەشداری لە ٥مین کۆنگرەی ئاسایی مەڵبەندی پارێزگای باتمانی حیزبەکەی ڕایگەیاند کە دوای پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر گرنگترین کار کە دەبێت بکرێت ئامادەکردنی دەستوورێکی نوێیە.