وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر رێپێوانێک بۆ پشتگری لە تۆفانی ئەقسا و ئیدانە کردنی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر سەر کەناری غەززە خۆپیشاندانێکی ئەنجام دایەوە.
هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە بەردەوامە و لە چوار لای جیهان لە دژی رژێمی داگیرکەر خۆپیشاندان بەڕێوە دەچێت.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر رێپێوانێکی رێکخست و دوای رێپێوانەکە راگەیەندراوێکی میدیایی بڵاو کردەوە.
لەگەڵ ئەوەی بارانێکی بەخۆڕ دەباری هەزاران کەس بەشداریان لە رێپێوانەکە کرد و پشتگریی خۆیان بە دۆزی مافداری غەززە راگەیاند.
دوای کۆتایی هاتنی رێپێوانەکە راگەیەندراوی میدیایی خوێندرا. ئەمین گولسەڤەر لە سەر ناوی وەقفەکە راگەیەندراوەکەی خوێندەوە.
گولسەڤەر بە ئایەتی، "لەو بەڵایەش خۆ پارێزن کە تایبەتی ناحەقیکارانتان نییە. بشزانن کە تۆڵەی خودا توند و تیژە." دەستی بە پەیامەکەی کرد و دواتر وتی، "لە قۆناغێکدا دەژین کە ئیتر هیچ قسەیەک بۆ وتن نەماوە. لە پێش چاوی تەواوی دونیا زیاتر لە ٣٣ هەزار کەس شەهید بوون و ٧٥ هەزار کەسیش بریندار بوون و هەزاران کەسیش بێ سەروشوێنن. ١٥ هەزار منداڵ، ١٠ هەزار ئافرەت کوژران. لە کام جوگرافیای جیهان مرۆڤەکان تووشی وەحشیەتێکی بەم شێوەیە بوونەتەوە."
"ئەوانەی هێزیان هەیە رێگری لەو ستەمەی غەززە بکەن و ناکەن لە هەردوو جیهان بەدەلەی دەدەن"
ناوبراو لە بەردەوامی وتی، "بەڵام بەداخەوە نە فەریادی ئافرەتەکان نەش ناڵینی منداڵەکان دەبیسترێت. لە غەززە ٢ ملیۆن مسوڵمان بێ ماڵ و حال و خۆراک و ئاو مانەتەوە بەڵام ئیتر قسەکان واتەیەکی نین. ئەگەر مرۆڤەکان لە غەززە چاوەڕوانی مەرگن و مرۆڤەکانی دیکە هێشتا لەناو سەفاهەتدا بن، مێژوو هیچ کات ئەوان نابەخشێت. نەوەکانی دەهاتوو هەموویان دادگایی دەکەن و بە شەرمێکی گەورە لە مرۆڤەکانی رۆژگاری ئێمە دوور دەبن."
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە تەواوی ئەو کەسانەی لە بەرامبەر ئەم ستەمە بێ دەنگن و راستەخۆ یان ناڕاستەخۆ پشتگری لەوان دەکەن هاوبەشی ئەم شەرمەن و دواتر وتی، "تەنها شەرم؟ نەخێر! ئەوانەی هێزیان هەیە رێگری لەو ستەمەی غەززە بکەن و ناکەن بە خیانەتکردن تاوانبار دەکرێن و لە هەردوو جیهان بەدەلەی دەدەن. پێغەمبەرەکەمان حەزرەتی موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) دەفەرموێ، 'ئەگەر خەڵک ستەمی ستەمکار ببینن و ڕێگریان لێ نەکەن، ئەوە حەتمییە خوای گەورە سزایەکی گشتییان بەسەردا بسەپێنێت.' ئەم هۆشداری بۆ ئەوانەیە کە لە بەرامبەر ستەمی ستەمکار بێ دەنگن."
"وەیل بێت بۆ ئەوانەی لە بەرامبەر ستەمەی لە غەززە بێ دەنگن، یان بێ بەرتەکن و بێ ئیرادەن"
ئەمین گولسەڤەر لە بەردەوامی وتی، "چی دەتوانێت لە عەزابی خودا توندتر بێت؟ ئایا مێژوو پڕ نییە لە رووداوە نموونەیانەی بەم شێوەیە؟ ئایا دەزانن کە لە نێوان دوعای مەزلوم و خودادا پەردە نییە؟ قودس شارێکی ئاسایی نییە. بۆ ئەم شارە پیرۆزە ژمارەیەکی زۆر بەدەل دراوە و ژمارەیەکی زۆر کەس فیدا کراون. هەڵبەتە قودس شارێک لە شارەکان نییە. وەیل بێت بۆ ئەوانەی لە بەرامبەر ستەمەی لە غەززە بێ دەنگن، یان بێ بەرتەکن و بێ ئیرادەن. بەڵێ وەیل بێت بۆ ئەوانەی دەتوانن رێگری لەو بۆردومان و ستەمە بکەن و ناکەن."
"لە نێوان خۆماندا کەسانێک هەن کە ئاو و خۆراک و سەوزە و مێوە بۆ سەهیۆنییەکان دابین دەکەن"
گولسەڤەر لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە ٦ مانگە بێ راوەستان هێرش بۆ سەر غەززە بەردەوامە و دواتر وتی، "بەڵام هێشتا لە نێوان خۆماندا کەسانێک هەن کە ئاو و خۆراک و سەوزە و مێوە بۆ سەهیۆنییەکان دابین دەکەن. ئەوانەی ئەم شتە وەک بازرگانی ناو دەدەن دەبێت بزانن کە ئەمە شتێک نییە جگە لە گواستنەوەی باروت. بازرگانی لەگەڵ جووەکان ئەوان ئیفلاح ناکات و هەلاک دەکات. لێرەوە جارێکی دیکە بانگێشت دەکەین! ئیتر ئەم زیللەتە بەسە! کۆتایی بەو رەزالەتە بهێنن کە وەک بازرگانی ناو دەدەن. ئەو لەکە ڕەشەی کە بە دەستی خۆتان لەسەر دەموچاوتان بەجێهێشتووە، نە لە دونیادا و نە لە ژیانی دوای مردنیشدا دەسڕێتەوە. لێرەوە بانگێشتی حکومەت دەکەین! ئیتر هەنگاوەکانی کاریگەر کە بتوانن رێگری لە وەحشیەتی سەهیۆنی بکەن بهاوێژن. ئایا ئەوەندە تەماشاکردن بەس نییە. ئایا نابینن کە دیپلۆماسی رێگری لە مردنی منداڵەکان بەهۆی برسێتی ناکات."
هەروەها وتی، "رەزالەتێکی دیکە ئەمەیە توندوتیژی لە بەرامبەر ئەوانە ئەنجام درا کە بانگێشتیان بە کۆتایی هێنان بە بازرگانی لەگەڵ سەهیۆنییەکان دەکرد. دەستبەسەرکردن و توندوتیژی لە بەرامبەر ئەوانەی دەڵێن کۆتایی بە بازرگانی بهێنن قابلی قبول نییە. بە کام ئامانج بێت نابێت بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکرێت. ئەم شتە دەبێتە هۆی خۆشحالی سەهیۆنییەکان. ئەمڕۆ هەنێک لە وڵاتانی رۆژئاوایی و ئەمریکای باشوور و ئەفریقای باشوور بەدواچوونەوە لەبارەی پەیوەندیان لەگەڵ رژێمی داگیرکەر دەکەن و هەروەها هەنێکیان کۆتایی بە پەیوەندی دێنن. جێبەجێ کردنی داوای مسوڵمانەکان لە ئێوە شتێکی دژوار نییە."
ناوبراو لە بەردەوامی جەختی لەوە کرد کە تا کاتێک داگیرکەری لە قودس و غەززە کۆتایی بێت بە پێداگری بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندانەکانیان و بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکەری ئامادەن هەموو جۆرە بەدەلێک بدەن.
"بەردەوام بین لە بایکۆت کردنی کاڵاکانی شەریکەکانی لۆبی جووڵەکە"
ناوبراو لە کۆتاییدا وتی، "با سەهیۆنییەکانی موستەکبیر ئەمە بزانن کە ئگەر تەواوی عەرەبەکانیش بکوژن منداڵەکانی کورد و تورک رۆژێک دێت لە دژی ئێوە دەوەستن. وەک باپیرەکانیان... قودس هیچ کات لە دەست ئێوەدا نامینێت. هەموو کاتێک بەردەوام دەبین لە بوون لە مەیدانەکان. دەبێت تێکۆشان لە بەرامبەر سەهیۆنییەکان لە هەموو بوارەکاندا بێت. لێدانی زەربەی ئابووری بە داگیرکەران لە دەست ئێمەدایە. بایکۆت بۆمان چەکێکی بەهێزە. دەبێت بەردەوام بین لە بایکۆت کردنی کاڵاکانی شەریکەکانی لۆبی جووڵەکە. لاوازی لەم بارەیە دەبێتە هۆی بارینی زیاتری مەرگ بە سەر برا غەززەییەکانمان. دەبێت بیری بایکۆتکردن لە نێوان تەواوی هاوڵاتیان بڵاو بکەین. بێ گومان گەورەترین چەکی ئێمە دوعایە. دەبێت دان بە لاوازیمان بهێنین و داوای هاوکاری لە خودا بکەین. خودا رەبی مەزلومەکانە. هەڵبەتە سەبورە. کۆتایی دۆزەکەمان حەمد بۆ خودایە کە تەواوی عەمەلەکانمان دەبینێت و دەزانێت و ئاگاداری ناو دڵەکەمانە."
بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوەی دوعا لە لایەن عومەر چەلیک سەرۆکی پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران پرسەنامەیەکیان بڵاو کردەوە.
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار لە میانەی بەشداری لە گردبوونەوەی پشتگری لە غەززە لە بینگۆل وتی، "پرسی غەززە پرسێکە لە دەرەوەی سیاسەت و نەژادەکان."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە گردبوونەوەی پشتگری لە تۆفانی ئەقسا لە دیاربەکر وتی، "دەبێت ئیتر واز لە ئیدانەکردن بهێنرێت و دەستی بە جێبەجێ کردنی ستراتیژییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، دیپلۆماتیک و بازرگانی بکرێت."
دانیشتنی کۆتایی کەیسی ٦-٨ی تشرینی یەکەم بەڕێوە چوو. بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسەکە درا و سزای ٢٨ ساڵ و ٦ مانگ بە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سزای ٣٠ ساڵ و ٣ مانگ بە فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە درا.