چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان لە ڕۆژی ١٩مدا بەردەوامە
چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکانیان لە لایەن هەدەپە بۆ سەر چیا لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بە بەژداری ٤٤ خانەوادە لە ڕۆژی ١٩مدا بەردەوامە.
چالاکی دانیشتن کە لە ٣ی ئەیلوول دەستی پێ کرد لە ڕۆژی ١٩مدا لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بەردەوامە. ژمارەی خانەوادەکان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بوو و ئێستا ژمارەیان بووە ٤٤ خانەوادە.
خانەوادەکانی کە چاوەڕوانی منداڵەکانیانن بە بێ سەبڕی و ئارامی چاوەڕوانی هاتنی منداڵەکانیانن.
خۆڕگاری خانەوادەکانی کە منداڵەکانیان لە بەروارەکانی جۆراجۆر لە لایەن پەکەکە/هەدەپە ڕەفێندراون سەر چیا بە بڕیارداری بەردەوامە.
لە لایەنێک چالاکی پڕ لە هیوای خانەوادەکان بەردەوامە و لە لای تریش کەسانێک لە پارێزگاکانی جۆراجۆری تورکیا بەردەوامن لە ئەنجام دانی سەردان بۆ پشتگری.
لە مانگی ئابی ڕابردوودا دایکێک بە ناوی حاجیرە ئاکار بە ئیدعای ڕەفاندنی کوڕەکەی بۆ سەر چیا دەستی بە چالاکی دانیشتن کرد و لە چالاکیەکەیدا سەرکەوت.
سەرکەوتنی حاجیرە ئاکار لە چالاکیەکەیدا بووە هیوایەک بۆ خانەوادەکانی تر تا دەست بە چالاکی دانیشتن بکەن. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ناوچەی باغلاری دیاربەکر، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر سەقفی بەشێک لە دوکانەکانی بازاڕی نوێی سەوزە و میوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکاندا داڕما.
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، ئهمڕۆ شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و بەفر لەناوچە شاخاویی و سنوورییەكان دەبارێت.
لە کۆبوونەوەی "هاوپشتیی عەشیرەتەکان"دا کە لە لایەن شەش هۆزەوە لە دیاربەکر ڕێکخرابوو، جەخت لەسەر یەکڕیزی و عەقڵی ساغ و هاودەنگیی لە سەر ئاستی سیاسی کرا لە بەرامبەر کێشە کۆمەڵایەتییەکان.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار، لە وتارەکەیدا لە یادی ١٣ ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەیدا، ڕایگەیاند کە ئەوان پابەندن بە پرەنسیپەکانەوە لەسەر هەموو پرسێک کە ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە و جەختی لەوە کردەوە کە چارەسەری کۆنکرێتی و بژاردەیی پێشکەش دەکەن.