زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی کە رابەری ئیخوانە لە یەمەن پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
زندانی کە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لە وڵاتەکەی دوورخرابوو و لە تورکیا دەژیا.
یاپجیئۆغلو وتی، "هەواڵی کۆچی دوایی زانای یەمەنی پرۆفسیۆر عبدالمجید زندانی یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لە ئیستانبوول پێم گەشت.
پەروەردگارم بە رەحمەکەی مامەڵەی لەگەڵ بکات. شوێنەکەی بەهشت پلەی بەرز بێت. داوای سەبڕی جەمیل بۆ خانەوادە، قوتابی و خۆشەویستانی دەکەم."
یاپجیئۆغلو پرسەنامەیەکی دیکە بەهۆی کۆچی دوای حەسەن قلچ رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا بڵاو کردەوە کە لە نەخۆشخانەی کە چارەسەری بۆ دەکرا کۆچی دوای کردبوو.
یاپجیئۆغلو لە پرسەنامەکەیدا وتی، "بە غەمگینی هەواڵی کۆچی دوای خۆجەئەفەندی حەسەن قلچ شێخی جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا کە ژیانەکەی وەقفی عیلم و ئیرشاد کردبوو پێمگەشت.
لە خودا بۆ خوالێخۆشبوو داوای رەحمەت و بۆ کەسوکار و قوتابی و خۆشەویستەکانی داوای سەبڕی جەمیل دەکەم.
شوێنەکەی بەهشت بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند، "کات کاتی جێبەجێ کردنی چالاکییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، بوروکراتیک، دیپلۆماتیک، بازرگانی و ستراتێژییە لە دژی سەهیۆنییەکان."
شێخ عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان پیرۆزبایی شەهادەتی حەسەن ساکلانان شەهیدی قودس کرد.
لە شارۆچکەی سیڤریجەی پارێزگای ئیلازغ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ رووی دا.
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار پیرۆزبایی شەهادەتی حەسەن ساکلانان کرد لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە قودس شەهید بوبوو و پرسە و سەرەخۆشی خۆی راگەیاند.