مەسعود بارزانی سەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کرد و لەگەڵیدا کۆبوویەوە.
بە پێی راگەیەندراوێکی مالپەڕی فەرمی پارتی، "لە کۆبوونەوەکەدا سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا و شاندی یاوەری بۆ بەغدا و لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنەکانی نێوان عێراق و تورکیا بە گرینگ و مێژوویی و فاکتەری گەشەپێدان و ئارامی وەسف کرا.
هەر لەو کۆبوونەوەیدا جەخت لە بەرەوپێشچوون و فراوانبوونی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کرایەوە، ئەویش لەپێناو پتەوتربوونی سەقامگیریی هەرێمایەتی و هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە بوارە جۆراوجۆرەکان و قووڵترکردنی بنەماکانی دراوسێتی و برەودانی پەیوەندییە ئابوورییەکان.
دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند، "کات کاتی جێبەجێ کردنی چالاکییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، بوروکراتیک، دیپلۆماتیک، بازرگانی و ستراتێژییە لە دژی سەهیۆنییەکان."
شێخ عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان پیرۆزبایی شەهادەتی حەسەن ساکلانان شەهیدی قودس کرد.
لە شارۆچکەی سیڤریجەی پارێزگای ئیلازغ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ رووی دا.
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار پیرۆزبایی شەهادەتی حەسەن ساکلانان کرد لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە قودس شەهید بوبوو و پرسە و سەرەخۆشی خۆی راگەیاند.