گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
رۆژی یەکشەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی لە باتمان بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بەڕێوەچوو کە هەموو ساڵێک لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ئامادە دەکرێت.
گەلی باتمان باسیان لە خۆشحالی خۆیان بەهۆی رێکخستنی بەرنامەکە کرد کە چەند ساڵێکبوو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بوومەلەرزە ئامادە نەدەکرا. هەروەها باسیان لە غەمگینی خۆیان کرد کە بەرنامەکە لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە گەلی غەززە زیاتر لە ٦ مانگە رووبەڕووی هێرشەکانی وەحشیانەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بوونەتەوە.
حەلیمە کارائالپ کە لە جزیرەوە بەشداری لە بەرنامەکە کردبوو وتی، "کاتێکی درێژ بوو کە بەرنامەکە رێکنەدەخرا و زۆر چاوەڕوان بووین. دۆزی فەلەستین و دۆزی تەواوی مەزلوم و موستەزعەفەکان دۆزی ئێمەیە. تا کاتێک خودا مۆڵەت بدات بەردەوام دەبین لە بوون لە مەیدان."
"ئێمە وەک کۆمەڵگا لە ناو غەمێکدایین"
فازیلە تای سوپاسگوزاری وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کرد بەهۆی ئامادەکردنی بەرنامەکە و وتی، "هەستێکی زۆر جوانە کە ناتوانرێت باسی بکرێت. خودا نەسیبی هەموو کەس بکات. هەموو ساڵێک دێین. ئامۆژگاری بەو کەسانە دەکەین کە بەشداری ناکەن بەشداری بکەن."
تورکان تاریکولو ئاماژەی بەوە کرد کە پێشتر لە ئیستانبوول بەشداری لە بەرنامەکە کردبوو و وتی، "خودا نەسیبی هەموو کەس بکات. زۆر خۆشحالم. هاتن بە ئێرە شەرەفێکە. لە خودا داوای هاوکاری بۆ خوشک و برا غەززەییەکانمان دەکەم. هەموو کاتێک دوعا دەکەین. هەرچی لە دەستمان دێت ئەنجام دەدەین."
یەکێک لە بەشداربووان بە ناوی ئەلیف باشاران وتی، "بە جۆش و خرۆشێکی زۆر بەشداریمان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەرمان کرد. دەمانەوێت ئەم جۆرە بەرنامەیانە هەموو کاتێک ئامادە بکرێن. ئێمە وەک کۆمەڵگا لە ناو غەمێکدایین. هەرچی لە دەستمان بێت دەمانەوێت ئەنجام بدەین بەڵام دەرفەتەکانمان کەمن. خودا هاوکاریان بکات. هیوادارم کۆتایی ئیسرائیل بێت."
"ئەگەر چی دوای ٤ ساڵ بەرنامەی مەولد رێکخرا بەڵام لە دڵماندا غەمگینیێک هەیە"
سارا کۆروگۆز ئاماژەی بەوە کرد کە قوتابیی مەدرەسەیە و یەکەم جارە دێت باتمان و باس لە خۆشحالیی خۆی کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ گەلی مسوڵمانی غەززە دوعا دەکەن.
ئەمین بایتار باس لە خۆشحالیی خۆی کرد کە دوای ٤ ساڵ بەرنامەکە رێکخراوە و وتی، "ئەم ژمارەیە بەشداربوو بۆ خۆشەویتیی پێغەمبەر زۆر کەمە. لە غەززە براکانمان شەڕ دەکەن. زۆر غەمگینین بەڵام شتێک لە دەستمان ناهێت. تەنها دەتوانین دوعا بکەین. ئەمەش رەوشێکی دەردناکە."
خیرالنساء بایتار وتی، "بۆ مەولدی پێغەمبەر هاتین. چەند ساڵێک بوو لە باتمان بەرنامەی مەولد رێکنەدەخرا. بەهۆی رەوشی فەلەستین غەمگینین. خۆمان بە تاوانبار دەزانین. لە دژی سەهیۆنییەکان ناتوانین شتێک بکەین. هاوکارییەکانی دەنێڕینیش کەمن. تەنها دەتوانین خواردن بنێرین. ئەمڕۆ بۆ مەولدی پێغەمبەر کۆبووین. إن شاء الله لە کاتێکی نزیکدا بۆ رزگاری فەلەستین کۆدەبین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند، "کات کاتی جێبەجێ کردنی چالاکییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، بوروکراتیک، دیپلۆماتیک، بازرگانی و ستراتێژییە لە دژی سەهیۆنییەکان."
شێخ عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان پیرۆزبایی شەهادەتی حەسەن ساکلانان شەهیدی قودس کرد.
لە شارۆچکەی سیڤریجەی پارێزگای ئیلازغ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ رووی دا.
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار پیرۆزبایی شەهادەتی حەسەن ساکلانان کرد لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە قودس شەهید بوبوو و پرسە و سەرەخۆشی خۆی راگەیاند.