بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر ئامادەکرابوو بە بەشداری سەدان هەزار کەس بەڕێوەچوو و ئافرەتانی بەشداربوو باسیان لە هەست و رامانی خۆیان کرد.
بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" لە دیاربەکر ئامادەکرابوو بە بەشداری سەدان هەزار کەس بەڕێوەچوو.
ئافرەتەکانی کە بەشداریان لە بەرنامەکە کردبوو بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە باسیان لە هەست و رامانی خۆیان کرد.
رەمزیە کایا ئاماژەی بەوە کرد بە بۆنەی بەرنامەی مەولدی نەبی و پشتگری لە قودس و فەلەستین هاتووە و وتی، "ئێمە بۆ ئەوان هەیین. ئەوان برای ئێمەن. پێغەمبەرەکەمان لە حەدیسێکدا دەفەرموێت؛ 'ئەو کەسەی کە تێر بخەوێت لە کاتێکدا دراوسێکەی برسی بێت، لە ئێمەیە.' بۆیە لەگەڵ گەلی مەزلومی فەلەستینین. لێرەوە بانگێشتی تەواوی وڵاتانی مسوڵمان دەکەم؛ پشتگری لە فەلەستین و غەززە بکەن. ئەوان بە تەنها نەهێڵن. چونکە برسی و تێنوون. تووشی ستەم دەبن. هەروەها لە ژمارەی زۆر شوێنی دیکە وەک تورکستانی رۆژهەڵات مسوڵمانەکان رووبەڕووی ستەم دەبن."
"دەبێت ئەو کەشوهەوایەی ئێرە ببینرێت"
زومرەتە دورگونسو بانگێشتی حکومەت کرد کە پشتگری لە غەززە و تورکستانی رۆژهەڵات بکات و وتی، "لەگەڵ هاوسەر و خانەوادە و کەسوکارەکانم هاتم. هەموو ساڵێک دێین و ئامۆژگاری دەکەین کە هەموو کەس بهێن. دەبێت ئەو کەشوهەوایەی ئێرە ببینرێت. غەززە و تورکستانی رۆژهەڵات برینی ئوممەتن. لەبەر ئەوەی وەک ئوممەت لەگەڵ ئەوان نین زۆر غەمگینین. چاوەڕوانین کە حکومەت پشتگری لەوان بکات."
"بە هاتن بە ئێرە ئەگەر کەمێکیش بێت ئەڤینەکەمان پشتڕاست دەکەین"
سوسا نور عولو ئاماژەی بەوە کرد کە بە وەسیلەی ئەم جۆرە بەرنامەیانە دەرفەتی ناسینی پێغەمبەر زیاتر دەبێت و دواتر وتی، "ئەم جۆرە بەرنامەیانەم زۆر خۆش دەوێ. ماشاء الله هەموو ساڵێک بەشداربوون زیاتر دەبێت. دێینە ئێرە و رادەگینین کە هەموومان ئەندامی دۆزێکین. کاتێک دێینە ئێرە ژیانی پێغەمبەرەکەمان زۆر باشتر دەناسین. خودا ئەوی وەک نمونە بۆ ئێمە نیشان داوە. بۆیە ئەم بەرنامەیانە بۆ گەنجەکان زۆر سوودی هەیە."
"کەشوهەوای ئێرە نیشان دەدات کە ئیسلام دینێکە و برایەتیە"
کوبرا نور چاکماک وتی، "ئێمە ئەڤیندارانی ئەم رێگایەی پیرۆزین. خودا ئەڤینەکەمان بەردەوامی بکات. هەمووکاتێک لەگەڵ قودس و فەلەستینین. بە دوعاکانمان هەموو کاتێک لەگەڵ ئەوانین. کەشوهەوای ئێرە نیشان دەدات کە ئیسلام دینێکە و برایەتیە. دەبێت ئەم جۆرە بەرنامەیانە هەموو کاتێک دروست بکرێن. بۆ لەبیر نەکردنی برا فەلەستینییەکان بەشداری لە هەموو بەرنامەکان بکەین."
"هەموومان پێکەوە خاوەنداری لە دۆزەکەی دەکەین"
گولەر عولو ئاماژەی بەوە کرد کە بەو جۆرە بەرنامەیانە یادی پێغەمبەری خودا دەکەین و وتی، "پیرۆزبایی مەولد دەکەین. هەموو پێکەوە خاوەنداری لە دۆزەکەی دەکەین. بەرنامەیەکی زۆر جوانە. منداڵەکانمان دەهێنین تاکو فێری ئەم جۆرە بەرنامەیانە بن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران پرسەنامەیەکیان بڵاو کردەوە.
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار لە میانەی بەشداری لە گردبوونەوەی پشتگری لە غەززە لە بینگۆل وتی، "پرسی غەززە پرسێکە لە دەرەوەی سیاسەت و نەژادەکان."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە گردبوونەوەی پشتگری لە تۆفانی ئەقسا لە دیاربەکر وتی، "دەبێت ئیتر واز لە ئیدانەکردن بهێنرێت و دەستی بە جێبەجێ کردنی ستراتیژییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، دیپلۆماتیک و بازرگانی بکرێت."
دانیشتنی کۆتایی کەیسی ٦-٨ی تشرینی یەکەم بەڕێوە چوو. بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسەکە درا و سزای ٢٨ ساڵ و ٦ مانگ بە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سزای ٣٠ ساڵ و ٣ مانگ بە فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە درا.