بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" ئامادە کرابوو بەڕێوەچوو و هاوڵاتیانی بەشداربووی بەرنامەکە باسیان لەوە کرد کە ئەمڕۆ ئەوانەی ئیمانی راستیان بەدەست هێناوە غەززەییەکانن.
بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" ئامادە کرابوو رۆژی یەکشەممە لە دیاربەکر بە بەشداری هەزاران هاوڵاتی بچووک و گەورە بەڕێوەچوو.
هاوڵاتیانی ئەڤینداری پێغەمبەر کە بەشداریان لە بەرنامەکە کردبوو سەبارەت بە هەست و رامانیان لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە و بانگێشتی پشتگریان لە غەززە کرد.
سەرتیپ ئۆزدەمیر وتی، "خۆشحالین بەهۆی بەشداری لەو جۆرە بەرنامەیانە. هیوادارین کە ئەم جۆرە چالاکییانە ببنە وەسیلەی سەرهەڵدان و هەستان و یەکێتی ئوممەت. لە قۆناغێکدا کە بەهۆی غەززە ئوممەت لە ناو دۆخێکی دژواردایە ئەم جۆرە بەرنامەیانە ئێمەی هیوادارتر دەکات. داوا لە خودا دەکەین کە ببێتە وەسیلەی خێر."
"غەززە برینی خوێناوی ئێمەیە"
شێخموس دۆیموش وتی، "هەموو ساڵێک لەگەڵ خانەوادەکەمان چاوەڕوانی ئەم رۆژەیین. دەمانەوێت لە هەموو کاتێک و شوێنی یادی پێغەمبەرەکەمان بکەین. غەززە برینی خوێناوی ئێمەیە. هەوڵ دەدەین هەرچی لە دەستمان دێت ئەنجام بدەین بەڵام کاری کۆتایی لە دەست ئێمەدا نییە. دەبێت گەورەکانیش بۆ کۆتایی هێنانی ئەم شەڕ و وەحشیەتە هەوڵ بدەن. لەوێ خوشک و براکانمان برسی و بێ خانوون، غەمگینین و بە دوعاکانمان لەگەڵ ئەوانین. خودا دەرگاکانی بەخێر بۆ خوشک و برا مسوڵمانە غەززەییەکان بکاتەوە."
"خودا رزگاربوونی غەززە نەسیب بکات"
جونەید ئاکن وتی، "لەم مەیدانە یادی پێغەمبەرکەمان دەکەین. خودا رزگاربوونی غەززە نەسیب بکات. تا کاتێک کە ئوممەت لە دەوروبەری پێغەمبەر کۆببێتەوە یەکێتیش دەبێت و ئیمانەکەمان زیاتر دەبێت. بە ئوممەتی موحەممەد دەڵێین کە وەرن یەکێتیمان دامەزرێنین. ئەگەر پێکەوە بین جیهانی ئیسلام رزگار دەبێت. جیهانی ئیسلام ئێستا پارچە پارچە بووە. ئەگەر ئێمە یەکێتیمان دامەزرێنین کافرەکان دەترسن. خودا یەکێتی و یەکڕیزی نەسیبی ئوممەت بکات."
"ئەمڕۆ ئەوانەی ئیمانی راستیان بەدەست هێناوە غەززەییەکانن"
ئیبراهیم ئاکسۆی وتی، "ئەمڕۆ یادی مەولدی پێغەمبەر دەکەین. لە لایەکی دیکە لە غەززە مسوڵمانەکان دەکوژرێن و شەهید دەکرێن. شوێنی راستی ئیمان غەززەیە. قسەیەکی ئوستاد بەدیعوززەمان سەعید نوورسی هەیە. 'ئەوەی بگاتە ئیمانی ڕاستەقینە، تەحەدای گەردوون دەکات.' دەبێت ئەمڕۆ مسوڵمانەکان گرنگی بە بایکۆت بدەن. بە ئەڤینی موحەممەدی بەهێز دەبین."
محەمەد سەلیم کاڤاک وتی، "لێرە بۆمان باس لە ژیان و موجادەلەی پێغەمبەرەکەمان دەکرێت. پێغەمبەرەکەمان بۆمان نموونەیە. پێم وایە دەبێت هەموو کەس بەشداری لەو جۆرە بەرنامەیانە بکات."
محەمەد شەفیع مەچین وتی، "خودا خێریان بنووسێت. خودا سەبڕ و ئارامی بە برا غەززەییەکانمان لە فەلەستین بدات. خودا هاڕیکاریان بکات."
رەجەب مەچین وتی، "بۆ بەرنامەی مەولدی نەبی لە کۆجائێلیوە هاتین. بۆ یادی مەولدی پێغەمبەر و یادکردنی برا فەلەستینییەکان هاتین. هەرچی لە دەستمان بێت ئامادەیین ئەنجام بدەین."
حەلیمە سۆلموش وتی، "بۆ پێغەمبەری خودا هاتین، لە ئێمەی ببەخشێت."
عبدالله دەمیر وتی، "لە بەدلیس هاتین بۆ بەشداری لە بەرنامەی مەولدی نەبی. ئەمە هەستێکە دەبێت ببینرێت. هیوادارم کە بەرنامەکە بۆ ئوممەتی ئیسلام بەخێر بێت و ببێتە وەسیلەی رزگاری فەلەستین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە گردبوونەوەی پشتگری لە تۆفانی ئەقسا لە دیاربەکر وتی، "دەبێت ئیتر واز لە ئیدانەکردن بهێنرێت و دەستی بە جێبەجێ کردنی ستراتیژییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، دیپلۆماتیک و بازرگانی بکرێت."
دانیشتنی کۆتایی کەیسی ٦-٨ی تشرینی یەکەم بەڕێوە چوو. بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسەکە درا و سزای ٢٨ ساڵ و ٦ مانگ بە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سزای ٣٠ ساڵ و ٣ مانگ بە فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە درا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیاند، "ئەمساڵ دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک رادەست ناکرێتەوە."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "دەبێت تەواوی مرۆڤەکانی کە نەبوونەتە ئەسیری سەهیۆنیزم لە دژی جینۆساید بوەستن و دەنگیان بەرز بکەن."