زانایان باسیان لە ئەرکی مسوڵمانەکان لە بەرامبەر جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر لە غەززە کرد و دەستنیشانیان کرد کە بایکۆت کردن ئەرکی تەواوی مسوڵمانەکانە.
إتحاد العلماء لە دیاربەکر کۆڕبەندێک بە تەوەری "ئەرکی زانایان لە تۆفانی ئەقسا" ئامادە کردەوە.
زانایانی کە بەشداریان لە کۆڕبەندەکە کردبوو باسیان لە ئەرکی زانایان و مسوڵمانەکان لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر کرد و جەختیان لەوە کرد کە دەبێت گرنگی بە بایکۆت کردنی کاڵاکانی سەهیۆنییەکان بدرێت.
مەلا حمدالله گەیلانی کە لە شارۆچکەی نۆرشینی پارێزگای بەدلیسەوە بەشداری لە بەرنامەکە کردبوو باسی لەوە کرد کە ئەوانەی ناتوانن لە رێگای خودادا جیهاد بکەن دەبێت کاڵای کافرەکان بایکۆت بکەن و ئەوانەی ئەم ئەرکەیان بەجێ نەهێنن لە لای خودا بەرپرس دەبن.
"ئەوانەی ناتوانن بە ماڵ و مولک جیهاد بکەن دەبێت بایکۆت بکەن"
مەلا گەیلانی باسی لەوە کرد کە بۆ هۆشیاری مسوڵمانەکان و خاوەنداری کردنی دینەکانیان بەشداری لەو جۆرە بەرنامەیانە دەکەن و دواتر وتی، "بە هەمان شێوەیەی ئەهلی کوفر بۆ لەناو بردنی مسوڵمانەکان یەکێتی لە نێوان خۆیان دروست دەکەن دەبێت ئێمە مسوڵمانەکانیش دەنگەکەمان بەرز بکەین. بایکۆت کردنی کاڵاکانی جووەکان و هاوکارەکانیان واجیبە، تا ئەو پارەیانە نەبنە گولڵە لە دژی مسوڵمانەکان. ئەوانەی ناتوانن بە ماڵ و مولک جیهاد بکەن دەبێت بتوانن بایکۆت بکەن."
مەلا گەیلانی لە بەردەوامی وتی، "ئەوانەی دەیانەوێت لە ئاگر دۆزەخ رزگار ببن دەبێت بە دەستیان رێگری لێ بکەن، ئەوانەی ناتوانن ئەم کارە بکەن دەبێت بە دڵیان بوغض بکەن. ئەمە لاوازترین ئاستی ئیمانە. ئەگەر ئەمڕۆ ئێمە ناتوانین بایکۆت بکەین ئەو کات دەتوانین چی بکەین؟ ناتوانین مووشەک بنێرین. هەموو جۆرەیەک رێگریمان لێکراوە. کافرەکان لە دژی مسوڵمانەکان یەکێتی لە نێوان خۆیان دروست کردوون، بەڵام ئێمە مسوڵمانەکان یەکێتیمان نییە. دەبێت لە دژی کافرەکان بەرگری لە یەکەم قیبلەکەمان مزگەوتی ئەقسا بکەین."
"دەبێت مسوڵمانەکان بە بایکۆت، دوعا و هاوکاری ماددی پشتگری لە فەلەستین بکەن"
مەلا امرلله گەیلانی باسی لەوە کرد، "ئامانجمان لە بەشداری بەجێ هێنانی ئەرکی زانایان و ئامیرەکان لەبارەی ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسایە. ئەنجامدانەوەی جیهاد فەرزە. دەبێت ئێمە ئەڤینی جیهاد لە دژی مسوڵمانەکان نەخش بکەن، ئەگەنا بەرپرسیار دەبین. زانا بێت، ئامیر بێت یان مرۆڤێکی ئاسایی هەموو کەس بەرپرسیارن. پێغەمبەری خودا دەفەرموێ، 'هەرکەسێک خراپەیەک ببینێت، بە دەستی بیگۆڕێت. ئەگەر بە دەستی نەیتوانی بیگۆڕێت، با بە زمانی بیگۆڕێت. ئەگەر بە زمانی نەیتوانی بیگۆڕێت، با بە دڵی خۆی بوغض، ئەمەش لاوازترین پلەی ئیمانە.' دەبێت ئێمە نەکەوینە ناو ئەو لاوازییە و جیهاد بکەین. دەبێت رێگە نەدەین غەززە لەبیر بکرێت. دەبێت زانایان هەموو کاتێک ئەم پرسە بە بیر بهێنێت و فشار بە سەر ئامیرەکان بسەپێنن. إن شاء الله هێزی ئیسرائیل و پشتگرەکانی لەناو دەچێت. خودا هاوکاری مسوڵمانەکان بکات."
"ئێمە بە تایبەتی ئەهلی زانست و زانایانی مەدارسی شەرعی پێویستە لە پێشی خەلکی بین"
مەلا یونس باویانی کە لە هەرێمی کوردستانەوە بەشداری لە بەرنامەکە کردبوو وتی، "سەرەتا دەستخۆشیمان هەیە لە برایانمان لە إتحاد العلماء کە هەستاون بەم هەنگاوە موبارەکە. وەکو هەڵوێست و مەوقیفێکی زانایان سەبارەت بە قودسی یەکەم قیبلەی مسوڵمانان کە زەرورە هەموو مسوڵمانانی جیهان یەکدەنگ هەڵوێست و مەوقیفێکیان هەبێت. چیان لە دەسەڵات هەیە بۆ دەکرێ. ئەگەر بە کەلیمەش بێت باس لە قودس بکەن. پشتوانی لە بابەتی مەشروع بۆ قودس بکەن. قەزییەی قودس قەزییەی هەموو مسوڵمانانە. پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) ئێمە وا پەروەردە کردووە کە مسوڵمانان وەک یەک جەستە وان. ئەگەر شوێنێکیان ئازاری پێگەشت تەواوی ئوممەت دەبێت ئازار ببینێت. هاوبەش بێت لە غەم و کۆڤانی ئەوانە. بۆیە ئێمە بە تایبەتی ئەهلی زانست و زانایانی مەدارسی شەرعی پێویستە لە پێشی خەلکی بین لە مەوقیف دەربڕینە و هەڵوێست دەربڕینە سەبارەت بەو قەزیەیەی کە گوتمان قەزیەی تەواوی مسوڵمانانە. لە ئایندەدا إن شاء الله مسوڵمانەکان هۆشدار دەبنەوە و پرۆژەیەکیان دەبێت لەو رێگایە بە عەمەلی و کرداری بۆ مسوڵمانانی ئەقسا. وە ئەقساش پشت بە خودای پەروەردگار رزگار دەبێت. خودای گەورە سەرکەوتن بە مسوڵمانان ببەخشێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران پرسەنامەیەکیان بڵاو کردەوە.
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار لە میانەی بەشداری لە گردبوونەوەی پشتگری لە غەززە لە بینگۆل وتی، "پرسی غەززە پرسێکە لە دەرەوەی سیاسەت و نەژادەکان."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە گردبوونەوەی پشتگری لە تۆفانی ئەقسا لە دیاربەکر وتی، "دەبێت ئیتر واز لە ئیدانەکردن بهێنرێت و دەستی بە جێبەجێ کردنی ستراتیژییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، دیپلۆماتیک و بازرگانی بکرێت."
دانیشتنی کۆتایی کەیسی ٦-٨ی تشرینی یەکەم بەڕێوە چوو. بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسەکە درا و سزای ٢٨ ساڵ و ٦ مانگ بە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سزای ٣٠ ساڵ و ٣ مانگ بە فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە درا.