مەلا عبدالرزاق تەپە یەکێک لە زانایانی ناوداری باکوور کە رۆژی یەکشەممە لە نەخۆشخانە کۆچی دوای کردبوو بە خاک سپێردرا.
مەلا عبدالرزاق تەپە یەکێک لە زانایانی ناوداری باکوور کە تووشی نەخۆشیی گرێی میزڵدان بوبوو بەهۆی قورسبوونی نەخۆشیەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی دیجلەی دیاربەکر کرابوو.
مەلا عبدالرزاق لەگەل تەواوی هەوڵەکان لە نەخۆشخانە کۆچی دوای کرد.
لە مزگەوتی ئاقپناری شارۆچکەی بسملی پارێزگای دیاربەکر نوێژی مردوو ئەنجام درا و تەرمەکەی لە گۆڕستانی گوندی قامشلوی شارۆچکەی بسمل بە خاک سپێردرا.
مەلا محەمەد ئۆزەر سکرتێری گشتیی إتحاد العلماء و ئەندامانی إتحاد العلماء و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بەشداریان لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی خوالێخۆشبوو کرد.
مەراسیمی پرسەی خوالێخۆشبوو لە پرسەخانەی دیجلەلیلەر (پیرانییەکان) لە ناوچەی باغلاری دیاربەکر بەڕێوە دەچێت.
مەلا عبدالرزاق تەپە لە ساڵی ١٩٥١ لە شارۆچکەی فارقینی پارێزگای دیاربەکر لە دایک بوو. تەواوی ژیانەکەی تەرخانی ئیسلام کردبوو و بەهۆیەوە لە دەهەی ٩٠ی رابردوو رووبەڕووی زوڵم و ستەمی هێزەکانی نهێنی بوبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار لە میانەی بەشداری لە گردبوونەوەی پشتگری لە غەززە لە بینگۆل وتی، "پرسی غەززە پرسێکە لە دەرەوەی سیاسەت و نەژادەکان."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە گردبوونەوەی پشتگری لە تۆفانی ئەقسا لە دیاربەکر وتی، "دەبێت ئیتر واز لە ئیدانەکردن بهێنرێت و دەستی بە جێبەجێ کردنی ستراتیژییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، دیپلۆماتیک و بازرگانی بکرێت."
دانیشتنی کۆتایی کەیسی ٦-٨ی تشرینی یەکەم بەڕێوە چوو. بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسەکە درا و سزای ٢٨ ساڵ و ٦ مانگ بە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سزای ٣٠ ساڵ و ٣ مانگ بە فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە درا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیاند، "ئەمساڵ دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک رادەست ناکرێتەوە."