ئەرجان ڤەرگیلی بەڕێوبەری ناوچەی مەڕمەڕەی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر سوپاسگوزاری تەواوی ئەو کەسانە کرد کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە ئیستانبوول کردوون.
بەرنامە مەولدی پێغەمبەر کە هەموو ساڵێک لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ئامادە دەکرێت ئەمساڵ بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" ئامادە کرا. بەرنامەکە دوێنێ لە مەیدانی یەتیکاپی ئیستانبوول بەڕێوە چوو.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر سوپاسگوزاری تەواوی ئەو کەسانە کرد کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە ئیستانبوول کردوون و ئەوانەی لە ئامادەکردنی بەرنامەکە زەحمەتیان کێشاوە.
ئەرجان ڤەرگیلی بەڕێوبەری ناوچەی مەڕمەڕەی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر سەبارەت بە بەرنامەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و باس لە خۆشحالیی خۆی بەهۆی بەڕێوەچوونی بەرنامەکە بە بێ کێشە کرد.
ڤەرگیلی سوپاسگوزاری گەلی ئەڤینداری پێغەمبەر کرد بەهۆی بەشداریان لە بەرنامەکە و وتی، "گەلی ئیستانبوولی ئەڤینداری پێغەمبەر بەرنامەیەکی جوانیان رێکخست. چەند کاتژمێر پێش بەرنامەکە گەلی ئیستانبوول و ناوچەکانی دەوروبەر روویان کردە بەرەو مەیدانی بەرنامەکە. بەرنامەیەکی جوان و خۆش بوو کە بە تەکبیر و سەڵەوات بەڕێوە چوو. بە تایبەت سوپاسگوزاری ئەو کەسانە دەکەی کە چەندین مانگ پێش بەرنامەکە دەستیان بە ئامادەکارییەکان کرد."
ڤەرگیلی لە بەردەوامی وتی، "خودا لە تەواوی ئەوانەی زەحمەتیان کێشاوە رازی بێت. سوپاسگوزاری تەواوی ئەو کەسانە دەکەین کە لە کاتی گواستنەوەی هاوڵاتیان زەحمەتیان کێشا، خێرخوازەکانی کە خواردن و خواردنەوەیان لێرە دابەش کرد و هەموو ئەو کەسانەی سوودیان بۆ بەرنامەکە هەبوو دەکەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار لە میانەی بەشداری لە گردبوونەوەی پشتگری لە غەززە لە بینگۆل وتی، "پرسی غەززە پرسێکە لە دەرەوەی سیاسەت و نەژادەکان."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە گردبوونەوەی پشتگری لە تۆفانی ئەقسا لە دیاربەکر وتی، "دەبێت ئیتر واز لە ئیدانەکردن بهێنرێت و دەستی بە جێبەجێ کردنی ستراتیژییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، دیپلۆماتیک و بازرگانی بکرێت."
دانیشتنی کۆتایی کەیسی ٦-٨ی تشرینی یەکەم بەڕێوە چوو. بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسەکە درا و سزای ٢٨ ساڵ و ٦ مانگ بە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سزای ٣٠ ساڵ و ٣ مانگ بە فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە درا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیاند، "ئەمساڵ دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک رادەست ناکرێتەوە."