وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند، "تا کاتێک پرسی فەلەستین چارەسەر نەکرێت مومکین نییە کێشەکانی جوگرافیای ئیسلام چارەسەر بکرێن. دەبێت کۆتایی بە بوونی رژێمی داگیرکەر و هێزەکانی ئەمریکا و رۆژئاوا لە جوگرافیای ئیسلام بهێنرێت."
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی نزیکەی ٨ مانگە بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید لە کەناری غەززەی گەماڕۆدراو.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر هەموو هەفتەیەک دوای نوێژی هەینی لە پێش مزگەوتێک لە دیاربەکر گردبوونەوەیەک رێکدەخات و راگەیەندراوێکی میدیایی بۆ پشتگری لە فەلەستین و غەززە بڵاو دەکاتەوە.
ئەم هەفتەیەش دوای نوێژی هەینی گردبوونەوەکە لە پێش مزگەوتی دیجلەکەنت لە ناوچەی پەیاسی دیاربەکر بەڕێوەچوو.
حەبیب ئاکدۆغان لە سەر ناوی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیەندراوەکەی خوێندەوە.
ناوبراو بە ئایەتی، " ئەوانە لە ڕێگەی خودا لایاندا و ناهەقیان کرد؛ خودا نە لێیان خۆش دەبێ، نە ڕێگەیەکیان نیشان دەدا؛ مەگەر تەنیا ڕێی جەحەندەم، کە هەر تیا دەمێننەوە و ئەمەش لای خودا هاسانە." (نیساء: ١٦٨-١٦٩) دەستی بە راگەیەندراوەکەی کرد و وتی، "سڵاو بێت لە خاوەن ویجدانەکانی کە لە بەرامبەر ستەمەکەی لە غەززە هەیە بێ دەنگ نین و لە ڕیز مەزلوومەکاندا بەجێ دەبن. سڵاو بێت لە گەلەکەمان بە هاواری گەلی مەزلوومدا دێن و شەقامەکان پڕ دەکەن. سڵاو بێت لەوانەی لە بەرامبەر ستەم بێ دەنگ نابن. سڵاو و رەحمەت و بەرەکەتی خودا لە سەر ئێوە بێت."
"لانیکەم ٤٠ هەزار خوشک و برامان کوژران"
ئاکدۆغان لە بەردەوامی وتی، "ئەدامانی میدیا، گەلی بەڕێز و خوشک و برا بەڕێزەکانم! دووبارە لە رۆژی هەینیدا کۆبووینەوە. ٨ مانگ بە سەر دەستپێکردنی جینۆساید لە غەززە تێپەڕ بووە! لەو قۆناغەدا باندی تیرۆری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کاتێکیش رانەوەستا و بەردەوام بوو لە جینۆساید لە غەززە. هەموو کاتێک دەبینە شاهێدی کۆمەڵکوژییەکانی نوێژی لە فەلەستین. لە ٧ مانگی کۆتاییدا لانیکەم ٤٠ هەزار خوشک و برامان لە لایەن چەتەکانی نازیی داگیرکەری سەهیۆنی کوژران کە زۆربەیان ئافرەت و منداڵن. نزیکەی سەد هەزار خوشک و برا بێ دیفاعەکانمان بریندار بوون. لە غەززە سەدان مزگەوتی، کەنیسە، قوتابخانە، نەخۆشخانە و سەدان هەزار خانوو ڕوخان. ئەم وەحشیەتەی رژێمی تیرۆری سەهیۆنی لە غەززە ئەنجام دەدات تەنها فەلەستینییەکان ناکاتە ئامانج بەلکو ویجدانی مرۆڤایەتی دەکاتە ئامانج. لە چوار لای دونیا ویجدانی مرۆڤایەتی دژایەتی ئەم دۆخە دەکات. ئەمڕۆ مرۆڤەکانی خاوەن ویجدان لە ئایین، زمان و نەژادەکانی جیاواز لەگەڵ فەلەستینن و لە دژی سەهیۆنییەکانن."
"دەبێت لە دادگاکانی تورکیا لێپرسینەوە دەستپێ بکات"
ئاکدۆغان لە بەردەوامی وتی، "داوای هاوبەشی مرۆڤایەتی مەحکومکردنی داگیرکەریی سەهیۆنییە لە دادگای نێودەوڵەتی. لە نزیکەوە شوێنکەوتووی دادگاکەیین کە کەیسەکە لە سەر سکاڵای کۆماری ئەفریقای باشوور کرایەوە. مەرجەکانی پێویست دروست بووە بۆ ئەوەی لە دادگاکانی تورکیاش لێپرسینەوە دەستپێ بکات. دەسەڵاتدارانی تورکیا چەندین داواکارییان بۆ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لە دادگاکانی تورکیا لەدژی سەرکردەکانی باندە سەهیۆنییەکان و بکوژەکان بەهۆی ئەو جینۆساید و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی کە ئەنجامیانداوە، پێگەیشتووە."
"گەلانی ناوچەکە خاوەن پێگەشتوویین کە کێشەکانی خۆیان چارەسەر بکەن"
ئاکدۆغان لە بەردەوامی وتی، "بڕیاری راگرتنی بازرگانی لەگەڵ رژێمی تیرۆری سەهیۆنی مایەی خۆشحالییە بەڵام دەبێت بە شێوەیەکی ئاشکرا شوێنکەوتووی جێبەجێکردنی بڕیارەکە بکرێت. ئەمڕۆ لە فەلەستین ئێش و ئازارێک کە ناتوانرێت پێناسە بکرێت روو دەدات. هۆکاری سەرەکی ئەمەش هەنگاوی پێویست بۆ رزگاری خاکەکانی فەلەستین لە ژێر داگیرکەری ناهاوێژرێت. تا کاتێک پرسی فەلەستین چارەسەر نەکرێت مومکین نییە کێشەکانی جوگرافیای ئیسلام چارەسەر بکرێت. دەبێت کۆتایی بە بوونی رژێمی داگیرکەر و هێزەکانی ئەمریکا و رۆژئاوا لە جوگرافیای ئیسلام بهێنرێت. گەلانی ناوچەکە خاوەن پێگەشتوویین کە کێشەکانی خۆیان چارەسەر بکەن. دەبێت چارەسەرکردنی کێشەکانی جیهانی ئیسلام ئامانجی سەرەکی گەلانی تورک، کورد، فارس و عەرەب بێت. بۆ ئەمەش دەبێت هەرچی زووە لە رووبار تا دەریا فەلەستین ئازاد بێت. فەلەستینێکی ئازاد بە واتای ئازادیی جوگرافیای ئیسلامە."
"دەبێت دەروازەی رەفەح هەرچی زووە بکرێتەوە"
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ ئەوەی حەماس پێشنیارەکەی ئاگربەست قبول کردووە بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش و وەحشیەت و دواتر وتی، "ئەم هەڵوێستەی رژێمی سەهیۆنی جیاوازی لەگەڵ هی هیتلەر نییە. ئەم دۆخە نەک تەنها غەززە بەلکو بووە هۆی ترسی ئەمریکا، ئەوروپا و تەواوی ئەوانەی پشتگری لە سەهیۆنیزم دەکەن. ئیتر کەمێک ماوە کە ئەم وەحشیەی سەهیۆنی لە سەر ئەوانەش زاڵبێت کە پشتگری لێ دەکەن. بۆیە دەبێت تەواوی دەوڵەتەکانی خاوەن عەقل و ویجدان کۆتایی بە بوونی ئەم وەحشیە بهێنن. تەواوی دونیا لە دژی داگیرکردنی دەروازەی رەفەح راوەستان و بانگێشتی کردنەوەی دەروازە و دروست کردنی رێوڕەوی مرۆیی دەکەن. دەبێت دەروازەکە هەرچی زووە بکرێتەوە و هاوکاری پێویست بگوازرێتەوە ناوچەکە. بۆ ئەمەش دەبێت تەواوی دەوڵەتانی خاوەن ویجدان بە تایبەت تورکیا بەرپرسیارێتی بە ئەستۆ بگرن."
"سڵاو لە تەواوی هەوڵەکانی کە بۆ غەززە ئەنجام دەدرێن دەکەین"
ناوبراو لە بەردەوامی پیرۆزبایی خۆپیشاندانەکانی قوتابییەکان لە زانکۆکانی ئەمریکا و تەواوی دونیا کرد و وتی، "سڵاو لە تەواوی هەوڵەکانی کە بۆ غەززە ئەنجام دەدرێن دەکەین. ئێمە وەک هودا پار و وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر رادەگینین؛ بە گیان و خوێن و ماڵ و منداڵەکەمان لەگەڵ مزگەوتی ئەقسا و خوشک و برا مسوڵمانەکانمانین. پشتگری لە تەواوی چالاکییەکان بۆ رزگاری فەلەستین و مزگەوتی ئەقسا دەکەین. لەم رێگایەدا ئامادەیین هەموو جۆرە فیداکاریێک ئەنجام بدەین. سڵاو بێت لە گەڵی فەلەستین! سڵاو بێت لە ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا! سڵاو بێت لە موجاهیدە قارەمانەکان! سڵاو بێت لە بەرخۆدان و سەرهەڵدان! سڵاو و رەحمەت و بەرەکەتی خودا لە سەر هەمووتان بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران پرسەنامەیەکیان بڵاو کردەوە.
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار لە میانەی بەشداری لە گردبوونەوەی پشتگری لە غەززە لە بینگۆل وتی، "پرسی غەززە پرسێکە لە دەرەوەی سیاسەت و نەژادەکان."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە گردبوونەوەی پشتگری لە تۆفانی ئەقسا لە دیاربەکر وتی، "دەبێت ئیتر واز لە ئیدانەکردن بهێنرێت و دەستی بە جێبەجێ کردنی ستراتیژییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، دیپلۆماتیک و بازرگانی بکرێت."
دانیشتنی کۆتایی کەیسی ٦-٨ی تشرینی یەکەم بەڕێوە چوو. بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسەکە درا و سزای ٢٨ ساڵ و ٦ مانگ بە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سزای ٣٠ ساڵ و ٣ مانگ بە فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە درا.