هودا پار لە راگەیەندراوێک لەبارەی چالاکییەکانی کۆمپانیاکانی کە پشتیوانی لە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەکەن وتی، "جێگای قبووڵ نییە کە ئەو کۆمپانیایانە کە بە ئاشکرا پشتیوانی لە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەکەن کە حکوومەت لە ئاستی باڵادا بە تیرۆریستی ناساندووە، بتوانن لە چوارچێوەی ئەو وڵاتەدا ئازادانە درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن."
ناوەندی گشتیی هودا پار سەبارەت بەم بابەتە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
تەواوی دەقی راگەیەندراوەکەی هودا پار:
"جێگای قبووڵ نییە کە ئەو کۆمپانیایانە کە بە ئاشکرا پشتیوانی لە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەکەن کە حکوومەت لە ئاستی باڵادا بە تیرۆریستی ناساندووە، بتوانن لە چوارچێوەی ئەو وڵاتەدا ئازادانە درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن.
ئەو هەڵوێستەی لە دژی کۆمپانیاکانی کە پشتیوانی لە پەکەکە و داعش دەکەن لە بەرامبەر ئەو کۆمپانیانەی پشتیوانی لە سەهیۆنییەکان دەکەن نیشان نادرێت. دەبێت حکومەت هەرچی زووە واز لەو هەڵوێستەی خۆی بهێنێت. سەهیۆنیزم کە هیچ یاسایەک ناناسێت ئەگەر تیرۆرستە پێویستە بەو پێیە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکرێت کە هاوکاریی دەکەن.
ئەنجام درانی بازرگانی لەگەڵ سەهیۆنییەکان و ئەنجامدانەوەی چالاکی بە شێوەیەکی ئازاد لە لایەن کۆمپانیاکانی کە بە ئاشکرا پشتیوانی لە سەهیۆنییەکان دەکەن دەبێتە هۆی ناڕاحەتی گەلەکەمان کە هەموو رۆژێک کوشتنی ئافرەت و منداڵەکان لە لایەن سەهیۆنییەکان دەبینێت.
باسکردن لە کۆمەڵکوژییەکانی سەهیۆنییەکانی قاتیل و پشتیوانەکانی، بانگێشتی بایکۆت کردن و باس کردن لە وەحشیەتەکەی لە فەلەستین روودەدات تەنها مافێک نییە بەلکو ئەرکێکی مرۆڤایەتییە.
دەبێت لەبیر نەکەین، کاتێک بە شێوەیەکی مافدار خۆپیشاندانەکەمان ئەنجام دەدەین دەبێت ئاگادار بین کە دەرفەت بە "پشتیوانەکانی نهێنی سەهیۆنیزم" نەدەین.
دەبێت کۆتایی بە چالاکییەکانی کۆمپانیاکانی کە پشتگری لە سەهیۆنییەکانی جینۆسایدکار دەکەن بهێنرێت و مۆڵەت کارکردنیان بەتاڵ بکرێت. بانگێشتی حکومەت دەکەین کە لەمبارەیە هەنگاوی پێویست بهاوێژێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە پارێزگای مێردین ١٠ کەس بریندار بوون.
بە بۆنەی ٩٩مین ساڵوەگەری شەهادەتی شێخ سەعیدی پیران و بەردەوامبوونی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە گەلی دیاربەکر دووبارە لە مەیدان بوون.
لە شارۆچکەی فارقینی پارێزگای دیاربەکر بەهۆی دەرکەوتنی ئاگر ٥٠٠ دۆنم زەوی دڕوێنەکراو سووتا.
پەرلەمانتار شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار لەبارەی ئاگرەکەی چنار و شەمرەخ کە لە ئەنجامیدا ١٥ کەس گیانیان لە دەستدابوو پرۆژەیاسایەک پێشکەشی پەرلەمان کرد و داوای کرد کە ناوچەکە وەک "ناوچەی کارەسات رابگینرێت.