حوسێن یلماز: یەکێک لە بەرپرسانی کوشتنی یاسین بۆرو و هاوڕێکانی بەرپرسەکانن

پارێزەر حوسێن یلماز یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "ئەگەر پەکەکە بەرپرسی کوشتنی یاسین بۆرو و هاوڕێکانی بێت بەرپرسێکی تریش ئەو کەسانەیەکە قۆناغەکەیان ئامادە کرد و بەرپرسانن کە ڕێگری لە ڕووداوەکان نەکرد و نەیانهشت بکرێت.
حوسێن یلماز یاریدەدەری سەرۆکی گشتی هودا پار لە میانەی بەژداری لە بەرنامەی یاد کردنی شەهدیەکان یاسین بۆرو و حوسێن داکاک و حەسەن گۆکگۆز و ڕیاز گونەش بە دەستی پەکەکە لە ٦-٨ی تشرینی یەکەم، کە لە لایەن پێکهاتەی گەنجەکانی پارێزگای خارپێت (ئیلازغ)ی هودا پار ئامادە کرابوو وتارێکی پێشکەش کرد.
حوسێن یلماز ئاماژەی بەوە کرد هێرشەکانی ٦-٨ی تشرینی یەکەم ڕووداوێکی نەبوو کە بە جارێکدا ڕووی دا، وتی، "تەنها لە ساڵی ٢٠١٤ نە؛ لە ساڵی ٢٠٠٦ بە شێوەیەکی سیستەمی پارتەکانی کە لە ژێر کۆنترۆلی پەکەکەدا بوون، لە سەر ڕێگای هەدەپە بوون و ئەو پەکەکەیانە و دامەزراوەکانی تریان –ناوەکانیان هەرچی دەبێت- کۆمەڵگاکەمان کردبوو ئامانج و هەموو جارێک هێرشیان دەکرد.
حوسێن یلماز باس لە دیدارەکانی ئۆسلۆ کرد کە پێش لە قۆناغی چارەسەری ئەنجام درا، وتی، "هەم دەوڵەت هەمیش ئینگلتەرا و ئەمریکا و وڵاتانی تری ڕۆژئاوایی کە کاریگەریان لە سەر پەکەکەدا هەیە –کە ڕێکەوتنی ئۆسلۆ قۆناغێک بوو کە لە ژێر کۆنترۆڵی ئینگلتەرادا بوو- بە دەوڵەت ئەوەیان دەوت: پەکەکە خۆی ڕادەست کردوە، ئیتر شەڕ و نائارامی نییە. ڕێگە بدەن ئیتر پارت و دەزگا دامەزرێنن و چالاکیەکانی کەلتووری بەڕێوە ببەن. ڕێگری لەو کارانە نەکەن. بەم شێوەیە بزووتنەوەیەکی سیاسیی بێ چەک دروست دەبێت و توندوتیژی ڕێکخراوەکە کۆتای دێت." لە ئەنجامی ئەو عەقلەدا دەوڵەت و پەکەکە لە ئۆسلۆ دیداریان ئەنجام دا. لە ئەنجامی دیدارەکاندا ڕێگای ڕێکخراوەکە بە گشتی کرایەوە."
"هێرشەکانی فەتۆ و پەکەکە بە سەر کۆمەڵگاکەمان لەگەڵ بەرواری دیدارەکانی ئۆسلۆ یەکە"
حوسێن یلماز لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە لەو قۆناغەدا لە دانیمارک کاریکاتۆرێک بڵاو کرا کە تێدا سووکایەتی بە حەزرەتی موحەمەد کرا، وتی، "دواتر لە زۆر شوێنی جیهان خۆپیشاندان ئەنجام درا. یەکێک لەوانیش مێتینگی "ڕێز گرتن لە بەرامبەر پێغەمبەر" بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٦ بە پێشەوایی موزتەزعەف-دەر ئامادە کرا. دوای ئەو مێتینگە بیرەکان سەبارەت بە ناوچەکە گۆڕا. وترا، "تەواوی کوردەکان پەکەکەیی نین، مسوڵمانەکانیش هەنە. ئەگەر کوردەکان دیندارن ئەو کات دەبێت ئەوان بگرینە لای خۆمان." لە ئەنجامدا فەتۆ (ڕێکخراوی تیرۆری فەتحولڵاچی) دەست بە کار بوو. لە بیریان چوو کە چی بکەن و بڕیاریان دا کە موستەزعەفەکان لە ناو ببەن. لە ئەنجامدا فەتۆ بە هێزێک کە لە دەوڵەت وەردەگرت و بە هێزی دادگا دەستی بە سزادان بە دەزگاکان کرد و پەکەکەش دەستی بە هێرش کردن بە سەر دەزگاکان و ئەندامەکانمان کرد. دەستی پێ کردنی هێرشەکانی فەتۆ و پەکەکە بە سەر کۆمەڵگاکەمان لەگەڵ بەرواری دیدارەکانی ئۆسلۆ یەکە، هەردوویان لە کۆتای ساڵی ٢٠٠٦ـە. دوای تێکچوونی قۆناغەکە هێرشەکانی کەجەکە دەستی پێ کرد. دوای کۆتای هاتنی قۆناغەکە هێرشەکان بە سەر دەزگاکانمان بۆ ماوەی ٢ ساڵ ڕاوەستا."
"فێل و پلانیان بەتال بوو"
حوسێن یلماز لە بەردەوامی وتی: کاتێک نێوان دەوڵەتی نوێ و پەکەکە خراپ بوو و قۆناغی ئۆسلۆ ڕاوەستا هێرشەکانی پەکەکەش تەواو بوو. لەگەڵ ئەوە لە ئەنجامی کەیسی دادگا کە لە لایەن فەتۆ بە فێل و پلانەکان کرابوو لە ساڵی ٢٠١٢ موستەعەف-دەر بە دەستی دەوڵەت داخرا. بەڵام دواتر تەواوی دۆسیەکانی کە وەکو بەلگە پێشکەش کرابوو لە ئەنجامی لێکۆلینەوە سەبارەت بە تەمییزی دۆسیەکە لە لایەن دادگا هەڵوەشێنرا. تەواوی بەڕێوبەرایەتی دەزگاکە سەربەست کران. فێل و پلانیان بەتال بوو.
"لە ئەنجامی قۆناغی چارەسەریدا تەواوی مەیدان ڕادەستی پەکەکە کرا"
یلماز وتی: لە ئەنجامی قۆناغی چارەسەریدا تەواوی مەیدان ڕادەستی پەکەکە کرا. هێزەکانی ئاسایش کە لە دەستی فەتۆدا بوون دەستیان کردە بە هێرش کردن بە سەر دەزگاکانی ئەندامانی کۆمەڵگای ئیسلامی و ڕێگری لە کار کردنیان کرد و سەبارەتیان کەیسی دادگا کرایەوە و ئەندامەکانیان دەست بە سەر دەکرد و هەوڵی لە ناو بردنیان دەدا و لەو قۆناغەدا هێرشی ئەندامانی ڕێکخراوەکە بە سەر پارتەکەمان و دەزگاکانی مەدەنی دووبارە دەستی پێ کرد. لە لایەنی تریش ناوچەکە ڕادەستی پەکەکە کرا. پەکەکە بە مۆڵەتێک کە لە دەوڵەت وەرگرتبوو دەستی بە گەڕان لە ناو گوندەکان کرد و شوێنەکانی کۆنترۆل لە سەر ڕێگاکان دروست کرد.
"پەکەکە دەیویست هودا پاری لە ناو ببات"
یلماز لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، لە ساڵی ٢٠١٤ دەوڵەت و پەکەکە تێگەشت کە ئیتر "قۆناغی چارەسەری" بەڕێوە ناچێت، وتی: هەنێک وڵاتانی دابینکار هەنە کە لە نێوان پەکەکە و دەوڵەت دیدار ئەنجام دەدەن. هەرکی ئەو قۆناغە بە کۆتای بێنێت لە ڕای گشتی و نێونەتەوەیی تاوانبار دەبێت. چونکە ڕای گشتی وا باوەڕ کردبوو کە قۆناغەکە بە سەرکەوتوویی بەردەوامە. بەڵێ لەو قۆناغەدا پەکەکە هێرشی نەکردە سەر سەرباز و پۆلیس. بەڵام بە دەیان هاوڵاتی مەدەنی و قۆرجی (پاسەوانی ئاسایش) و سەرۆکانی عەشیرەت و ئەندامانی کوژران. ئەو کات تەنها نەیتوانی هودا پاری لە ناو ببات. پەکەکە دەیویست هودا پاری لە ناو ببات. دەیویست بەو ئالۆزی و ناکۆکی کە لە ٦-٨ی تشرینی یەکەم دروست کردوە هودا پار لە ناو ببات و کۆتای پێ بێنێت.
"شارەکانیان پڕ لە چەک کرد"
حوسێن یلماز وتی: لە قۆناغی چارەسەریدا بۆ ئامادەکاری پەکەکە چەک و تەقەمەنی کۆ دەکرد. کاتێک دەمانوت پەکەکە ناوشار پڕ لە چەک کردوە. لە ژێر شارەکان گۆکای چەکیان دروست کرد. لە گوندەکان بە هەمان شێوە. دەیانوت، 'ئێوە بە هەڵەیی دەزانن؛ ڕەوشێکی بەم شێوەیە نییە، پەکەکە واز لە چەک دێنێت.' لەو قۆناغەدا کاتێک سەبارەت بە کۆبانێ بابەت دروست بوو هەوڵیان دا ئەوە بکەنە دەرفەتێک. پەکەکەی کە چەکدارانی خۆی پڕ کردبوو لە کین و نەفرەت لە بەرامبەر مسوڵمانەکان، کین نەفرەتیان لە بەرامبەر داعش کە لەگەڵیان شەڕ دەکرد ڕووی کردە سەر مسوڵمانەکانی ئێرە. بەڵام کاتێک بانگێشتی هاتنی ناو شەقامەکان کرا دەوترا بۆ چی دەوڵەت هاوکاری کۆبانێ ناکات و بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر ئەوە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن. بەڵام کاتێک هاتنە ناو شەقام هێرشیان نەکردە سەر بنگەکانی ئاسایش. هێرشیان کردە سەر بازرگانەکانی دیندار و دەزگاکانی مەدەنی و مسوڵمانەکان. کاتێک تەماشای ئەو قۆناغە دەکەین دەبینین ڕووداوەکانی ٦-٨ی تشرینی یەکەم لە باتمان بە هێرش کردن سەر بارەگای هودا پار لە ٦ی تشرینی یەکەم دەستی پێ کرد. لە ٧ی تشرینی یەکەم کاتێک دەست بە کار بوون هێرشیان کردە سەر هودا پار و دەزگاکانی مەدەنی. هێرشی ڕاستی کۆمەڵکوژی لە ٧ی تشرینی یەکەمە. لە ئەنجامی هێرشی پەکەکەکان یاسین بۆرو و هاوڕێکانی بە شێوەیەکی وەحشیانە کوژران، شەهید کران.
"یەکێک لە بەرپرسانی کوشتنی یاسین بۆرو و هاوڕێکانی بەرپرسەکانن"
حوسێن یلماز لە کۆتای باسی لەوە کرد: ئەگەر دقەت بکرێت کاتێک قۆناغی چارەسەری کۆتای هات وەکو چۆن لە کاتی کۆتای هاتنی قۆناغی ئۆسلۆ هێرشەکان بۆ سەر پارەتەکەمان و دەزگاکانی مەدەنی ڕاوەستابوو دووبارە کۆتای هات. واتە، ئەگەر لە قۆناغی چارەسەریدا چاو لە بەرامبەر پەکەکە دانەپۆشرابووایە ڕووداوەکانی ٦-٨ی تشرینی یەکەم ڕووی نەدەدا. ئەگەر پەکەکە بەرپرسی کوشتنی یاسین بۆرو و هاوڕێکانی بێت بەرپرسێکی تریش ئەو کەسانەیەکە قۆناغەکەیان ئامادە کرد و بەرپرسانن کە ڕێگریان لە ڕووداوەکان نەکرد و نەیانهشت بکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "هیچ ڕێگەیەکی تر نییە! تۆوی دوژمنایەتی لەم خاکانەدا نەڕواوە و ناڕوێت."
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، ٤ سەربازی دیکەی کە بەهۆی گازی میسان لە ئەشکەوتێک لە هەرێمی کوردستان ژەهراوی بوبوون گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی سەربازەکان کە گیانیان لەدەستداوە گەشتە ١٢ کەس.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، ٣ سەربازی دیکەی کە بەهۆی گازی میسان لە ئەشکەوتێک لە هەرێمی کوردستان ژەهراوی بوبوون گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی سەربازەکان کە گیانیان لەدەستداوە گەشتە ٨ کەس.
٣٢ ساڵ پێشتر لە گوندی باشباغلاری شارۆچکەی ئەگینی (کەمالیە) پارێزگای ئەرزینگان ٢٩ کەس بە گوڵە کوژران و ٥ کەسیش بە شێوەیەکی وەحشیانە سووتێنران، بەڵام تا ئێستا بکەرانی ڕووداوەکە نەدۆزراینەوە.