هودا پار لەبارەی ئاگرەکەی چنار و شەمرەخ پرۆژەیاسایەک پێشکەشی پەرلەمان دەکات
![هودا پار لەبارەی ئاگرەکەی چنار و شەمرەخ پرۆژەیاسایەک پێشکەشی پەرلەمان دەکات هودا پار لەبارەی ئاگرەکەی چنار و شەمرەخ پرۆژەیاسایەک پێشکەشی پەرلەمان دەکات](/img/NewsGallery/2024/6/28/401803/FeaturedImage/e571f9ad-bfb6-4a41-8880-d10cfaefa70e.webp)
پەرلەمانتار شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار لەبارەی ئاگرەکەی چنار و شەمرەخ کە لە ئەنجامیدا ١٥ کەس گیانیان لە دەستدابوو پرۆژەیاسایەک پێشکەشی پەرلەمان کرد و داوای کرد کە ناوچەکە وەک "ناوچەی کارەسات رابگینرێت.
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و سکرتێری گشتیی هودا پار لەبارەی ئاگرەکەی نێوان شارۆچکەی چناری پارێزگای دیاربەکر و شارۆچکەی شەمرەخی پارێزگای مێردین کە لە ئەنجامیدا ١٥ کەس گیانیان لە دەستدابوو پرۆژەیاسایەک پێشکەشی پەرلەمان کرد.
لە پرۆژەیاساکەی شاهزادە دەمیردا ئاماژە بەوە کرا کە لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١٥ کەس گیانیان لە دەست داوە، زیاتر لە ٦٠ کەس بریندار بوون، نزیکەی ١٠٠٠ ئاژەڵ مردار بوون و بریندار بوون، زیاتر لە ١٦ هەزار دۆنم زەوی، تراکتۆرێکی و ١٤ کارگەی ئاودێری سووتاون.
لە پرۆژەیاساکە داوا کرا کە زیانی ماددی و مەعنەوی هاوڵاتیان قەرەبوو بکرێت و رێنماییەکانی پێویست بۆ دووبارە نەبوونەوەی رووداوەکانی بەم شێوەیە جێبەجێ بکرێت.
هەروەها داوا کرا کە ناوچەکە وەک ناوچەی کارەسات رابگینرێت و چالاکییەکانی پێویست بۆ گەڕاندنەوەی خێرای جۆراوجۆری زیندوویی ناوچەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رۆژی یەکشەممە ٧ی تەمووز ٥مین کۆنگرەی ئاسایی هودا پار بە دروشمی "سیستەمێکی دادپەروەرانە هاوبەشکردنی دادپەروەرانە" بەڕێوەدەچێت.
٣١ ساڵ پێشتر لە گوندی باشباغلاری شارۆچکەی ئەگینی (کەمالیە) پارێزگای ئەرزینگان ٢٩ کەس بە گوڵە کوژران و ٥ کەسیش بە شێوەیەکی وەحشیانە سووتێنران، بەڵام تا ئێستا بکەرانی ڕووداوەکە نەدۆزراینەوە.
لە چوارچێوەی سەردانی مەسعود بارزانی بۆ بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کۆبوویەوە.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار سەبارەت بە هێرش سەر پەنابەرانی سوریایی وتی، "رووداوەکانی قەیسەری جارێکی تر ئاشکرای کرد کە چەندە قسەی ڕق و کینە لە دژی پەنابەران گۆڕاوە بۆ دڕندەیی."