شەڕێکی چەکداری لە مێردین: ١٠ بریندار
![شەڕێکی چەکداری لە مێردین: ١٠ بریندار شەڕێکی چەکداری لە مێردین: ١٠ بریندار](/img/NewsGallery/2024/7/1/402209/FeaturedImage/3e4c9894-3596-4032-ac70-f852336b9f2b.webp)
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە پارێزگای مێردین ١٠ کەس بریندار بوون.
بە پێی زانیارییەکانی بە دەستهاتوو، لە گوندی ڕۆڤەری شارۆچکەی کەربۆرانی پارێزگای مێردین بە هۆکارێکی نادیار لە نێوان دوو خانەوادە شەڕەقسە دەستیپێ کرد و دواتر شەڕەکە گەورە بوو و گۆڕا بە شەڕی چەکداری.
لە ئەنجامی شەڕەکەدا ١٠ کەس بریندار بوون. بریندارەکان لە لایەن تیمەکانی تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە کران.
چەند کەسێک بە تۆمەتی بەشداری لە شەڕەکە دەستبەسەر کران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رۆژی یەکشەممە ٧ی تەمووز ٥مین کۆنگرەی ئاسایی هودا پار بە دروشمی "سیستەمێکی دادپەروەرانە هاوبەشکردنی دادپەروەرانە" بەڕێوەدەچێت.
٣١ ساڵ پێشتر لە گوندی باشباغلاری شارۆچکەی ئەگینی (کەمالیە) پارێزگای ئەرزینگان ٢٩ کەس بە گوڵە کوژران و ٥ کەسیش بە شێوەیەکی وەحشیانە سووتێنران، بەڵام تا ئێستا بکەرانی ڕووداوەکە نەدۆزراینەوە.
لە چوارچێوەی سەردانی مەسعود بارزانی بۆ بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کۆبوویەوە.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار سەبارەت بە هێرش سەر پەنابەرانی سوریایی وتی، "رووداوەکانی قەیسەری جارێکی تر ئاشکرای کرد کە چەندە قسەی ڕق و کینە لە دژی پەنابەران گۆڕاوە بۆ دڕندەیی."