بە هاوان هێرش کرایە سەر قۆسەر: ٢ قوربانی و ١٢ بریندار
لە ئەنجامی هێرش بە گولڵەی هاوان بۆ سەر گوندێکی شارۆچکەی قۆسەری مێردین ٢ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٢ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی زانیاریەکان، گولڵەی هاوان لە شارۆچکەی دەرباسی لە لای سوریا ئاراستەی سەر گوندی خەرابکۆرتی شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین کرا.
بە پێی زانیاریە سەرەتایەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٢ کەسیش بریندار بوون.
بریندارەکان بە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن گواسترانەوە نەخۆشخانەکانی قۆسەر و مێردین.
بە پێی زانیاریەکان، گوندەکانی لە سەر سنوور دەستی بە چۆڵ کردنیان کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر هەزاران منداڵ بەشداریان لە بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کرد کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکخرابوو.
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە جارێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان و جارێکی دیکە داشکانی بۆ دەکات.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن وەقفی ئەڤینداێن پێغەمبەرەوە ڕێکدەخرێت ٢٧ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە ناوچەی شاری نوێی شاری دیاربەکر ٣ کەس گیانیان لەدەستدا