وەقفی یەتیمەکان ڕاپۆرتێک لەبارەی چالاکیەکانیان لە مانگی تشرینی یەکەم بڵاو کردەوە

وەقفی یەتیمەکان ڕاپۆرتێک لەبارەی چالاکیەکانیان لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بڵاو کردەوە.
وەقفی یەتیمەکان کە لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات چالاکیەکانی خێرخوازی وەکو پێدانی مانگیانە بە یەتیمەکان و دابەش کردنی گۆشتی سوور و دروست کردنی بیری ئاو و سەردانی کردن بە خانەوادەی یەتیمەکان و سەربڕینی قوربانی لە دەروەی وڵات ئەنجام دەدات لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بە کۆی گشتی بە نرخی ١٥٠ هەزار و ٩١٤ لیرەی تورکی هاوکاریان ئەنجام دا.
ڕەجەب بۆزقر ئەندامی بەڕێوبەرایەتی وەقفی یەتیمەکان ڕاپۆڕتی چالاکیەکانیان لە مانگی تشرینی یەکەم بڵاو کردەوە.
ڕەجەب بۆزقر ئاماژەی بەوە کرد، هەموو مانگێک هاوکاری یەتیمەکان دەکەن و لە ناو ولات ٥٩ هەزار و ٥٥٠ لیرەی تورکی مانگیانەیان دابەش کردوە.
ڕەجەب بۆزقر وتی، "وەکو مانگیانە لەم مانگەدا لە ناو وڵات ٥١ هەزار و ٥٠٠ لیرە مانگیانەمان بە سەر ٥١٥ یەتیم بڵاو کرد. هەروەها ٤ هەزار و ٦٠٠ لیرە هاوکاریمان بە سەر ٤٦ قوتابی کە تەمەنیان لە ١٥ ساڵ گەورەترە و ڕەوشی ئابووریان باش نییە دابەش کرد. ٢ هەزار و ٥٠٠ لیرە هاوکاریمان بە سەر ٢٥ دایکی یەتیمەکان دابەش کرد. هەروەها هەزار و ١٠٠ لیرە هاوکاریمان بە خانەوادەی یەتیمەکانی سوریمان دا. بە کۆی گشتی لە ئەنجامدا ٥٩ هەزار و ٧٠٠ لیرە هاوکاریمان کرد."
بۆزقر لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، "لە دەرەوەی وڵات ١٥ هەزار لیرە بە ١٠٠ یەتیم لە فەلەستین و ٨ هەزار و ٥٥٠ لیرە بە ٥٧ یەتیم لە یەمەن و ٢ هەزار لیرە بە ٢٠ یەتیم لە تورکستانی ڕۆژهەڵاتمان دا. کە واتە بە کۆی گشتی لە دەرەوەی وڵات ٢٥ هەزار و ٥٥٠ لیرە پارە بە یەتیمەکان درا."
"لەم مانگەدا بە کۆی گشتی ١٥٠ هەزار و ٩١٤ لیرە هاوکاری مادیمان دابەش کرد"
بۆزقر لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، "لەم مانگەدا لە دیاربەکر و شارۆچکەکانی بە کۆی گشتی ٢٩٨ کیلۆگرام کۆشتی سوورمان دابەش کرد. بە کۆی گشتی بە سەر ١٣٩ خانەوادە دابەش کرا. هەروەها لە ئەفریقا ٣ قوربانیمان سەربڕی و بە سەر خانەوادەی یەتیمەکان دابەش کرا. لە وڵاتی گانای ئەفریقا ٤ بیری ئاومان دروست کرد. نرخی هەر یەک لەو بیرانە ١٣ هەزار و ٥٠٠ لیرە بوو کە بە کۆی گشتی دەکاتە ٥٤ هەزار لیرە. لەم مانگەدا بە کۆی گشتی ١٥٠ هەزار و ٩١٤ لیرە هاوکاری مادیمان دابەش کرد."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هودا پار پەیامێکی بە بۆنەی سەدەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شێخ سەعید و هاوەڵانی بڵاو کردەوە.
شەهید شێخ سەعید لە ١٠٠مین ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەی لە ئەنجامی بەرنامەیەک لە لایەن جەمعیەتی موستەزعەفان و پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان لە دیاربەکر یاد کرا.
دوێنێ لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای مێردین حوسێن هاسار مامۆستا و وانەبێژی مەدرەسەی إتحاد العلماء و نورالدین سەزگین کارمەندی مەدرەسەکە لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا.
لە ٢٦ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٢ پەکەکەییەکان بە جڵوبەرگی سەربازەکان چوونە گوندی سووسای شارۆچکەی فارقینی پارێزگاری دیاربەکر و ١٠ مسوڵمانیان کە لە ناو مزگەوت بوون شەهید کرد.