دەزگای یەتیم-ئەلیی ئەوڕووپا هاوکاری منداڵانی یەمەنی کرد
دەزگای یەتیم-ئەلیی ئەوڕووپا هاوکاریی هەزاران منداڵی هەژاری یەمەنی کرد.
لە ڕاگەیەندراوێک هاتوە، دەزگای خێرخوازی یەتیم-ئەلیی ئەوڕووپا کە لە ڕۆژێک دامەزراوە بەردەوامە لە هاوکاری کردن، هاوکاریی هەزاران منداڵی هەژاری یەمەنی کرد.
حوسێن ئاتەش کە یەکێکە لە بەرپرسانی دەزگاکە سەبارەت بە هاوکاری دەزگایەکان لە یەمەن ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ئاتەش لە ڕاگەیەندراوەکە باسی لەوە کرد، لەو ناوچەیانەی هەژار و فەقیر بە سەر خانەوادەکانی هەژار دابەشیان کردوە.
ئاتەش لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، "کاریگەری شەڕ چۆن بۆ سەر گەورەکان دەبێت بە سەر منداڵەکانیش دەبێت. پێش لەوەی ڕووداوەکە دەستی پێ بکات ژمارەی ئەو منداڵانەی کاریگەری ڕووداوەکانی نەرێنی لە سەریاندا هەبوو بە هەزران کەس بوون بەڵام ئێستا بە ملیۆنان کەسە. ئێمە وەکو دەزگای یەتیم-ئەیلیی ئەوڕووپا هاوکاری ئەو منداڵانە دەکەین چونکە بەهۆی شەڕ ناتوانن خۆراک بە دەست بێنن و کاریگەری شەڕ لە سەریاندا زۆرە. چالاکیەکانی هاوکاریمان بۆ یەمەن بەردەوام دەبێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار، لە وتارەکەیدا لە یادی ١٣ ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەیدا، ڕایگەیاند کە ئەوان پابەندن بە پرەنسیپەکانەوە لەسەر هەموو پرسێک کە ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە و جەختی لەوە کردەوە کە چارەسەری کۆنکرێتی و بژاردەیی پێشکەش دەکەن.
لە شارۆچکەی موکسی پارێزگای وان گورگەکان هێرشیان کردە سەر مەڕەکان و ٧٠ مەڕیان کوشت.
دکتۆر نەواف تەکروری سەرۆکی یەکێتی زانایانی فەلەستین لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی نوێنەرایەتی یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء) لە ئیستانبوول کرد.
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.