قوتابیەکان بۆ مەلوودی پێغەمبەر ڕێپێوانیان ئەنجام دا
لە شارۆچکەی نسێبینی پارێزگای مێردین قوتابیەکان بۆ مەلوودی پێغەمبەر ڕێپێوانیان ئەنجام دا.
لە شارۆچکەی نسێبینی پارێزگای مێردین قوتابیەکانی قوتابخانەی ناوەڕاستی ئیمام خەتیبی محەمەد عاکف ئەرسۆی لە ئەنجامی بەرنامەکانی مەلوودی پێغەمبەر ڕێپێوانیان ئەنجام دا. ١٥٠ قوتابی بەژداری بەرنامەکە بوون و ئافیشەکانی لە دەستیان بوو کە لە سەر حەدیسەکانی پێغەمبەری خودا نووسرابوو.
ڕێپێوانەکە لە قوتابخانە دەستی پێ کرد و تا مەیدانی جمهوریەت بەردەوام بوو. لە کاتی بەرنامەکە بە زمانەکانی عەرەبی و تورکی و کوردی (کورمانجی-سۆرانی-زازاکی) سروودی ئایینی وترا.
هەروەها لە کاتی بەرنامەکەدا شیرینی و گوڵاو بە سەر هاوڵاتیاندا دابەش کرا.
عبدالصمد تایفوون بەڕێوبەری قوتابخانەکە باسی لەوە کرد، ئەمڕۆ ئەو ئێش و ئازارەی هەیە جارێکی تر نیشان دەدات کە مرۆڤایەتی چەندە پێویستییان بە حەزرەتی موحەمەد هەیە. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سبەی یەکشەممە لە هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ئەمساڵی خوێندن دەبێت و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، تەواوی وردەکاریی گۆڕانکاریی پرۆگرامەکان، ژمارەی مامۆستایان، ئامارەکانی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی بڵاو کردەوە.
چەند ڕۆژ پێشتر لە بازاڕی ئاژەڵانی دیاربەکر لە نێوان دوو گروپ شەڕ ڕووی دابوو. لە ئەنجامی هەوڵەکانی هودا پار لایەنەکان ئاشتییان کرد.
پاسێک کە لە ئیستانبوولەوە بەرەو دیاربەکر دەڕۆیشت، لە گەڕەکی ئیشکلار لە ڕێگای مەڕمەڕەی باکوور، خۆی کێشا بە بەربەستێک و ئاگری گرت. لەئەنجامی ڕووداوەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
مەلا مستەفا دورگون یەکێک لە زانایانی ناوداری دیاربەکر لە ٣یەمن ساڵوەگەڕی کۆچی دواییەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.