لە وڵاتی کۆلۆمبیا خۆپیشاندان دووبارە دەستی پێ کرد
دوای ئەنجام درانی مانگرتنی گشتی لە دژی Ivan Duque سەرۆکی وڵاتی کۆلۆمبیا، بە دەیان هەزار کەس دەستیان بە ئەنجام دانی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی کرد.
لە شاری بۆگۆتای پایتەختی وڵاتی کۆلۆمبیا بە دەیان هەزار کەس بۆ دەربڕی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر حکومەتی Ivan Duque سەرۆکی وڵات دەستیان بە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی کرد. سێندیکاکان و قوتابیەکان و پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن و ڕێکخراوەکانی خۆجێ بەژداری خۆپیشاندانەکە دەبن.
بەپرسانی کۆلۆمبیا ڕایانگەیاند سوپایان لە شاری پایتەخت و شارەکانی تر بۆ پاراستنی تەسیسەکانی ستراتێژیک ئەرکدار کردوە.
حکومەتی Ivan Duque کە یەکێکە لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ئەمریکای لاتین؛ دوای پچرانی ڕێکەوتن لەگەڵ ڕێکخراوی FARC و زیاد بوونی قاچاغچیتیی مادەی هۆشبەر و هاتنی ١.٤ ملیۆن کۆچبەر لە وڵاتی ڤەنزوێلا دوای هەڵبژاردنێک کە ١٨ مانگ پێشتر ئەنجام درا لاواز بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە ناوچەی شاری نوێی شاری دیاربەکر ٣ کەس گیانیان لەدەستدا
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە میانەی بەشداری لە ٥مین کۆنگرەی ئاسایی مەڵبەندی پارێزگای باتمانی حیزبەکەی ڕایگەیاند کە دوای پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر گرنگترین کار کە دەبێت بکرێت ئامادەکردنی دەستوورێکی نوێیە.
سبەی یەکشەممە لە هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ئەمساڵی خوێندن دەبێت و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، تەواوی وردەکاریی گۆڕانکاریی پرۆگرامەکان، ژمارەی مامۆستایان، ئامارەکانی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی بڵاو کردەوە.
چەند ڕۆژ پێشتر لە بازاڕی ئاژەڵانی دیاربەکر لە نێوان دوو گروپ شەڕ ڕووی دابوو. لە ئەنجامی هەوڵەکانی هودا پار لایەنەکان ئاشتییان کرد.