دوو سێناتۆری ئەمریکی داوای سزادانی تورکیا دەکەن
سێناتۆرێکی کۆماری و سێناتۆرێکی دیموکراتی ئەمریکا بەهۆی سیستەمی بەرگری ئێس-٤٠٠ داوای سزادانی تورکیا دەکەن.
سێناتۆرێکی کۆماری بە ناوی لیندسی گراهام و سێناتۆرێکی دیموکرات بە ناوی کریس ڤان هۆڵێن نامەیەکیان بۆ مایک پۆمیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نارد و داوایان کرد، بەهۆی تورکیا سیستەمی بەرگری ئێس-٤٠٠ لە ڕووسیا کڕیوە دەبێت سزا بدرێت و ئەگەر سزا جێبەجێ نەکرێت "ئاماژەیەکی خەتەرناک" بۆ وڵاتانی دیکە دەبێت.
لە نامەکە باس لەوە کرا، "کاتی سەبڕ تەواو بوو. کاتی جێبەجێ کردنی یاساکە هاتوە. ئەگەر یاساکە جێبەجێ نەکرێت، ئاماژەیەکی خەتەرناک بۆ وڵاتانی دیکە دەبێت، بە جۆرێک کە سەرپێچی لە یاساکانی ئەمریکا دەکەن و سەرئەنجامێکی نابێت."
تورکیا سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس-٤٠٠ لە رووسیا کڕیبوو و بۆیە ئەمریکا تورکیای لە ناو وڵاتانی بەرنامەی ئێف-٣٥ دەرهێنابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە ناوچەی شاری نوێی شاری دیاربەکر ٣ کەس گیانیان لەدەستدا
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە میانەی بەشداری لە ٥مین کۆنگرەی ئاسایی مەڵبەندی پارێزگای باتمانی حیزبەکەی ڕایگەیاند کە دوای پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر گرنگترین کار کە دەبێت بکرێت ئامادەکردنی دەستوورێکی نوێیە.
سبەی یەکشەممە لە هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ئەمساڵی خوێندن دەبێت و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، تەواوی وردەکاریی گۆڕانکاریی پرۆگرامەکان، ژمارەی مامۆستایان، ئامارەکانی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی بڵاو کردەوە.
چەند ڕۆژ پێشتر لە بازاڕی ئاژەڵانی دیاربەکر لە نێوان دوو گروپ شەڕ ڕووی دابوو. لە ئەنجامی هەوڵەکانی هودا پار لایەنەکان ئاشتییان کرد.